براده‌ره‌که‌م چاوێکی لێداگرتم، ڕووی کرده کابرای به ویقار و وتی: توخوا با واز له کامێرا و مامێرا بهێنین، پێم بڵێ بزانم سه‌فه‌ره‌که‌ت چۆن بوو؟ خۆش بوو، به دڵت بوو؟ کابرا وتی به‌سه‌ری ئێوه خۆشترین و خه‌ته‌رترین سه‌فه‌ری ژیانم بوو.. وتمان چۆن؟ توخوا بۆمان بگێڕه‌وه.. وتی: خۆتان ئه‌زانن کاک مه‌سعود من و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی تری ده‌عوه‌ت کردبوو بۆ کوردستان، هه‌ر خۆشی له مه‌طاری هه‌ولێر پێشوازی لێکردم.. وتم به‌ڕاست؟ یه‌کسه‌ر وتی: به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ بیست جار زیاتر له‌و مه‌طاره‌یا ئه‌ملاولای ماچ کردم، به‌هه‌رحاڵ ده‌عوه‌ته‌که زۆر خۆش‌بوو، عه‌زیز وه‌یسی و به‌ختیار ساڵح یه‌ک به‌دوای یه‌کا گۆرانیان ئه‌وت.. وه‌ڵا پێکێکم خوارده‌وه و به کاک مه‌سعودم وت: توخوا با ئه‌م ڕه‌سمیاته بشکێنین و بچین وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی بۆ خۆمان تۆزێک هه‌ڵپه‌ڕین.. به‌سه‌ری ئێوه، سه‌عاتێک زیاتر پێکه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین.. له‌ویادا ده‌ستێکم کێشا به ناوچه‌وانما و وتم: مه‌سعود بارزانی هه‌ڵپه‌ڕی؟ وتی ئه‌ره‌وه‌ڵا.. به‌سه‌ری تۆ، به‌سه‌ری تۆ، یه‌ک سه‌رچۆپی ئه‌گرێ له ژیانما شتی وام نه‌بینیوه.. دیسانه‌وه ده‌ستێکی ترم کێشایه‌وه به ناوچه‌وانما و بێ ویستی خۆم هه‌رچی ڕه‌سمی مه‌سعود بارزانییه هاته به‌رچاوم، هه‌رچه‌ندم کرد هیچیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕکێیا نه‌ئه‌گونجا، ته‌نانه‌ت له فه‌نتازیاشا نه‌متوانی ئه‌و وێنه‌یه بهێنمه به‌رچاوم، وتم؛ خۆزگه‌م به خۆت من به خه‌ونیش ناتوانم بیهێنمه به‌رچاوم که کاک مه‌سعود هه‌ڵپه‌ڕیبێت، به‌ڵام تۆ نه‌ک هه‌ر بینیوته، به‌ڵکو خۆت له‌گه‌ڵیشیا هه‌ڵپه‌ڕیویت.. ئه‌ڵڵڵڵڵاه‌ه‌ه
Added on: 12 January, 2010 - 21:45:03
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 43 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.26 | |


