فه‌ریقه‌ کوێر
قسه‌ی زل و شتی وا
له‌ میدیا کوردییه‌کانه‌وه‌
مه‌لا مه‌عاز
مه‌لا و مه‌لاژن
مه‌کته‌بی نا ڕۆشنبیری
نوکته له‌سه‌ر هه‌ولێری
نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ورامی
نوکته‌ له‌سه‌ر سلێمانی
نوکته‌ی هه‌ولێری
نوکته‌ی ڕاسته‌قینه‌
نوکته‌ی ئاژه‌ڵ و ماژه‌ڵ
نوکته‌ی بێ سانسۆر
نوکته‌ی بێده‌رپێ
نوکته‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ
نوکته‌ی خۆش
نوکته‌ی خۆشی قه‌دیمی
نوکته‌ی زه‌مانی عوسمانلی
نوکته‌ی سیاسی
نوکته‌یه‌ک بکوڵێنه‌
هه‌واڵی دنیای کوردی
یادگارییه‌کانی ژیانمان
ڕه‌حیمه‌ فشه‌
ڕشته‌ی مرواری.. عه‌لائه‌دین سه‌جادی
ژن و پیاو
ڤیدیۆی مێژوویی
ڤیدیۆی ئه‌مڕۆ
که‌سایه‌تییه‌ نه‌مره‌کان
که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م سایته‌
گله‌ییخانه‌
پێشبڕکێی نوکته‌خانه‌
به‌سه‌رهاتی خۆش
ته‌نز
توانجی قه‌ڵب
حه‌پۆلخانه‌
خێلئاوا
ده‌نگی ڕه‌سه‌ن
دووده‌گی و حیز و هه‌تیوبازه‌کان
دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌م سایته‌دا
شیعرخانه‌
عه‌زیز نه‌سین.. ژیان و به‌رهه‌می

هه‌ولێرییه‌کی ترسنۆک

نوکته‌خانه‌ / نوکته له‌سه‌ر هه‌ولێری

کاتی خۆی به‌عسییه‌کان کۆمه‌ڵێک کورد ئه‌گرن و هه‌ولێرییه‌کیشیان تیا ئه‌بێ.. حاکمه‌که‌ ئه‌ڵێ هه‌موویان بکوژن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ولێرییه‌ هیچێکی وای نه‌کردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ که‌مێک بیترسێنن، یه‌ک دوو جاریش بیگێن و به‌ری به‌ن.. جه‌لاده‌که‌ هه‌موویان ئه‌بات و یه‌ک به‌دوای یه‌کا هه‌ڵیانئه‌واسێت.. هه‌ولێرییه‌که‌ ئه‌ترسێت، ده‌ست ئه‌یات به‌سه‌ر شانی جه‌لاده‌که‌یا و ئه‌ڵێ: خاره‌ گیان ئه‌منت لێتێکنه‌چی، ئه‌من ئه‌وه‌که‌م که‌ عاکمه‌که‌ی گۆتی بڕه‌ک بیتڕسێنن و یه‌ک دوو جاره‌کی بگێن...

Added on: 16 December, 2009 - 16:19:38

کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن:  42    تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن:   7.29
 

توانجی خوێنه‌ران

ههههههههههههههههههه ئه گ زیره بکه ی خاره گیان ههههههههههه

ترئ
16 December, 2009

- هه ولێریه کان ناسراون له ئازایه تی ، بۆ نمونه له ناو هێزه کانی (پ.د.ک) سوپایه کیان هه بوو به ناوی سوپای 2 ، هه ر له برایم خه لیل تا هه ولێر که س نه ده وێرا خۆیان لێ بدات. وه له ناو (ی.ن.ک) بێ گۆمان ئه زانن (کۆسره تیه کان ) بوون که هه ر له هه ولێر تا خانه قین و جه له ولا و تۆزوکه ک ئه ولا تریش ، که س نه ده وێرا شان با له شانیان ، ماشاڵا هه موویان ده بابه خۆر بوون .

به خه
17 December, 2009

وا بوو وا بوو، بۆ یه تورکه کان به بێ ئه وه ی حسابی پولێکی قه ڵب بۆ سه یته ره ی برایم خه لیل بکه ن هه ر له سیلۆپیه وه به تیژی سه یاره سه ربازیه کانیان کانیان دنیا یه ک خۆڵی لێ هه ڵ ئه سێت و خۆیان ئه که ن به برایم خه لیل و زاخۆیا و دێن و ده چن و هه مو له سه ر سه یاره سه ربازیه کانیان سیلاحیان لێ ڕاکێشاوه و په نجه یان ئاماده ی ڕه می کردنه و که سیش‌ ناوێرێت بڵێت له ل. ته نها گۆڕان چاری ئه م سه ره تانانه ئه کات.

فرمان
17 December, 2009

کاك بەخە لە ڕاستیدا جەنابتان لە دەربڕیندا هەر زۆر فاشیلی ئەوەندەی من تێبینی نوسینەکانتم کردبێت جەنابت کەسایەتیەکی شپرزەو دۆڕاوو ڕقاویت لەهەمو ئاشێك باراشێك لێئەکەیت بەڵام بە نەزانی. بۆیە هەمو باراش لێکردنەکەشت وەك فلیمی سوتاو دەر ئەچێ . ئاخر برام ئەوە نوکتەیەو لەسەر تەنها نەفەرێك داهێنراوە تۆ لەبەرامبەردا باسی سوپاو لەشکرمان بۆ ئەکەیت . خۆشت زۆر پێ زانایەو خەڵکیش بە گێل ئەزانی وادەزانی کەس نازانێ ئەو سوپای دوەی جەنابت باسی دەکەیت و ناویشی نازانی کە سوپای 2 سوپای جەمال مۆرتکە بو. بەڵام ئایا ئەو سوپایە وا دڕندەبو بۆیە وەك جەنابت دەڵێی کەس نەیدەوێرا خۆی لێبدات.. یان دەڵێێ کۆسرەتیەکان واو وابون هێنانەوەی ئەم بەیتو بالۆرە سواوو دواکەوتوە چ پەیەوەندیەکی هەیە بەم نوکتەیەوە برام هەوڵ بدە تۆزێ زیاتر بخوێنەوە و خۆت ڕۆشنبیر بکەیت ئازیزم تەوانجەکەت گەلێك بێ مانایەوە من قێزی لێ ئەکەمەوە. هیوادارم بەو شێوازە تەوانج نەنوسیت

سیاسیەك
17 December, 2009

توانجه که بۆ خۆی نوکته یه کی خۆشه...

امانج
17 December, 2009

ئاى كة وانةبوو، ئةوة سليمانيةكةبوو بة جةللادةكةى كوت (ئاكاداربة من بؤ كايينم)

حكيم
17 December, 2009

سوپاس به خه گیان که وه ک که سێکی غه یره هه ولێری غه م خۆری ئێمه ی هه ولێری،براکه م چیبکه ین رووی زه مانه ڕه ش بێت ئێمه گوایه ترسنۆکین،ئه گه ر که سێکی وه ک به رێزیشت له سه رمان به جواب بێت ئه وان پێیان ناخۆشه، ده که وێته به ر تانه و پلاری ئه م رکوو قین له دڵانه،کاک سیاسه ت من یه که م جاره به م ناوه ئه ی بینم ئه ڵێته به رێزت گوایه له ده ر برینا فاشیلیت،منیش به به ڕێزی ئه لێم ئه گه ر خۆت که سێکی راستگۆ دوو ڕوو نه بوایت ناوت نه ده گۆری چونکه له شێوازی قسه کردنه که ت دیاره تۆماوه یه کی زۆره لێره یت. به خه گیان من به ش به حالی خۆم سوپاسی هه ستی به رێزت ده که م.وه خه می ئه وه ت نه بێت که تۆیان لێبوه ته سۆران ناوێک منیانیش لێ ببووه هاوڕێ ناوێک به خوا هه ر توانجیشیم نه خوێندوته وه.له کۆتایدا با منیش وه ک ئێوه پێتان بڵێم که (سیاسه ت،مامۆسێنه)وه(فرمان،شه هیدی زیندوو)ه.

بورهان
17 December, 2009

کاکه ئێره نوکته خانه یه ئیتر پیچ و په نای بۆ چیه ، و من لێره عه ینه ن ناوی ئه سڵی خوم به کارهیناوه وه ک ئه وی له هه وێی احوال مدنیم هه یه (فرمان)، هه روه ها مه سئولی ئه م سایته ش‌ ئه توانێت پیشانی بدات که به هه مان ناوی خۆم مه یڵ و نامه ئه نیرم frman بو ئیره، ئه ری خه ڵکینه کاک شه هید بۆ کرا به من، له جانبیکی که وه ئه وی دقه تم داوه ئه وه یه که شه خسی وه ک مام وسین و کاک شه هیدو هه ندیکی که دایم رای خۆیان بی پێچ و په نا ده ربریوه. خۆ ئه مه سجنی ئه بو غریب نیه حاشا له نا وه که ت بکه یت به ڵکو ته بریه بیت.

فرمان
18 December, 2009

کاك بورهان. ئاخر ڕاستیان وتوە کە ئەڵێن نەدیو بدی هیچی نەدی لە جیات ناوکی هەرامەکەی بڕی.... ستاڤی سایتی نوکتەو ئێمە هەزاران جار دوپاتمان کردەوە هەرچی لێرە تۆمار دەکرێ ئەچێتە قاڵبی نوکتەوە. واتە( نوکتەیە نوکــــــــــــــــــــــــــــــتە ) بەڵام تۆ یان من یان یەکێکی تر بێت لە تەوانجێکدا شتێکی هەلەقو بەلەق بنوسێ و بیەوێ لەو ڕێگایەوە دڵخۆشی خۆی بداتەوە ئەوە هەرگیز نوکتە نیە. یان کەسێك خۆی کەسایەتی خۆی بەنزم بزانێ و بێت بە کەسایەتی کەسانی دیکەوە لاڤ لێبدات ئەوە داماوی کەسەکە خۆی دەر ئەخا. من ئەگەر خۆم غیرەت و جوامێریم تیادا نەبو یان نەمزانی لە ڕێگەی نوسینەکانمەوە قەناعەت بە هاوڕێیانم بکەم ئیتر چی لەوە بکەم خاڵم یان مامم یان برایەکەم ڕۆشنبیرو زانا بوەو یان گوندەبوەو کەس نەیوێراوە شانبدات لە شانی یان من ئەگەر نەتوانم لەهەر ڕێگەیەکەوە بێت داکۆکی لە بونی خۆم بکەم و بیسەلمێنم کە من هەم. ئیتر بۆ بە تەمای ئەوە بم کەسانێك بێن لێرە داکۆکیم لێبکەن. وەکو لەسەرەوەی ئەم سایتە خۆشەویستە ئاماژە دراوە بەوەی کە (ئێمە نوکتە ئەکەین کەواتە ئێمە هەین) کەچی کاک بورهان بە کاک بەخە ئەڵێ(سوپاس به خه گیان که وه ک که سێکی غه یره هه ولێری غه م خۆری ئێمه ی هه ولێری،براکه م چیبکه ین رووی زه مانه ڕه ش بێت ئێمه گوایه ترسنۆکین،ئه گه ر که سێکی وه ک به رێزیشت له سه رمان به جواب بێت ئه وان پێیان ناخۆشه، ده که وێته به ر تانه و پلاری ئه م رکوو قین له دڵانه،) بەڕاستی ئەمەیە داماوی و خۆ بەکەم زانین ئاخر کاکە بورهان عیمە بۆ یە نایەینە ئێرە تا غەم بخۆین بەڵکو ئێمە بۆیە دێینە ئێرە تا ئەگەر غەمیشمان هەبێت بەبای بدەین تۆزێك ئارامی بە دڵمان ببەخشین. تۆ ئەگەر بۆ خۆت زمانت نیەو ناتوانی بە شێوازێکی مەشروع داکۆکی لە خۆت بکەیت کاک بەخە بۆ داکۆکیتان لێبکات.؟؟؟؟ بەس ئەوەندەم وەڵام بدەرەوە. ئەگەرچی ئێمە نەهاتوین دەست بخەینە بەرۆکی یەکتری ئێمە لە سەر نێت هەر کەسەو خۆمان و خوای خۆمان ئەزانێ لەکوێ و لە کام سەرەی دنیاین. هەرکەسەو بەپێێ زانین و ڕۆشنبیری خۆی ئەوەی ئەیزانێ دەریئەبڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا کوا کێ لە هاوڕێیان وتویەتی هەولێری ترسنۆکن. هەرهاوڕێیەك باسی ترسنۆکیشی کردبێت تەنها یان ئاماژەی بۆ دوکەس کردوە یان تەنها شەخسێك. بەڵام تەوانجەکان شاهیدن کە هەندێ لە ئێوە هەمو سلێمانیتان بە فشەکەر پێناسە کردوە. برام ئێوە مەیەن تەوانجی نابەجێ مەنوسن چونکە پیاوەتی و ئازایەتی و ڕۆشنبیری کەس بەکەسەوە دەر ناکەوێت . پیاوەتی کردنیش بەسەر ئاوی حەمامەوە پیاوەتی نیە. بەڵکو هەوڵ بدەن تا ئەتوانن نوکتە لەسەر سلێمانیەکان دروست بکەن ئەوکات ئێمەش دەست خۆشیتان لێدەکەین بەڵام نوکتەکە. بە هەق نوکتە بێت قسەی بازاڕی نەبێت چونکە قسەی بازاڕی ناچێتە خانەی نوکتەوە. بەڵام بە داخەوە ئێوە ناتوانن نوکتە دروست بکەن هەر ئەوەشە وای لێکردون بە لێشاو دابارینی نوکتە لە سەر هەولێر لەلایەن نوکتەچیەکانی سلێمانیەوە هەست بەداماوی خۆتان بکەن و ئەوجا لەجیات نوکتە بێن پەنا بەرن بۆ تەوانجی نابەجێ خەڵکی تر بکەنە قەڵغان بۆ خۆتان. نمونەش کاكە بەخەتان ئەگەرچی ئەو بە تێڕوانینی من ئەگەر قەڵغانیش بێت ئەو قەڵغانە نیە خۆی بۆ بگیرێ لەبەرامبەر هێرشی نوکتەی سلێمانیەکان و وەك فافۆن کون ئەبێت. دواجاریش لەبەرامبەر تەوانجە نابەجێکانتان دیارە هاوڕێیانی تریش بێدەنگ نابن و سەرنجام ئێرە دەبێتە چەلەحانێ . بۆیە ئەمجارەش داواتان لێدەکەم ئەگەر دەتوانن نوکتە دروست بکەن ئەوە ماڵی سایتی خۆشەویستی نوکتە بۆ هەمو لایەك ئاوەڵایە . وە ئەگەریش نازانن نوکتە دروست بکەن ئەوە گلەیش مەکەن دان بەخۆتانا بگرن تا ئەمە خوایە هزرو بیرتان فراوان بێت و نوکتەتان بۆ بێت..یان ڕاستر بڵێین ئەگەر تەوانج دەنوسن تەوانجەکانتان لە تەوانجی قەڵپ بنوسن لەبەر ئەوەی لەوێ گلەیتان لێناکرێو وەك خۆشی وەڵامتان ئەدرێتەوە. لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەمو لایەك هیوادارم ئەم نوسینەی من بە هێرش بۆسەر خۆتان نەخوێننەوە . هەربژین

سیاسیەك
18 December, 2009

کاك بورهان. تۆ زو زو ئەکەویتە هەڵەوە تۆ پێت وایە ئەم سایتە تەنها مام وسێن و من و تۆو چەند کەسێك سەردانی ئەکەین؟ ئەگەر پێت وابێت دیارە لەوەشدا هەڵەیت. بەڵکو ئەم سایتە شەوو ڕۆژ لە هەمو وڵاتانی جیهانەوە خەڵك دێتە ناویو نوکتەو نوسین دەخوێنێتەوە شەرت نیە هەرچی دێت شتێك بنوسێت. بەڵام جار وا هەیە کە کەسێك نەزانی کەسێكی بۆ دەر دەکەوێ دێت ڕای خۆی دەر ئەبڕێت بۆیە من ئەگەر مام وسێنیش بم هیج لە مەسەلەکە ناگۆڕێ . بەڵام( سیاسەت داکو بابی نیە) کە داکو بابیشی نەبو گلەیشی لێناکرێت. چونکە هەر سیاسەتە سەری تۆو هەزارانی وەك تۆی کردوە بە قوڕا. هیوادارم حاڵی بوبیت

سیاسیەك
18 December, 2009

سلاو من هةوليريم بة دليكى زؤر فراوان وةرى دةكرم دةستتان خؤش بيت زؤر خؤش بوو

هةردى زةكةريا
19 December, 2009

وةلا راست دةكةي كاك بورهان با ئيمةش ماوةك بةو شته بكرين منيش لةكةل راي تؤم كه(سياسيةك مام وةسينه بةس زماني راست كردؤتةوه)_كاك بةخه وةلا جاوماني

ئاشتي
19 December, 2009

-ئاشتی سوپاس به ریزم..بورهان گیان راسته من هه ولێری نیم ، به لام بروا بکه به قه د هه ولێریه ک شانازی به قه لا و مناره ده که م(هه رچه ند ئه زانم که سانێک به و قسه ی من له ده ستیان بێت 20 کگم TNT له خۆیان ئه به ستن و خۆیان ئه ته قینه وه) ، چونکه له و شاره ژیاوم و ئه زانم خه ڵکه که ی چه نده میهره بان و ساده و دڵ پاکن وه له شاره کانی تریش ژیاوم و ئه زانم چۆنن....- (سیاسیه ک) من وا هه ست ده که م تۆ له بواری سیاسی (ئیفلاسی فیکریت) کردووه هاتووی بۆ نوکته خانه ئه ته ویت ئه و باره لاره ت ڕاست بکه یته وه . دیاره جانابتان سه راوو قوون له شت ئه گه ن ، جه ناب سه یری تایتڵ و ناوه رۆکی نوکته که بکه بزانه نووسراوه هه ولیریه کی ترسنۆک یان نا ؟ منیش له م ڕوانگه وه توانجه که ی پێشووم نووسیوه. ئه وه ش بزانه ئه گه ر مرۆڤێک په روه رده که ی رۆشنبیریانه نه بێت ، به هه زار کتابی ئه فلاتون و مارکس و نیچه رۆشنبر نابێت، چونکه ئه گه ر به قسه ی جه نابت بیت که سێک 50 ساڵ شوانی کردبێت به لام بێت و دوو یان سی دانه کتاب بخوێنێته وه روشنبیر ده بێت. به لام ئێوه خووتان به وه گرتووه به خه ڵك و که سانی تر بلێن نا روشنبیر و هیچ نه زان، ئه وه ش ئه چیته قالبی خۆ په رستی و خۆ به زل زان و نه ژاد په رستی، ڕێک وه ک هیتله ر ووته نی (گه لی ئه ڵمانیا له سه رووی هه موو گه لانی دونیا وه ن). چی بکه ین ئه وه له ناو هه ولێریه کان و غه یره هه ولێریه کان نیه -( فه رمان) هه رچه نده به باشی نازانم باسی سیاسه تت له گه ڵ بکه م ، ئه گه ر له به شی نوکته سیاسیه کان بوایه چه ند نوقرچه یه کی سیاسیم لێت ده گرت ، به لام چونکه لیره شته که ت نووسیوه بۆیه ئه بێت منیش لێره وه ڵامت بده مه وه ( مرۆڤێک خۆی داڕیژه ری ڕێبازی جه لالیزم بێت مه حاڵه ده ست له و ڕێبازه هه ڵبگرێت، ئه و که سانه ی ئاواش هه ست بکه ن به دڵنیای دورر له دونیای سیاسه ت بیر ده که نه وه) مه به ست به شان و باڵی (پدک یان ینک) نیه ، چونکه ئه وان ئێستا ڕیبازی گه نده ڵی په یڕه و ئه که ن نه ک ڕێبازی کوردایه تی به لام جێگره وه ی ئه وان( گۆران) نیه. چونکه سه ر کرده ی بزونته وه ی گۆران ده ستی سووره به خوێنی دیله شوعیه کان له قڕناقه و پشت ئاشان ، ئه و کاته ی کچێکی دیلیان گرت ناوی (احلام) بوو ته نها 2 هه فته بوو شووی کردبوو، بۆ بردنی ئه لقه ی په نجه ی هاوسه ریه که ی په نجه یان بڕیوه ، کورد پێویستی به هێزیکه که به ژدار نه بووه له ڕشتنی خوێنی کورد. له و سه رده مه ی ئێستاش ئه هێزه بوونی نیه .

به خه
20 December, 2009

ئاخر خوا کە مرۆڤی کەر کرد ئاوا کەری ئەکا،، سوبحانەڵڵا لە موعجیزەی خوا. بڕۆ باوکم عارەبانەکەت لێخوڕە چاکترە،، من قسەی خۆم لە کادا خەسار ناکەم

سیاسیەك
20 December, 2009

-سیاسیه ک ئه وه چی بوو ژانی کرد ؟ کوردستان خاوه نی دووانی وه ک تۆیه بۆیه هه ر گۆڵی سیاسیمان لێ ئه کرێت ، کوره برۆ ڕووی خۆت ره ش بکه و ئه و ناوه له سه ر خۆت هه ڵگره ، با سیاسیه کان لێمان توڕه نه بن ، ئه وه که ی ئسلوبه قسه ی پێ ئه که ی ... ئه دی ئه و قسه زل زلانه و فشه کردنه چی بوو ئه تکرد؟ هه ر ئه ونده بوو ڕاده ی روشنبیریه که ت ؟ به س باش بو و به 3 توانج مسته وای عقلی خۆت ده ر خست ، ئه مجاره ئاوا زوو توڕه مه به ئۆخه ش :)

به خه
20 December, 2009

لەم دەقەیەوە تۆ لە لایەن منەوە ئیهمال کرای. من کەسێك بزانم دەماغی کای تیایە وەڵامی نادەمەوە تا ئەتوانێ با بۆخۆی ڕق و قینی نەزانی خۆی هەڵبڕێژێ و جنێو بدات .وەك ئەوە وایە تف بەرەو ئاسمان هەڵبدات بۆیە .

سیاسیەك
20 December, 2009

به خه تۆ باراش ئه به یت بۆ هه مو ئاشێک و ئه نجامی هه موشی هه ر پوچه و بێ به ر هه مه، به نسبه ت منه وه هه مو شار و شوێنێکی کوردستان خۆشه ویسته به ڵام جه نابت هه مو شاره کانی تر به (ئه زانم چۆنن ) وه سف ئه که یت، ئه وه ش‌ ئه وپه ڕی بێ ڕێزیه به رامبه ر هه مو ووڵاته که مان، دیسان له لا یه نی کۆمه ڵایه تیه وه هه ر زۆر ئاستت نزمه چونکه شوانی 50 ساڵه ی وڵاته که مان ئه وه نده ئادابی کۆ مه ڵایه تی و قه دری میوانداریا ن هه یه که شانازیان پێوه ئه که ین، ئه وان وه ک جه نابت نین قسه ی هه ر که سێکی به دڵ نه بێت وه ک دوژمنت سه یری بکه ن،و زۆر که سی وه ک جه نابیشت که ئه چێته موناسه به یه ک نازانێت چی بڵێت و کتێبیش هیچ ‌تۆی ڕۆشنبیر نه کردووه. دوای ئه وه جه نابت له م ناوچه یه ی ئێمه دا که ده ریا یه و هه ر حوته و ماسی پچوکتر قوت ئه دات تۆ ئه ته وێت به خه یاڵ به م ده م و ده سته (جمهوریه تی ئه فلاتون) له کوردستان دروست ببێت ( ئه گه ر له و جمهوریه ته تێ بگه یت)، من به شان و باهوی که سدا هه ڵناده م به ڵام ئه وی گۆڕان کردی و ئه یکات سه ره تای له ناوبردنی سه ره تانی هه مو جۆره گه نده ڵیه کانه. هه مو ئه و شتانه ی ڕویان داوه ڕێژه ین وه من دژی کردنی هه ر جۆره تاوانێکم به لام مه حاڵه به خاڵێکی ڕ‌ ه ش‌ بزوتنه وه یه ک یان شۆڕشێک ناشیرین بکرێت.

فرمان
20 December, 2009

ئةرئ فةرمان جي بو هةر قسةك كرا ئيوه هةموو شارةكانتان خوش ئةوئ و ئيمه رقمان لةهةموويانه دةبئ ئةوه جي بو بئ_؟

ئاشتي
21 December, 2009

ba daxawa bo aewa ka la share paetaxtw hunar dajen qsash ba hawler dalen mn hawlerem balam hamw kat shnazeba slimane dakam boea hewadarem aw jora nwktana blaw nakretawa supas bo aewa dastan xosh

farhang
31 December, 2009

سلیمانیه کان زۆر گوناحن ازانن بۆ ،له به ر اوه ی خۆیان اکوژن بۆ نوکته ی هه ولیری به لام هه ولیری هه ر اگاشمان لی نیه مه که ر سوتفه سه ردانی سایته که تان بکه ین ووووو هاهاهاهاهاهاهاها ووووووو هاهاهاهااهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاهاها

هاوین
12 August, 2010

ببوورة بةريز هةوليرى بياوى ترسنؤكى زؤر كةمة. ئةوانيش توركمانةكانن كة بةترسنؤك ناسراون

عامر
05 November, 2010


ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌کت بنێره

ناوی خۆت:
ئیمێلی خۆت:
ئیمێلی هاوڕێیه‌که‌ت:
په‌یام:
 

توانجێك له‌م بابه‌ته‌ بده‌

 
ناوت: *
ئیمێله‌که‌ت: *
توانجه‌که‌ت: *