| بژی سلێمانی..................
به هه شتی پاکی زاتی خوا به ناو بانگه له به ر جوانی
کتومت وێنه ی کێشراوه له سه ر شێوه ی سلێمانی
زه ند ی 05 December, 2009 |
| بۆ هیرۆ خان جیه تی بیخه ره فه وجی ئه سکه ره وه لئی مه ترسه
سروست 05 December, 2009 |
| وه‌ڵا له‌لایه‌که‌وه راست ده‌که‌یت! به‌لام هه‌ر کاسپیه‌که‌ی (دزی) داده هێرۆ (نۆکان) نابوایه مامه ئه‌بو به ساحێبی ئه‌م هه‌مو بینا به‌رزه له سلێمانی. هه‌ر ئه‌ویش نیه مامه‌ی لای کۆرد چاره گران کرد
بژار 06 December, 2009 |
| جا قەی چیەکا ئەوە نیە منیش وەو گەنجیو جاحێڵیەمەوە وە ئاشتی سەر ڕشکن ڕازیوم.....برا ئاشق بون وە دڵە وە جوانی نیە.ئاشقیش گەلێ شێتە
ماموسێن 06 December, 2009 |
| توخوا ئه‌وه ناوتان ناوه نوکته؟؟ به شه‌ره‌ف من بمناردایه، دوو هه‌زار ده‌ستت بشکێیان بۆ ده‌نوسیم.هههههههه
hawkar 07 December, 2009 |
| کاک بژار، تۆ ئه‌زانی ئه‌مڕۆ چه‌ندی مانگه؟؟
به‌ڕاست من 24 ساڵه له سلێمانیم، نه‌مدی مام جه‌لال بینا و بازاڕی هه‌بێت!! ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی یه‌کێتیه و به ناوی یه‌کێتیه‌وه‌یه، هه‌رچی بینای به‌رزم بینیبێت هی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌چکه ده‌وڵه‌مه‌ند بوه که زوو باوکی فوجی جاشی هه‌بوه و ملی دوو گه‌نجی وه‌ک من و تۆی گه‌یاندۆته په‌تی سێداره.
یا شێخ 07 December, 2009 |
| بژار ئەزانی یەعنی چی كاك بژار؟ یەعنی د‌رك و داڵ و گیا‌و گیژی خراپ كە دەبَێت هەڵكەنرێن و فرێ بدرێن بۆ ئەوەی زیان لە كشتوكاڵەكە نەدا، لەبەر ئەوە تۆ بژاری من هیچت پێناڵێم چونكە خۆت بێكەڵكی، بەڵام یەك شتت پێدەڵێم بەراست چۆن هەق بەخۆت ئەدەیی ئاوا بێ ئەدەبانە قسە لەسەر كەسانێك بكەی كە رەمزی خەباتی كوردەواری و نمونەیەكن لە خۆراگری و بەردەوامی، ئەگەر ئەوان هەڵەشیان هەبێت هێندە ماندووبوون ئێمە ئینسافمان هەبێت لە حكومدان لەسەریان، مێژووش شاهیدی ئەدات ئەو ژن و پیاوە بەراستی چاكەی زۆریان بەسەر كوردەوە هەیە، من لەم كوردستانەدا خاوەنی بستیك زەوی نیم، بەڵام دەزانم پیاوی گەورەو ژنی گەورە و ئەو مرۆڤانەی مێژوو دروست دەكەن و كاریگەریان لەسەر رووداوەكان هەیە نابێت بە بێ ئیحترامیان پێ بكرێت، مامە كەسایەتییەكی دیموكراتخوازی نەك كوردستان بەڵكو ناوچەكەشە، من وەك كوردێك و بەدەر لە لایەنگری بۆ هەر حزبێك شانازی پێوە دەكەم، ئەزانم بێ ویژدانییەكی گەورەیە رۆڵی ئەم كەسانە لە گۆرینی وەزعی كورد و مێژووی كوردا لەبەرچاو نەگرین
رامان 07 December, 2009 |
| کاک رامان و کاک شێخ ئه مه‌ی ئه‌م براده‌رانه کردیان کوردایه‌تی نه‌بو مقاوه‌لات بو ئێستا قازانجه‌که‌ی ده‌خۆن ئه‌گینا دیوته سایه‌قی تێکۆشه‌رێ که به‌ڕاستی بۆ مله‌ته‌که‌ی تێکۆشێ بتوانێ بشکنێته‌وه سه‌ر هاوڵاتیان له‌به‌رده‌میا .؟ تا ساڵی 96 بیان وتایه مامه پێوستی به‌گورجیله‌یه‌که 80% کورد ده‌یدایه خۆم یه‌کێکیان بوم به‌ڵام ئێستا هه‌مان قسه دوباره بێته‌وه 70% کورد ئه‌ڵێن ئه‌ولاتر جێ. باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مجاره‌بو وابزانم جه‌نابتان له باڵکۆنی کۆشکی به‌رزه‌وه سه‌یری مله‌ت ده‌که‌ن له‌ناویانا ناژین.برای به‌ڕێز وه‌ختی خۆی گۆر به گۆره‌که‌ش ده‌یوت ئه‌و قه‌سرانه‌ی تیا ده‌ژیم هی من نیه هی میله‌ته.
بژار 07 December, 2009 |
| کاکه شێخ با له‌بنی هه‌مانه‌که به‌ین تخوا سه‌یری جوار ده‌وری مامه که بزانه جه‌ن جاش‌و ساحێب فایل ده‌وری داوه . زۆر دور مه‌رؤ به‌س جاوێبه ئه‌ندامی سکرتاره‌یه‌تا بخشێنه
بژار 07 December, 2009 |
| کاک بژار گیان من کوره شه‌هیدم، من له باڵکۆنی کۆشکی به‌رزه‌وه سه‌یری مله‌ت ناکه‌م، من باوکم و سێ مام شه‌هیده، ئێستاش دووساڵه ته‌خه‌روجم کردوه و ته‌عین نه‌کراوم، دایکم به نانه‌که‌ری ماڵان به‌خێوی کردوم و جامیعه‌م ته‌واو کردوه، ڕه‌نگه به‌ڕیزیشت زۆرێک له مه‌ینه‌تیه‌کانی منت دیبێت، به‌ڵام جیاوازی من و تۆ له‌وه‌دایه که من به ئومێده‌وه ده‌ڕوانم و من دژی یه‌کێتیه‌که‌م ناوه‌ستمه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌م که‌موکوڕیه‌کانی چاره‌سه‌رکه‌م، ئه‌وه‌ی خراپه بیخه‌مه ڕوو، گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک تێم هه‌ڵده‌ن گه‌ر له سلێمانی ده‌رم که‌ن، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانم خۆم به قوربانی مام نه‌که‌م، ناتوانم خاین بم به‌رامبه‌ر شۆڕشی کوردی، وه ڕێگه‌ش ناده‌م که‌سانێکی تر به ناوی خوازراوه‌وه یه‌کێتیی له‌ناو به‌رن، چونکه ئێمه قوربانیمان بۆ داوه.
داواکاری بۆ سایتی نوکته ی به‌ڕێز:
داواکارم له به‌ڕیزتان سنورێک بۆ سوکایه‌تی کردن به که‌سایه‌تی سیاسی دابنرێت، جا له هه‌ر جزب و لایانێک بێت، به راستی ئێمه دێینه ئه‌م سایته بۆ ئه‌وه‌ی کاتێکی خۆش دوور له سیاسه‌تو مه‌ینه‌تی که‌مێک ئاو به دڵی خۆمانا که‌ین به سایته پڕ جۆشه‌که‌تان، نه‌وه‌ک لێره‌ش هه‌مان قه‌وان بێت.
هیوادارم سنورێک بۆ ئه‌م کاره دابنرێیت، گه‌ر نا به پێچه‌وانه‌وه ئاماده‌نیم سه‌ردانی نوکته بکه‌م، هیوادارم به لایه‌نێکی گشتگیر له‌م په‌یامه بڕوانن، وه وه‌ک خۆشی بڵاوی بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موان ڕوون بێت.
یا شێخ 07 December, 2009 |
| بحر علوم، زانایه‌کی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به و سه‌باره‌ت به مام جه‌لال ده‌ڵێت((( مام جه‌لال یه‌ک عه‌یبی هه‌یه، عه‌ره‌ب نیه)))
ئه‌ی ئافه‌رم کوردی به‌شه‌ره‌ف، عه‌ره‌ب شانازی و به‌غیلیش به سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌به‌م، ئێوه‌ش جنێوی پێبده‌ن.
ئاخر بۆیه کورد هیچی نابێت به هیچ، مێژووش شاهێده گه‌ر زۆڵه کورد نه‌بوایه شێخ مه‌حمود نه‌ده‌کوژرا. هه‌ر کورد بوو ئیخباری جێگه‌که‌ی کرد.
لاوه 07 December, 2009 |
| کاکه لاوه‌ی برام شکور که‌س جنێوی به‌که‌س نه‌داوه جونکه جنێودان کرداری که‌سانێکی بێده‌سته‌ڵاته. به‌ڵام ئێمه ره‌ئی خۆمان وتوه به ڕاستی . برا به‌حری علومیش که بو به سه‌رۆک به په‌له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ته‌سلیمی کوڕه‌که‌ی کرد به گه‌وره‌ترین دز ده‌رجو! ئه و قسه‌یه‌شی که کرد مامه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر مێزی نان خواردن ناسیوه ئه‌گه‌ر هاتبێ بۆ سلێمانی له سه‌یاره‌ی جام ره‌شا بوه وه‌کو من‌و تۆ له‌ناو شارا نه‌بوه ئه‌گینا ئه‌ویش هه‌مان ره‌ئی ده‌بو.
بژار 08 December, 2009 |
| کاک رامانی برام وا بزانم بۆ مانای ناوه‌که‌م به‌هه‌ڵه‌دا جویت بژار کردن ئه‌وه‌یه که ئێستا من ئه‌یکه‌م دڕکو داڵتان(دزو جه‌رده) له شۆرش گێڕ بۆ جیا ده‌که‌مه‌وه بۆیه به‌بۆنه‌ی جه‌ن گه‌نه‌ده‌ڵێکه‌وه که پاره جاویانی کوێر کردوه شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کان و شۆڕش گێره به‌شره‌فه ئه‌ستۆ پاکه‌که‌ن له‌به‌ر جاوی گه‌نجه تازه‌کان نه‌که‌ون وا بزان کوردایه‌تی هه‌ر ئه‌مه‌یه و وه‌ختی خۆشی هه‌ر وا بوه. له‌گه‌ڵ ڕێزی برات
بژار 08 December, 2009 |
| مامە گیان مامە گیان..... وەی بە قوربان‌و بم ڕۆژی سەدجار بە خوا مامە. ئەوەندە پیاوی چاکی نەبێتەوە بۆیە لە کانگای دڵمەوە هەمیشە دوعای تەمەن درێژیت بۆ ئەخوازم خەڵکینە پێتان وا نەبێت من لەگەڵ ئەو مامەیەم بێت کە ئێوە مەبەستانە نانا هەرگیز من گەمژە نیم خۆم بکەم بە قوربانی بابایەك کە لەهیچەوە لەسەر خوێن و کەللەسەری مرۆڤەکانی ئەم کوردستانەو ئاو و خاکی نیشتمانم خۆی پێگەیاندوە .. بەڵکو ئەو مامەیەی من بە قوربانی ئەبم برای باوکمە و هەروەها لە دواڕۆژا قوربانی خەزوریشم ئەبم جونکە ئەگەر قازانجیش نەکەم زەرەدیش ناکەم ..... چونکە دواڕۆگ باوکی ئەو کچەی ئەبێتە خێزانم ئەویش دەبێتە مامم ... بۆیەباقی مامەکانی تر یاخوا ڕۆژی سەد جار قەزام لێیان کەوێ و هەر دەردو بەڵایەکی بۆ من دێت بۆ ئەوان بێت و ڕۆژی سەد جاریش بە قوربانم بن جا ئەگەر من و هەزارەها ڕۆڵەی بەشمەینەتی ئەم کوردستانە نەبێت ئەوانە چین...؟ حەیف بۆ جۆرە کەسانێك دوای کڵاوی باببردو ئەکەون.........
هەیاسیخاس 08 December, 2009 |
| مام جه لال هه ر به هۆی ئه م هێرۆیه بوو ته قله ی به پارتی و برایم ئه حمه د لێدا .
به خه 14 December, 2009 |