یه‌کێتی نوکته‌چییه‌کانی کوردستان
به‌رێزان.. ئێمه کۆمه‌ڵێک کوڕ و کچی گه‌نجی کوردین، خه‌ڵکی شاره جیاجیاکانی کوردستانین، هه‌ر له سلێمانی و هه‌ولێر و زاخۆ و که‌رکوک و دهۆکه‌وه، هه‌تا بانه و سه‌قز و مهاباد و دیاربه‌کر. ئێمه هیچ شتێکمان له یه‌کتری ناچێت، به‌ڵام یه‌ک خاڵی گه‌وره هه‌موومان کۆ ئه‌کاته‌وه؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موومان حه‌زمان له نوکته‌یه. هه‌ر بۆیه له 2009.02.28 دا و له پاش کۆنفڕانسی یه‌که‌می یه‌کێتییه‌که‌مانه‌وه له ئه‌وروپا، بڕیارماندا ئه‌م سایته بکه‌ینه‌وه و بێ سانسۆر هه‌موو نوکته‌یه‌ک وه‌ک خۆی بڵاوبکه‌ینه‌وه، هه‌ر ڕێک وه‌ک ئه‌و شێوه‌یه‌ی به‌ده‌ستمان ئه‌گات.. هیوادارن که‌س به‌و بڕیاره دڵ ته‌نگ نه‌بێت (به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی موسڵمان و هه‌ولێری)، چونکه ئه‌و بڕیاره، هه‌روه‌ک بڕیاره‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان، به کۆی ده‌نگه‌کان په‌سه‌ندکراوه. گرنگه بگوترێت که ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌که، که ئه‌مساڵ خۆمم و خه‌ڵکی هه‌ولێرم، دژی نوکته هه‌ولێرییه‌کان ده‌نگمدا و ویستم ئه‌و به‌شه لابه‌رن، به‌ڵام دواتر ناچاربووم یاسای دیموکراسی و ڕای زۆرینه قبوڵبکه‌م.
جا ئه‌گه‌ر تۆش حه‌زت له نوکته و قسه‌ی قۆڕ و ئه‌و شتانه‌یه، دوو دڵ مه‌به و خڕ خڕ نوکته‌مان بۆ بنێره تا ئێمه‌ش لێره‌دا پان پان بۆتی دابنێین.. که‌س نازانێت چ که‌سێک له چ کاتێکدا به چ نوکته‌یه‌ک پێئه‌که‌نێت، به‌ڵام من دڵنیام بۆ هه‌تاهه‌تایه خه‌ڵکانێک ده‌بن که به نوکته پێبکه‌نن.
مایه‌ی شانازیمانه به‌ڕێز 'تۆماس نوکته‌رسن'، که له زانکۆکانی ئه‌وروپادا پڕۆفیسۆره له بواری نوکته و قسه‌ی حیزدا، ئاماده‌ی کۆنفڕانسه‌که‌مان بوو و له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێکی تایبه‌تیدا بۆ سایته‌که‌مان به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه وتی؛ "پێکه‌نین شتێکی سروشتییه و عه‌یب نه‌بێت ته‌مه‌ن و شتی تریش درێژ ئه‌کاته‌وه، به‌ڕاستی پێویسته هه‌موو که‌سێک ڕۆژانه ده ده‌قه بۆ چاره‌کێک به دڵ پێبکه‌نێت، چونکه پێکه‌نین عه‌یب نه‌بێت خانه‌کانی مێشک و شتی تریش تیژ ئه‌کاته‌وه، ڕێژه‌ی مه‌ناعه‌ی سروشتی له‌ش به‌رزئه‌کاته‌وه و عه‌یب نه‌بێت کونه داخراوه‌کانمان و چه‌ند کونێکی تریشمان ئه‌کاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی کراوه‌تر و جوانتر دونیا ئه‌بینین.. بۆیه نوکته گرنگه و من ده‌ستخۆشی ئه‌و سایته‌تان لێئه‌که‌م"..
ماوه‌ته‌وه بڵێین هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه و بۆ یه‌کێتی نوکته‌چییه‌کانی کوردستان ده‌خوازین، چاوه‌ڕوانی نوکته و قسه خۆشه‌کانتانین.. ژیانتان پڕبێت له پێکه‌نین و نوکته و خۆشی..
سایتی نوکته
