کابرایه‌ک مه‌ڕ و ماڵاتێکی زۆر زۆری ئه‌بێ به‌ڵام بڕوای به خوا و شتی وا نییه، ڕۆژێکیان پیاوێکی پیر ئه‌چێت بۆ لای و نه‌سیحه‌تی ئه‌کا، ئه‌ڵێ کوڕم خوا ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانه‌ی یاویته‌تێ، ده تۆش ڕووی تێبکه به‌شکم خوا عه‌فوت بکات و له گوناحه‌کانت خۆشبێ.. کابراش به قسه‌ی ئه‌کات و ده‌ست ئه‌کا به نوێژ و ڕۆژوو. هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێکی مردارئه‌بنه‌وه، به‌ڵام کابرا به‌رده‌وام ئه‌بێت و هه‌ر شوکری خوا ئه‌کا. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ حه‌یوانه‌کانی که‌متر و که‌متر ئه‌بنه‌وه، تا وای لێیه‌ت یه‌ک مه‌ڕی بۆ ئه‌مێنیته‌وه.. بۆ شه‌وه‌که‌ی کابرا ئه‌خه‌وێت و مه‌ڕه‌که‌ی ده‌ست ئه‌کا به باڕه‌باڕ، کابراش زۆر عه‌سه‌بی ئه‌بێ، هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێ؛ باڕه باڕ قه‌حبه‌باب باڕه باڕ، وه‌ڵاهی بێ ده‌نگ نه‌بی هه‌ر ئێستا دوو ڕه‌کعه‌ت نوێژت بۆ ئه‌که‌م و ئاژدای تۆش ئه‌گێم..
Added on: 16 July, 2009 - 00:12:13
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 34 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 7.71 | |


