فه‌ریقه‌ کوێر
قسه‌ی زل و شتی وا
له‌ میدیا کوردییه‌کانه‌وه‌
مه‌لا مه‌عاز
مه‌لا و مه‌لاژن
مه‌کته‌بی نا ڕۆشنبیری
نوکته له‌سه‌ر هه‌ولێری
نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ورامی
نوکته‌ له‌سه‌ر سلێمانی
نوکته‌ی هه‌ولێری
نوکته‌ی ڕاسته‌قینه‌
نوکته‌ی ئاژه‌ڵ و ماژه‌ڵ
نوکته‌ی بێ سانسۆر
نوکته‌ی بێده‌رپێ
نوکته‌ی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ
نوکته‌ی خۆش
نوکته‌ی خۆشی قه‌دیمی
نوکته‌ی زه‌مانی عوسمانلی
نوکته‌ی سیاسی
نوکته‌یه‌ک بکوڵێنه‌
هه‌واڵی دنیای کوردی
یادگارییه‌کانی ژیانمان
ڕه‌حیمه‌ فشه‌
ڕشته‌ی مرواری.. عه‌لائه‌دین سه‌جادی
ژن و پیاو
ڤیدیۆی مێژوویی
ڤیدیۆی ئه‌مڕۆ
که‌سایه‌تییه‌ نه‌مره‌کان
که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌م سایته‌
گله‌ییخانه‌
پێشبڕکێی نوکته‌خانه‌
به‌سه‌رهاتی خۆش
ته‌نز
توانجی قه‌ڵب
حه‌پۆلخانه‌
خێلئاوا
ده‌نگی ڕه‌سه‌ن
دووده‌گی و حیز و هه‌تیوبازه‌کان
دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌م سایته‌دا
شیعرخانه‌
عه‌زیز نه‌سین.. ژیان و به‌رهه‌می

شازی فشه‌که‌ر.. به‌شی یه‌که‌م

نوکته‌خانه‌ / به‌سه‌رهاتی خۆش

یه‌کێک له‌ ئاواته‌کانی ژیانم ئه‌وه‌بوو که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ڕووبه‌ڕوو کابرایه‌کی فشه‌که‌ر ببینم، که‌چی هه‌ر به‌ ڕێکه‌وت ئاواته‌که‌م هاته‌ دی: ڕۆژێکیان سه‌ردانی براده‌رێکم کرد، هه‌ر دانیشتم و ته‌له‌فونێکی بۆ هات: "به‌ڵێ.. گیانه‌.. چۆنیت؟ ... به‌ڵێ فه‌رموو به‌خێربێیت... به‌ڵام میوانێکم له‌لایه‌، خۆ ئاساییه‌؟ ... زۆر چاکه‌، زۆر چاکه‌، ده‌ که‌واته‌ به‌خێربێیت.." براده‌ره‌که‌م ته‌له‌فونه‌که‌ی داخسته‌وه‌ و وتی: ئه‌وه‌ براده‌رێکی کۆنمه‌ و ئه‌یه‌وێت سه‌ردانێکمان بکات، زۆر کوڕی چاکه‌، به‌ڵام له‌ حه‌د به‌ده‌ر فشه‌که‌ره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌رچییه‌کی وت، بڵێ وایه‌ ڕاست ئه‌که‌یت.. منیش وتم زۆر باشه‌، خۆشحاڵم به‌بینینی.. هێنده‌ی نه‌برد و کابرایه‌کی به‌ ویقار گه‌شت، پاش چاک و چۆنی به‌ براده‌ره‌که‌می وت "ئه‌رێ توخوا پێم بڵێ بزانم کوڕه‌که‌ت چۆنه‌؟" ئه‌ویش وتی "وه‌ڵا له‌وه‌ته‌ی ئا ئه‌م کامێرا سینه‌ماییه‌م بۆ کڕیوه ئیسراحه‌تم کردوه‌..‌ بۆ خۆی بێده‌نگ بووه‌، هه‌ر خه‌ریکی ته‌سویر و مه‌سویره‌".. کابرا یه‌کسه‌ر وتی "ئه‌ی له‌و سوتفه‌یه‌! ڕێک وه‌کو ئه‌و کامێرایه‌یه‌ که‌ من 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کوڕه‌که‌مم کڕی.." خۆم پێنه‌گیرا و وتم "ئه‌و وه‌خته‌ کوڕه‌که‌ت عومری چه‌ند بوو؟" وتی وه‌ڵا ئه‌و وه‌خته‌ سێ ساڵان بوو.. وتم ئاخر ئه‌م کامێرایه‌ زۆر قورسه‌، دوانزا سیانزه‌ کیلۆ ئه‌بێ، ئه‌یتوانی به‌رزیبکاته‌وه‌؟ .. کابرا وتی "ئه‌وه‌ تۆ ئه‌ڵێی چی برا؟ به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ ڕۆژی واهه‌بوو ده‌ دوانزه‌ سه‌عات به‌شانیه‌وه‌بوو و ته‌سویری ئه‌کرد، هه‌ر خۆشی دائه‌نیشت مونتاجی ئه‌کرد و ئه‌یکرد به‌ فیلم، شه‌وان که‌ ئه‌خه‌وت به‌دزییه‌وه‌ کامێراکه‌مان له‌ ژێر جێگاکه‌یا ده‌رئه‌هێنا.. وتم ئه‌ک ماشه‌ڵا له‌و کوڕه‌ به‌توانایه‌، به‌ڵام ئاخر ئه‌م کامێرایه‌ ئه‌وه‌نه‌ نابێت که‌وتۆته‌ بازاڕه‌وه‌.. کابرای به‌ویقار قاقایه‌کی لێیا و وتی: برا جوانه‌که‌م، به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ ئه‌م کامێرایه‌ زۆر کۆنتره‌ وه‌ک له‌وه‌ی تۆ ته‌سه‌وری ئه‌که‌یت.. وتم باشه‌ کاتی خۆی تۆ له‌کوێ ئه‌م کامێرایه‌ت کڕی؟ کابرا وتی "ئاااا، تۆ من ناناسیت کاکه‌ گیان، من له‌وه‌ته‌ی هه‌م حه‌زم له‌سه‌فه‌ره‌ و کاتی خۆی بۆ سیاحه‌ت سه‌فه‌رم کرد بۆ "کوێت"، له‌وێ هه‌ر به‌ سوتفه‌ خۆم کرد به‌ دوکانێکا که‌ کامێرا و مامێرای ئه‌فرۆشت.. ئحمێکی بۆکرد و ئینجا وتی: من خۆم زۆر حه‌زم فیلم و کامێرایه‌، هه‌ر سه‌یری کامێراکانم ئه‌کرد و نه‌مئه‌زانی کامه‌یان بکڕم، له‌ پڕێکا یه‌کێک ده‌ستێکی کێشا به‌ سه‌رشانما، ئاوڕم یایه‌وه‌ و کێ ببینم باشه‌؟ کێ؟ به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ، "عادل ئیمام" بوو! یه‌کسه‌ر سه‌یرێکی کردم و وتی "ئه‌زانم به‌دوای کامێرایه‌کی باشا ئه‌گه‌ڕێیت، ئا ئه‌م دانه‌یه‌یان بکڕه‌، چونکه‌ من خۆم به‌م کامێرایه‌ فیلمه‌کانم ئه‌گرم"، زۆر سوپاسم کرد، ئه‌ملاولایم ماچکرد و ئه‌و کامێرایه‌م کڕی که‌ ئا ئێستاکه‌ تۆ وا ئه‌زانیت تازه‌یه‌... منیش هیچم بۆ نه‌مایه‌وه‌ و وتم ئه‌ڵاه‌ه‌ه‌، ئه‌ڵاه‌ه‌ه‌.. ماشه‌ڵا، ماشه‌ڵا له‌و سوتفه‌یه‌.. ئه‌ڵاااااااااه...

Added on: 27 December, 2009 - 14:10:43

کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن:  64    تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن:   9.06
 

توانجی خوێنه‌ران

ئافه‌رم..هاههاها.. وه‌ڵا به‌قوه‌ته‌.. خۆزگه‌ منیش ڕۆژێک له‌ ڕۆژان که‌سێکی ئاوهام ئه‌بینی.. ئه‌وسا خۆم ئه‌مزانی چیم پێ ئه‌وت...

حه‌مه‌ شوان
27 December, 2009

ههههههههههههههههههههههههه خه ریکه ئه فریت.په تی به ر یاوه

ترێ
27 December, 2009

وه‌ی باوکه‌ڕۆۆۆۆۆۆۆۆ پچڕاممممممممم،،،، عادل ئیمامممممممممم.. بژی نوکته‌چییه‌کان

کاوه‌
27 December, 2009

ئةها ئةو بزنة لةئاسمان دانةدانة بشقل فرئ ئةياتةخوارةوة

نالي
12 September, 2010

kak 7ama 6wan 4et pe awt???????

sana
03 March, 2011

بةخوا كاكة كيان لة شوينى تؤ بوبامة نةم دةهيشت ئةمةنة دريزة بكيشيت... بيم ئةوت كاكة تؤزيك لولةكةى بينة خوارةوة.... ئةو هةموو درؤية جية دةيكةيت.... بؤ خؤو دوعاء بكة لة خةونا عادل ئيمام ببينت... هةر جةندة بةسةر هاتيكى خؤش بوو...... بةلام تؤزيك بى ماناش بوو

Rozha
29 April, 2011


ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێیه‌کت بنێره

ناوی خۆت:
ئیمێلی خۆت:
ئیمێلی هاوڕێیه‌که‌ت:
په‌یام:
 

توانجێك له‌م بابه‌ته‌ بده‌

 
ناوت: *
ئیمێله‌که‌ت: *
توانجه‌که‌ت: *