ئه‌م چیرۆکه ڕاسته‌قینه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و کاته تازه گۆڕستانمان جێهێشتبوو و له شاری حه‌سه‌که‌ی سوریا ژورێکمان به‌کرێ گرتبوو.. دراوسێکانمان هه‌موویان کوردبوون و زۆر میهره‌بانیش بوون، به‌ڵام موشکیله‌ی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه‌بوو که زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌یه‌کتری ئه‌گه‌یشتین.. ڕۆژێکیان دراوسێیه‌کمان سه‌ردانی کردین و پاش چه‌له‌حانێیه‌کی دورودرێژ، وا تێگه‌یشتین که وه‌ستای بینایه و ئیشێکی به‌سیتی هه‌یه و بۆ ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژێک پێویستی به دوو کرێکار هه‌یه، هه‌روه‌ها وتی خۆشم ئه‌تانبه‌م و ئه‌شتان هێنمه‌وه.. هه‌ر یه‌ک و دوو من و کاکه عیرفان، که خه‌ڵکی لادێبوو، خۆمان ته‌به‌روعکرد و وتمان بابڕۆین.. به‌یانی دواتر سواری طه‌نتوڕه‌که‌ی بووین. طه‌نتوڕ.. هه‌ر ماتۆڕێکی سێ طایی ئاساییه و له‌وێ ته‌طه‌وریان پێیاوه و کردوویانه به‌سه‌یاره! شتێکی تا بڵێی عه‌نتیکه‌یه و ئه‌گه‌ر ده‌ستت گرتبێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌موو تاسه‌یه‌کدا یه‌ک دوو بستێک به‌رزئه‌بیته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستیشت نه‌گرتبێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌که‌م تاسه‌یا به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی هه‌ڵتئه‌یاته خواره‌وه.. هه‌ر له ڕێگاوه من و عیرفان ناوسکمان بوو به‌ئاو و پاش نزیکه‌ی سه‌عاتێک گه‌شتینه سه‌ر کاره‌که، ئینجا بۆمان ڕوونبووه‌وه که ئه‌یه‌وێت به‌قوڕ به‌چوارده‌وری حه‌وشه‌یه‌کی گه‌وره‌دا، دیوارێکی دوووورودرێژ دروستبکات.. ئه‌و پیاوه باشه که هه‌ر ده‌ستێکی دوو ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی من و عیرفان ئه‌بوو، هێنده‌ی ژورێکی گه‌وره کا و خۆڵی کۆکردبووه، که‌وته شه‌رحکردن و ده‌ستی دایه خاکه‌نازێکی یه‌کجار پان، هێنده‌ی تێگه‌یاندین که ئیشه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه قوڕه‌که بگرینه‌وه و به‌تاسێکی گه‌وره بیبه‌ین بۆ جه‌نابی تا ورده ورده دیواره‌که‌ی هه‌ڵبچنێت.. من تاسه‌که‌م به‌رزکرده‌وه و هه‌ستمکرد هه‌ر به به‌تاڵی هه‌ش نۆ کیلۆیه‌ک ده‌بێت، ڕێک دامنایه‌وه و وتم؛ عیرفان گیان من قوڕه‌که ئه‌گرمه‌وه و تۆش هێواش هێواش بۆی به‌ره، ئه‌ویش وتی باشه وا ئه‌که‌ین.. ده‌ستم دایه خاکه‌نازه‌که و به هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق دوو سێ بست قوڕم گرته‌وه، له‌ژیانمدا شتی وام نه‌دیبوو، به‌ڕاستی هه‌ر له سیکۆتین ئه‌چوو، عاسمان ئه‌و کا و خۆڵ و ئاوه‌ی تێکه‌ڵ نه‌ده‌کرد.. عیرفان خاکه‌نازه‌که‌ی لێسه‌ندم و به‌پێکه‌نینێکه‌وه وتی؛ لاچۆ لاچۆ خله شاری، خۆ وابڕوات حه‌یامان ئه‌به‌یت.. خاکه‌نازی یه‌که‌م و دووهه‌می زۆر باش وه‌شان، به‌ڵام سێهه‌م جار خاکه‌نازه‌که‌ی خسته ژێر قوڕه‌که و بۆی به‌رزنه‌بووه‌وه، هه‌رچه‌ندێکی کرد هه‌ر به‌رزنه‌بووه‌وه.. به‌لاچاوێکیش هه‌ر سه‌یری منی ئه‌کرد، خه‌نده‌یه‌ک گرتمی و ئه‌ویش زیاترێک زه‌ختی له خاکه‌نازه‌که کرد، ئه‌و له‌حنه‌تییه له‌سیکۆتینه‌که‌یا چه‌قیبوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی به‌رز نه‌ده‌کرایه‌وه.. وه‌ڵا هه‌ردوو ئه‌ژنۆی که‌مێک دانه‌واند و ده‌سکی خاکه‌نازه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕانی توندکرد، زۆر زیاتر زه‌ختی کرد، وتی هئئئئئئئئئا و ڕێک له‌ویادا تڕێکی یه‌کجار یه‌کجار عه‌نابی و سه‌یری لێیا، له‌وه ئه‌چوو پێنج شه‌ش تڕێک ببوبێت و له ژێر زه‌ختێکی زۆرا به‌یه‌که‌وه هاتبنه ده‌ره‌وه.. من خه‌ریکبوو بپچڕێم له پێکه‌نینا، به‌ڵام ئه‌و له شوێنی خۆ‌یا وه‌ک بت چه‌قی و وتی؛ توو ئه‌و خوایه لای که‌س باسی مه‌که.. منیش هه‌ر پێئه‌که‌نیم و وتم وه‌عدبێت بۆ هیچ که‌سێکی ناگێڕمه‌وه و هه‌ر پێئه‌که‌نیم.. به‌هه‌رحاڵ دوای ئیشه‌که گه‌ڕاینه‌وه بۆ حه‌سه‌که و بۆ نانی ئێواره عیرفان به‌رامبه‌ر من دانیشتبوو.. یه‌کێک له براده‌ره‌کانم لێی پرسیم؛ ئه‌رێ ئیشه‌که چۆن بوو.. سوک بوو، قورس بوو؟ منیش وتم، وه‌ڵا کاکه گیان ئیشه‌که زۆر زۆر قورسبوو، هه‌ر به‌مه‌عنای که‌لیمه پیاوی ئه‌تڕان.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م وت و یه‌کسه‌ر عریفان سوربووه‌وه و که‌وته چاوداگرتن و لێوگه‌ستن، وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌عده‌که‌م بیربخاته‌وه.. منیش وتم؛ ئێ چییه عیرفان گیان، بۆچی چاوم لێدائه‌گریت؟ ئیشه‌که پیاوی نه‌ئه‌تڕان؟ وتی؛ به‌ره‌وه‌ڵا زۆر زۆر قورسبوو، حه‌یامبێت به‌سمه و طۆبه ئیتر من به‌حه‌یاتی ئیشی وا ناکه‌مه‌وه...
تێبینی؛ مافی ئه‌م باریکه چیرۆکه به‌پێی یاسای کۆپی ڕایتی په‌ڕله‌مانی کوردستان پارێزراوه.. عیرفان گیان، نازانم ئێستا تۆ له کوێیت، به‌ڵام ببووره پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه وه‌عده‌که‌م ئه‌شکێنم و ئه‌و تڕه‌ی تۆ به دونیایا بڵاوئه‌که‌مه‌وه..
Added on: 30 November, 2009 - 18:24:42
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 97 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 9.66 | |


