ئازیزان.. پێشه‌کی زۆر سوپاستان ئه‌که‌ین که هاریکاری ئه‌م سایته ئه‌که‌ن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نوکته‌مان بۆ ئه‌نێرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌و نوکتانه‌ی به‌دستمان ده‌گه‌ن دووباره‌ن و ده‌مێکه لێره‌دا دانراون.. جا دڵنیام خاوه‌نه‌کانیان دڵگران ئه‌بن و تێناگه‌ن بۆچی بڵاوناکرێنه‌وه..
ئینجا: بۆ ئه‌وه‌ی لێک حاڵی تێنه‌گه‌شتن، کوره بڵێم تێک لێک حاڵی نه‌بوون.. ئایییییی، ئه‌و هه‌موو تێکه و لێخه‌یه چییه خوایه گیان؟ ئه‌وه بۆ وا لاڵ بووم، خۆ هێشتا زووه؟ ویستم بڵێم: بۆ ئه‌وه‌ی لێک تێنه‌گه‌یشتن ڕونه‌دات، به پێویستمان زانی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنووسین..
ئینجایه‌کی تریش: ژماره‌ی نوکته و بابه‌ته‌کانی ئه‌م سایته له کاتی ئێستادا له سێ هه‌زار و دووسه‌د تێپه‌ڕیوه و لێره‌وه عه‌یب نه‌بێ ڕێک ئه‌چینه سه‌ر ئه‌خیر ئینجا: خۆشبه‌ختانه به نووسینی وشه‌یه‌ک له به‌شی "گه‌ڕان"دا ئه‌توانن به‌دوای نوکته‌یه‌کی دیاریکراودا بگه‌ڕێن..
هه‌ره هه‌ره ئه‌خیر ئینجا: هیوادارین که‌س دڵی لێمان نه‌ئێشێت که نوکته‌که‌ی بڵاو ناکرێته‌وه.. فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند نمونه‌یه‌کی که‌می ئه‌و نوکتانه که ته‌نها له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشودا به‌ده‌ستمان گه‌شتوون و دووباره‌ن:
........
ڕۆژێکیان حەپۆل ئەچێت بۆ نادیەك بخواتەوە، دوو کەس لە مێزەکەی تەنیشتیەوە دانیشتوون و قسە ئەکەن. یەکێکیان بەوی تریان ئەڵێت تۆ ماڵت لە کوێیە؟ ئەویش ئەڵێ ماڵم لە تەیراوایە.. ئەوی تریشیان ئەڵێ ماڵی منیش لەوێیە. ئینجا ئەڵێ باشە لە کوێی مزگەوتەکەوەن؟ ئەویش ئەڵێ هەر دوو کۆڵان لە پشت مزگەوتەکەوەیە.. ئەوی تریشیان ئەڵێ وەڵڵا منیش. ئیتر بەم شێوەیە بەردەوام ئەبن. حەپۆلیش بۆیەکە بانگ دەکات و پێیی ئەڵێ: ئەرێ ئەم دووانە چییانە؟؟!! یەکێکیان هەرچییەک ئەڵێ، ئەوی تریان ئەڵێ منیش !!!!
بۆیەکە ئەڵێ: ئاااااا ئەو دووانە باوك و کوڕن، کە سەرخۆش ئەبن، یەکتری ناناسـنەوە.
....
ژن:پیاوه‌که ئه‌مڕۆ سالیادی هاوسه‌رگیریمانه ....چی ئه‌که‌یت بۆ ئه‌و یاده؟
ميرده‌که‌ی:زۆر باشه........... هه‌سته با دوو خوله‌ک به ماته مینی راوه‌ستین
.......
پوليس ايا به سه رحه پولدا پاره تزوير اكات ... حه پول الي توشه ره فتان چون زانيتان
پاره تزوير أكه م پوليسه كه ش ألي هه ي حه پول كه س هه يه (١٥)ديناري تزويربكات
...
له بازاری هه نگوین و شیرینی و شت نوسراوه:
((لێخشان و په نجه پیاکردن و لێسانه وه قه ده غه یه))
...
مه‌لا له خوتبه‌ی جومعه‌دا باسی زینا ئه‌کات و ئه‌ڵێ: زینا گوناحێکی گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ی بیکات خوا یه‌کسه‌ر ئه‌یخاته جه‌هه‌نمه‌وه.. ڕۆژێکیان شه‌یتان خۆی ئه‌کات به کچێکی جوان و ئه‌چێته لای مه‌لا.. داوای لێئه‌کات له‌گه‌ڵیا بخه‌وێت و ئه‌ویش بێ سێ و دوو ته‌ختی ئه‌کات..دوایی پێی ئه‌ڵێ من شه‌یتانم و تۆ خۆت وتت ئه‌وه‌ی زینا بکات خوا ئه‌یخاته جه‌هه‌نمه‌وه.. مه‌لاش هیچ خۆی تێکنایات و ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ی دوژمنی خوا بێت له‌وه خراپتریشی پێئه‌که‌م..
.....
ژن؛ خۆزگه جه‌ریده بوومایه و هه‌موو ڕۆژێک بتخوێنامایه‌ته‌وه.
پیاو؛ کوره شه‌ڵا ته‌قویم بوویتایه و هه‌موو ساڵێک بمگۆڕیتایه..
..
جا ئازیزان، ئه‌مانه ته‌نها مشتێکه له خه‌رواره‌که و خه‌رمان به‌ره‌که‌ت.. سایتی نوکته
Added on: 26 January, 2012 - 17:54:12
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 5 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 10.00 | |


