وا ڕێکه‌وت ڕۆژێکیان له سه‌فه‌رێکدا له شارێکی سوید سه‌یاره‌که‌م په‌کی که‌وت و چوینه لای فیته‌رێکی کوردی هه‌ولێر.. بێ مه‌عامه‌له‌کردن سه‌یاره‌که‌ی بۆ چاککردمه‌وه.. شتێکی وه‌های نه‌بوو و هه‌ر 10 ده‌قه‌یه‌کی خایاند و ده‌ستخۆشیم لێکرد، وتم ئه‌مرکه وه‌ستا هه‌ق ده‌سته‌که‌ی چه‌نده؟ یه‌کسه‌ر وتی تۆ خه‌ڵکی سلێمانیت؟ وتم به‌ڵێ! ئینجا وتی خۆی هیچ ناکات به‌ڵام مادام خه‌ڵکی سلێمانیت بۆ تۆ 1000 کرۆن ئه‌کات.. سه‌رمسوڕما و ویستم بزانم بۆ وا ئه‌ڵێت.. ئه‌ویش چیرۆکه‌که‌ی بۆ گێڕامه‌وه و وتی: کاتی خۆی له‌ڕێگه‌ی یۆنان بومه هاوڕێی کوردێکی سلێمانی و هه‌رچی هه‌ولێرییه‌کان بوو سه‌رزه‌نشتیان ده‌کردم که خه‌ڵکی سلێمانی ئامانیان نیه و خۆویستن و ئاماده‌ن بۆ ڕابوواردن به هه‌ولێرییه‌ک ئاشوبێک بگێڕن.. من به گوێم نه‌کردن و پێکه‌وه ڕێگه‌ی تا ئه‌ڵمانیامان بڕی، ئه‌و له‌وێ مایه‌وه و منیش هاتم بۆ سوید، یه‌ک دوو ساڵێک په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌رممان هه‌بوو.. جه‌مع و شه‌ملی خیزانمان وا ڕێکه‌وت له سوریاوه بچنه‌وه کوردستان و خیزانه‌کانیشمان یه‌کتریان ناسی و پێکیشه‌وه هاتن. جارێک هاتن بۆ لامان بۆ ئێره و داوه‌تیان کردین، ئێمه‌ش جارێک چوین بۆ لایان بۆ به‌رلین.. هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌ی گه‌شتین پێی وتم سه‌یاره‌که‌ت ئا له‌وێدا پارک که و هه‌قت نه‌بێت له‌ویادا غه‌رامه ناکرێیت!! به‌یانی هه‌ستاین 50 مارکیان بۆ نووسیبووم.. گوێم نه‌دایه، چوینه بازاڕ و بۆ پارک ده‌گه‌ڕاین، بردمیه پێچێکه‌وه و وتی ئالێره‌دا ڕایگره و پارکی ئازاده.. پاش یه‌ک دووسه‌عات هاتینه‌وه لای سه‌ریاره و 50 مارکی تریان بۆ نوسیبووم... خه‌م دایگرتم و وتم جێگه‌یکم بۆ ببینه‌وه به پاره پارکی بکه‌م و غه‌رامه نه‌کرێم... ئه‌مجاره‌یان بردمیه پشت ماڵی خۆیان و وتی ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر من بۆت هه‌یه یه‌ک مانگ لێره ڕایگریت و پاره‌ی ناوێت.. به‌یانی که هه‌ستاین پۆلیس هه‌ر سه‌یاره‌که‌می هه‌ڵگرتبوو، چونکه به‌ڕۆژ شوێنی کاربوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ده‌بوو پارکی تیادا بکرێت. هه‌ستاین بچن بۆ هێنانه‌وه‌ی سه‌یاره‌که و وتی ته‌کسی ناوێت، لێره‌وه یه‌ک ئێستگه‌ی میترۆ لێمانه‌وه دوره و به ر له‌وه‌ی سواربم وتم بلیتێک، جیتۆنێک، کارتێکی ناوێت؟ وتی یه‌ک ستاشیۆنه و ده‌قه‌یه‌کی پێئه‌چێت.. هه‌رکه سوابوین، موفه‌تیش هات و ئه‌و کارتی مانگانه‌ی خۆی پێ بوو و منیش 100 مارک و حه‌یاچوونی ناو ئه‌و عه‌شاماته‌م خوارد.. دابه‌زیم و سه‌یاره‌که‌م دۆزیه‌وه، ماڵه‌وه‌م سوارکرد و گه‌ڕامه‌وه.. له‌و ڕۆژه‌وه مه‌رحه‌بامان نه‌ماوه .. له سه‌ر حه‌قم یان نا؟؟
Added on: 02 November, 2009 - 10:41:42
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 38 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.32 | |
