پیرەمێردەكە هەر چاوی بەمن كەت گۆتی: دەوهڵاھ ئاخر زەمانە! ئەتو بڕوانە ئەو شارە چی بەسەر هاتیە؟ لهم ههولێره بەڕەڵلاییە.. حەیاو حورمەت نەمایە.. وەڵاھ باشە تەیشوو تەورداس نابارێ، ئاخر كەنگی ژن و پانتۆڕیان گۆتیە؟ هەموو قەلبیان لە دەرێیە پیاو شەرمێ دەكا تەماشایان بكا.. گۆتم: خارە چ بووە؟ گۆتی: هێشتا چ نەبووە؟ نابینی ئەو كیژانە كو خۆیان ڕووت كردیتەوە! ناهەقم مەگرە مامۆستا، درم پڕە، كافر بە كافری خۆی وەكی مە ناكا.. گۆتم: جا چ بكەین؟.. گۆتی: كو چ بكەین ئەدی ئەمە زهلام نینە!؟ لەو قسانەدا بووین كیژەكی 17-18 ساڵی لەدوورڕا دەهات پانتۆڕەكی هەندە تەسكی لەبەردابوو خریطە و مەریتەی دیار بوو! ترسام و گۆتم: هەنكە پیرەمێردەكە لە ناوەندی جادەی لەبنی گێی گیردەكا! گەیشتە كنە مە و گۆتی: بابە بابڕۆین؟ كابرا: گۆتی: هاتی كیژم؟ تەماشایەكی منی كردو. بە شەرمەوە ڕۆیشت!!
Added on: 11 January, 2010 - 22:01:21
| کۆی ههڵسهنگاندن: 40 تێکڕای ههڵسهنگاندن: 8.55 | |


