فه‌ریقه‌ کوێر
قسه‌ی زل و شتی وا
له‌ میدیا کوردییه‌کانه‌وه‌
مه‌لا مه‌عاز
مه‌لا و مه‌لاژن
مه‌کته‌بی نا ڕۆشنبیری
نوکته له‌سه‌ر هه‌ولێری
نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ورامی
نوکته‌ له‌سه‌ر سلێمانی
نوکته‌ی هه‌ولێری
نوکته‌ی ڕاسته‌قینه‌
نوکته‌ی ئاژه‌ڵ و ماژه‌ڵ
نوکته‌ی بێ سانسۆر
نوکته‌ی بێده‌رپێ
نوکته‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ
نوکته‌ی خۆش
نوکته‌ی خۆشی قه‌دیمی
نوکته‌ی زه‌مانی عوسمانلی
نوکته‌ی سیاسی
نوکته‌یه‌ک بکوڵێنه‌
هه‌واڵی دنیای کوردی
یادگارییه‌کانی ژیانمان
ڕه‌حیمه‌ فشه‌
ڕشته‌ی مرواری.. عه‌لائه‌دین سه‌جادی
ژن و پیاو
ڤیدیۆی مێژوویی
ڤیدیۆی ئه‌مڕۆ
که‌سایه‌تییه‌ نه‌مره‌کان
که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م سایته‌
گله‌ییخانه‌
پێشبڕکێی نوکته‌خانه‌
به‌سه‌رهاتی خۆش
ته‌نز
توانجی قه‌ڵب
حه‌پۆلخانه‌
خێلئاوا
ده‌نگی ڕه‌سه‌ن
دووده‌گی و حیز و هه‌تیوبازه‌کان
دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌م سایته‌دا
شیعرخانه‌
عه‌زیز نه‌سین.. ژیان و به‌رهه‌می

وه‌سوه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن

نوکته‌خانه‌ / ته‌نز

کابرایه‌ک له‌ دڵی خۆیا ئه‌ڵێ؛ یه‌ک دوو ڕۆژی تر هه‌ڵبژاردنه‌، یان ده‌نگ ئه‌یه‌م، یان ناییه‌م.. ئه‌گه‌ر ده‌نگم نه‌یا، ئه‌وا هیچ، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشمدا ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان ده‌نگ ئه‌یه‌م به‌ ورگه‌که‌ یان ده‌نگ ئه‌ده‌م به‌ گرده‌که‌.. ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌م به‌ ورگه‌که‌، ئه‌وا فت، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بده‌م به‌ گرده‌که‌ ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان ژیانم ئه‌گۆڕێ یان ناگۆڕێ.. ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕا ئه‌وا به‌ گونمه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر گۆڕاش ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان به‌ره‌و باشتر ئه‌ڕوات یان به‌ره‌و خراپتر.. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و باشتر چوو، ئه‌وا نور عه‌لا نور و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خراپتریش ڕۆشت ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان وه‌کو زۆربه‌ی خه‌ڵکی‌ ئێره‌ سه‌رم ئه‌چێته‌ قه‌بری ئاژدامه‌وه‌، یان به‌ره‌و خاریج مل ئه‌نێم.. ئه‌گه‌ر سه‌رم چووه‌ قه‌بری ئاژدامه‌وه‌ ئه‌وا هیچ و ئه‌گه‌ر بشچم بۆ خاریج ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان ئه‌گه‌م یان ناگه‌م.. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌شتم ئه‌وا ئێوه‌ خۆش و ئه‌گه‌ر گه‌شتیشم ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان لجوئم ئه‌یه‌نێ، یان ڕه‌فزمئه‌که‌ن.. ئه‌گه‌ر لجوئیان دامێ، ئه‌وا خوا نه‌یبڕێ و ئه‌گه‌ر ڕه‌فزیشم وه‌رگرت، ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان له‌ که‌مپا دائه‌ڕزێم، یان ئه‌منێرنه‌وه‌.. ئه‌گه‌ر له‌ که‌مپا داڕزام، ئه‌وا به‌ گونی جه‌ماعه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ناردیشیانمه‌وه‌ ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان شێت ئه‌بم، یان سه‌ر له‌نوێ ژیانم ده‌ست پێئه‌که‌مه‌وه‌.. ئه‌گه‌ر شێت بووم، تووخوا پێم ڕامه‌بوێرن و ئه‌گه‌ر له‌ سفریشه‌وه‌ ده‌ستم پێکرده‌وه‌ ئه‌وا دوو ئیحتیمال هه‌یه‌؛ یان ئه‌چم بۆ ئینتیخابات، یان ناچم....

Added on: 23 July, 2009 - 00:15:05

کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن:  51    تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن:   8.80
 

توانجی خوێنه‌ران

zor zor zor xosha xo mrdm la pekanina

kani
23 July, 2009

هههههههه وه ڵا زۆر خۆش بوو ، دوو ئیحتیمالیش لای من دروست بوو. ئه گه ر نوکته که ی تۆم ته واو نه کردایه. ئه وه مه ره ق ئه ی گرتم.. که ته واویشم کرد ئه وا گوو به و مه ره قه م چونکه ئێستا حه ز ده که م زیارتر بێ.. هیوادارم به رده وام بیت له سه ر ئه م جۆره نوکتانه. سوپاس

سۆران
23 July, 2009

ak mashala walla zooooooooooorrrrrr 3ajaiab bo000ooo dast xosh

Mustafa
23 July, 2009

هاهاههاههاه.. وهڵاهی له‌دوای خوێندنه وه ی ئه مه نازانم ده نگ به کێ به م،،هاههاها

بێناو
25 July, 2009

وه ڵڵا ئه م نوکته یه به گاڵته نه کراوه خوشکه که ی منیش ئیحتمالی هه بوو وه ک ئه م کابرایه

کچی کورد
25 July, 2009

زؤر خؤشبوو دةست خؤش

ناز
29 July, 2009

به‌ڕاستی‌ نوكته‌یه‌كی‌ زۆر خۆش بوو..... ده‌ستخۆش

زانا
11 October, 2009

دةستةكانت خوش بيت بةراستي ئةمة نووكتة بوو

تارا
24 February, 2011


ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌کت بنێره

ناوی خۆت:
ئیمێلی خۆت:
ئیمێلی هاوڕێیه‌که‌ت:
په‌یام:
 

توانجێك له‌م بابه‌ته‌ بده‌

 
ناوت: *
ئیمێله‌که‌ت: *
توانجه‌که‌ت: *