چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر... له هه‌موو مزگه‌وتێکا له‌جیاتی مه‌لایه‌کی دوانزه قه‌ده‌م، عه‌فو دوانزه عیلم، فه‌یله‌سوفێکی لێبوایه؟
Added on: 13 January, 2010 - 15:16:19
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 38 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.50 | |
هیچ توانجێک ڕاسته‌وخۆ بڵاوناکرێته‌وه، جا تکایه توانجێک بنوسه که شیاوی بڵاوکردنهوهبێت
ڤیدیۆی نوکته‌خانه
ده‌نگی ڕه‌سه‌ن
لێره‌دا ته‌نها گۆرانی کوردی ڕه‌سه‌ن داده‌نرێت
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 38 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.50 | |
| Tayry gwll easheq badary zhaqnabwta
dastan |
|
| قالۆچة عاشقی پیساییة !!!!
قالة |
|
|
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ڕێز، ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. چونکه شیاوی بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو..
كةيفى ئيوة |
|
| مزكةوت شوينى خوا بةرستيه بيويستى به زاناى ئايينى هةيه نةك فةيلةسوف
سان |
|
|
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ڕێز، ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. چونکه شیاوی بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو..
کورد |
|
| ببوره ئاشتی گیان له‌گه‌ل کانی مه وا دیاره هیچ کاری نیه تۆ نه‌بیت بۆیه لێم تێک چوو ببوره دیسان
یادگار |
|
| ئاشتی خان به قسه‌ی کێ که کچی هه‌ولێری ناتوانن بچنه سه‌ر كۆمپیوته‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ت له کوێ هێناوه تۆ له چ زه‌مانێک ئه‌ژی....خه‌ریکه شێت ئه‌بیت چونکه سلێمانی پایته‌خت نیه جا فه‌رقی چیه سلێمانی یا هه‌ولێر مه‌گه‌ر هه‌مووی کورد نین
یادگار |
|
| وا بزانم ئاشتی تۆبه ی کردوو و ئیتر پێناکه نێ چونکه ئه زانێ حه رامه، بۆیه دیار نییه.
لاوکۆ |
|
| خاتو ترێ من ئەمەتام چاوت لێمە ئەی ئەوە نیم....؟ بۆچی عەرزم بۆ دەکێڵی خۆمن سێوی بن عەرز نیم....... من خۆشترین سەزەو میوەم من پرتەقاڵم من سێوم ....... ئەگەر حەزت لە یاپراخە یان سڵقم یان گەڵامێوم...... لەسەر سفرەی ڕازاوەدا ئەمن باشترین زەڵاتەم........ ترێ منم ماموسێنم بمناسە مێردەکەی خاتەم...... من ئەبمە قاوەو نیسکافە یا ئەبم بە چای دیژەلەمە .......... بابە من نوقڵ‌و نەباتم شیرینم وەك شەکللەمە..... من بەتۆ ئێژم بەخێر بێی تۆش بەمن بێژە بەخێر بێیم........... تۆ وەك مەلای دوانزە عیلمی من تازە خەریك ئەلف و بێم....... جارجارێ ئەبمە هەڵوژە جار ناجارێکیش هەنجیرم ......... بەدەست خاتەی ژنمەوانێ ناوی خۆم ئەچی لەبیرم....... جارجارێکیش ڕیئەکەوێ ئەبمە کاڵەك یان بەشوتی....... هێندە گارە گاڕێ دەکەم ڕێك خۆم لێدەبێتە توتی...... من وا خەریکە شێت ئەوم بەدەستی ئەو ست خاتەوە........ئێژی مناڵم هەمیشە باویشکو خەو ئەمباتەوە...... تازە توشبوم چارم نیە تا خوا بۆخۆی ئەمباتەوە
ماموسێن |
|
| ئاشتی تۆ بۆت هه‌بێت خۆت به قوربانی حه‌ماسی به‌کرێگیراوی سه‌دام بکه‌یت و بڵێی سه‌دام حسێن تاکه سه‌رکرده‌یه به‌رگری له فه‌له‌ستین کردووه، که ئه‌مه قسه‌ی هه‌موو حیزبه ئیسلامییه‌کانه به‌وانه‌ی کوردستانیشه‌وه، به‌لآم کانی بۆی نه‌بێت شاری سلێمانیی خۆش بوێت. ئه‌مه چه‌ندی به چه‌نده؟ دوایی تۆ بۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر کچێک حه‌زی له مێرد بێت عه‌یبه؟ مه‌گه‌ر دایکی هه‌موومان حه‌زیان له مێرد نه‌بووه. وا دیاره له هه‌ولێر به تیتک کچ ڕائه‌کێشن و بۆ ماڵی زاوای ئه‌به‌ن. کانی ئه‌ڵێ تۆ وتووته کچیت و که‌چی ده‌رکه‌وتووه به‌یانیان ئه‌چیته مزگه‌وت. من قوتابخانه‌ی تێکه‌لآوم بیستووه، به‌لآم باوه‌ڕت بێت ئه‌وه یه‌که‌م جاره بزانم مزگه‌وتی تێکه‌لآو هه‌بێت.
به‌رزی |
|
| ماموسین عه وه لیره ی من وا ژیر عه رز ئه کیلم بۆت ئه گه ریم به خیر بییته وه
ترێ |
|
| هێمن دوانزه قه ده مه، نه ک دوازده ، ئه ی سه لاجه (یه خچاڵ) ه باڵا به رزه کانت نه دیوه که قه ت (هه رگیز) سه ره وه ی نا‌بینیت ئه وه نده باڵا عه ر عه ریه پێی ئه ڵێن دازده م‌و قه ده م ... عه فوه ن : دوانزه قه ده م .
شه هیدی زیندوو |
|
| کانی کچێکی ئاقڵه و خۆ شه ویستی هه م‌و مانه و خۆشی جارێک نوسی که ده ستگیرانی هه یه و هیوای ژیانێکی سه رفراز و شا د و ئارامی بۆ ئه خوازم. هۆ هاوڕێیان چی ئه بوو (ئه گه ر ) ئه م نه ته وه ی کورده له م کوێره وه ریه ڕزگاری ببوایه جا ئه و‌سا هه ر شارێک پایته خت بووایه گرنگ نه بوو، ده ی ده ی ئاسۆ ڕوونه وا بڕوات گرده که ئه بێت به پایته خت، ئحم م م م م خه ریک بوو بخنکێم له سه ر ئه و قسه یه ئه ها جه ما عه تی هین مۆڕه م لێ ئه که ن . به خوا من ( مۆڕ) ه تان لێ ناکه م به س (مۆر) م خۆش ئه وێت.
شه هیدی زیندوو |
|
| ashti gyan kani chuzanet to yaita am zhwra wai zaniwa tanha xalki slemani la eran.hhhhhhhhhhhhhh 3afoi bka am jarash .....ashti shw xosha yan shootii
zana |
|
| حةزم دةكرد بمزانيبا كاني بؤ وا دةكا ئيوه وةلامم بدةنةوه_؟ بةلام من با بوجوني خوم بليم جةند شتيك هةيه لةوانه وابزانم زوري حةز لةميرده وه ئةوةندةي ت‌ئ ي بكةم كةسيكي زور خوبةرسته و زور شارجيةتي دةكا_خو من هيجم نةكوتوه تؤ بؤ دوو قسه بكةي ئةبئ يةكيكيان باسي من بئ جارةكةي تريش جوابم نةدايةوه كوتم دونيايه ئاقل بي بةس !
ئاشتي |
|
| ai chi abu pyaw zhn bwaya u zhn pyaw bwaya
zana |
|
| بزانن چەند خۆشن،.. پاچ و ماچ ،،، خەمو مەم ،،،، قەلو مەل،،، پەستو مەست،،،،،، جاش و ماش.... برۆو مرۆ ،،،،، لێوو مێو،،،،، شار‌و مار،،،،، پشت‌و مشت ،،،،،، گیزەرو مێزەر،،،،،، دار‌و مار،،،،،، بەردو مەرد......قالەو مالە....... پیاوو میاو،،،، تڕو مڕ ،،،،،،،، کل و مل ،،،،، ژن و من ،،،،، توو م‌و...... جادەو مادە ،،،،،، هەنگو مەنگ ،،،،مەنه واتە قوڵ چیتریش ئێوە بۆی زیاد بکەن جارێك برادەرێكم چوبو بۆ ماڵێك وتبوی ئەرێ ئەگەر هەتانە پاچێ ماچێکم بەنێ ژنی خاوەن ماڵەکە گوتبوی ئەوە پاچ بە خوا ماچت نادەمێ.... دایەکەی تر بە کچێكی وتبو دادەگیان ئەگەر شتمان لێدەکڕی ئەوە بێکڕە خەمو مەممان پێ مەدە وتبوی وەڵڵا خەمت پێدەدەم بەڵام بەخوا بۆ مەم دڵم نایە
پێشڕەو چوارباخی |
|
| سڵاو ڕێزێکی بێ کۆتایی بۆئێوەی خۆشەویست کەئەم پەیوەندیە جوانەتان دروست کردووە لە رێگەی توانجە ناسکەکانتەوە هیوادارم هەر ئاوا ڕێز لە بیر‌و رای یەکتر بگرین . بۆ کانی خان شادم بەناسینی ئێوەی بەڕێز . دادە کانی هەموو کەسێک لەدنیادا ئەو شارەی خۆش ئەوێت کە تیایدا لەدایک بووە . بەڵام دروستکردنی حیزبێک بەناوی هەر شارێک بێت ئەوا ئەو شارە خۆی لەهەموو شارەکانی تر دائەبرێت لاتەریب ئەخرێت من لەخۆشەویستیم بۆ هەموو کوردستانی گەورە لەناو ڕێکخراوێکی سیاسی کوردی‌دا خۆم رێکخست بەسەرو بەماڵ خزمەتم کرد وە دوو ساڵ و نیو تەمەنم لەزیندانەکانی بەعس بەسەر برد و قەت بیرم لەشارچێتی نەکردۆتەوە ، وەئەبێت ئاگامان لەخۆمان بێت چونکە ئەمرۆ حیزبێکی کوردستانی پەیدا بووە گەر بڵێی سلیمانیم زۆر خۆش ئەوێت ئەوە بە خراپ بۆت لێک ئەدەنەوە و تاحەدی ( تخوین ) بەخەیانەت کردن تاوانبارت ئەکەن و ناوت ئەبێتە بنێشتە خۆشەی ژێردانیان و دواتر لەئیشەکە یان دەرت ئەکەن یان ئەتگوێزنەوە بۆ شوێنێکی دور ، ئەگەر نەتکەنە ( عائدون الی السف الوتنی ) . خوا ئەکات لێمان ئەگەڕێن بەس بژین پایتەختمان ناوێت . هەرشادوو سەرفرازبن .
زاهیر |
|
| برای بابم،،، ئه‌وه ئه‌تو چ ده‌رێی ها؟ ئه‌گه‌ر له‌جیاتی مه‌لای فه‌یله‌سوفه‌کی لێبایه، ئه‌و کاته که‌س نه‌ده‌چوه مزگه‌فتی،،، ئه‌وه دوازده قه‌ده‌م یه‌عنی چ، ها؟
هێمن |
|
| وه‌ڵا بڵێم چی کانی گیان.. نه‌ک هه‌ر سلێمانی، به‌ڵکو هه‌موو بستێکی کوردستان بۆ من پایته‌خته و به هیچ شار و پایته‌ختێکی تری دونیای ناگۆڕمه‌وه.. شانازی به بست به‌بستی هه‌موو کوردستانه‌وه ئه‌که‌م.. بۆ حیزبی سلێمانیش، ڕه‌نگه من بیروڕایه‌کی جیاوازم هه‌بێت: من خه‌ون به‌وه‌وه ئه‌بینم که هه‌موو کورد وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری ئه‌م دونیایه بژین، سه‌ربه‌ست و ئازاد و ئاسوده، به‌ڵام ئاخ به‌ده‌ست ئه‌م که‌له‌پوتانه‌وه که هه‌ژده ساڵه ئه‌و خه‌ڵکه نه‌گبه‌ته ئه‌ڕه‌تێننه‌وه.. کچێ قسه‌م پێمه‌که و با قسه نه‌که‌م..ئحممم
حه‌مه شوان |
|
| کورە کاك شەهیدی برام قیرو سیا خوا ئەکا ئەو دەواجنە ئەدۆزمۆ خوای ئەکرد فریای دوانیش نەدەکەوتم بەس نیە پەڕی نەرمو نۆڵیان هەس برا من تا بتوانم دیقە دیقەیان پێ ئەکەم ناهێڵم بگاتە ئەسڵی مەبەست ققققققوووووققققوووووققققققوووو........ تو سەری ئیسلام و جووو ئەمانەتان بخەون ئەوانەتان هەستن زو........
ماموسێن |
|
| ئەی برا نەڕوۆۆۆ ئەوە تۆۆۆۆۆۆۆۆییییی کانی گیان خوشکە خاسەکەم یاخوا بەخێر بێیتۆ سەر دیدەکەم هاتیتۆ. وەڵڵا هەمو وەڕەزیمان کردیت .
کانی گیان خەمو نەوێ ئەو خاتەیەی باسی ئەکەم خەون و خەیاڵە وەهمی یە ـــــــــــ ئەوەی بێکەس و بێدەرە ماموسێنە ژنی نیە ـــــــــــــ ئەوەی کە تۆباسی ئەکەی هەتا ماوە باهەر کوڕبێ ــــــــ موهیم ئەوەیە داسەکنێ بچیتە ئەولاوە کڕبێ ـــــــــ گەر ئەم دنیا سەرەو بنبێ هەمو ڕۆگێ قات و قڕبێ ــــــــــ من کەسێك ناچێتە دڵم لەحەد بەدەر دەمی شڕبێ ـــــــــــ دوبارە یاخوا بە خێر هاتیتۆ سەرچاوەکەم
ماموسێن |
|
| کانی گیان هەربژی سوپاس ئەوە لە کوێوە دێیتەوە..... وەڵڵا منیش بیرم کردی یاڕەبی بەخێربێیتەوە....... دور لە بەڵاو نەدامەت بی.......شادومان و سەلامەت بی....... بێوەی بیتو سەرفراز بی..... دڵ پڕ لەشادی و ئۆخەی بی....... یاخوا زستان نەت تەزێنێ....... خەزانی خەم نەتژاکێنێ........ ڕەشەباو بۆران و تەرزە......هیچکات نەتانخاتە لەرزە........ ژیانتان پڕ خێر‌و فەڕ بێ....... دوژمنیشتان شێت و کەر بێ....... لەدەریایی قوڵی هەستەوە....... لە جێژوانی مەبەستەوە....... لەسەر شەخسی مرادەوە...... بەدەم سروەی بای وادەوە....... سڵاو دوپات ئەکەینەوە.......دیسان بەڵێن ئەدەمینەوە........ وێژەو نوکتەو شیعر‌و هەڵبەست......... دەکەینە بابەت و مەبەست......... وەکو هەتوانی سەر برین......... بەدیاری بۆتان ئەنێرین........ بەهەستێکی خاوێنەوە ...... بەدڵێکی پڕ موحیبەت کە دیار بێ لە ئاوێنەوە......... من و برام کاك حەمەشوان ........ بۆتان ئەنوسین شتی جوان......... نوسراوێك دور بێت لەپەستی..... پڕ لەڕێزو خۆشەویستی.......... لەگەڵ کاك شەهیدی زیندو لە ئاسۆ‌و کەل هەڵدێینەوە........وەك جاران هەر بەڕاستگۆیی لەگەڵتانا ئەدوێینەوە....... بەو هیوایەی شادومان بن هەموکات لەخەم بەدور بن..... وەکو خونچەو گوڵەباخ بن بەرزو بەڕێزو جەسور بن..... دەبا ئێوەش چرای بیرتان داگیرساوبێ........لەتاریکایی بەدور بن ناخی دڵتان هەر هەتاوبێ........ بەو ئومێدەی هەتا ماون داهاتوتان ڕون‌و گەشبێ........... دور لەڕۆژگاری چەتون و دور لە کەسی غەل و گەشبێ......... یاخوا دایم دڵـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتان گەشبــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــێ
پێشڕەو چوارباخی |
|
| هه موتان ڕۆحن، ئه ی ده متان خۆش بێت و پڕ بێت له نوقڵی ترش و شیرین ئه وه چیه ئه و موناقه شه خۆشه، کاک زاهیر گیان دڵت له خۆت دانه مێنێت من هه زار ساڵه جانتایه ک به شانمه وه یه و له و په ڕی قوتبه که م و ئێستاش به رده وام ڕ ا ئه که م حه ق بوو ناوم born to run بوایه، کانی گیان خۆ ڕاگری له تۆوه فێر بووم ئازیزم سوپاسی هه ستی ناسکت ئه که م وه حوکم به ده ست ڕۆشنبیرێکی وه ک تۆ بێت به دڵمه و خۆزگه ی من ئه وه یه حیزبێک بیتوانیایه کوردی یه ک خستایه نه ک وه ک ئێستا ئاردی ناو دڕک، برام کاک پێشڕه و شیعره که ت زۆر جوانه و پڕ به پێستی ئێستای شاری شاران سلێمانیه و ڕۆحیت ، کانی گیان خه مت نه بێت سلێمانی به و بێ خزمه تیه شیه وه هه ر ناو وه ناوه رۆکی زۆر جوانه، وه پێتان بڵێم خه فه تم له هه موتان زیاتره بۆ ئه و سلێمانیه که ئاوا به رپرسیارانی ئێستا بێ ئه مه ک و بێ وه فان بۆی، ڕۆژێک دێت کوڕێکی ئازای جه ربه زه سلێمانی بکاته وه به سه مه ر قه ند و بوخارارای جاران، کاک زانا وا بزانم ئه وی 30 ژنی هه بێت ئه بێت دایم لیسته یه کی به ده سته وه بێت و سه یری ناوه کانیان بکات تا به غه ڵه ت بانگیان نه کات ئنجا ئه بوو به فه رته نه و ئه بوایه ڕۆژی 60 پۆلیس لێکی بکردنایه ته وه، کاک حه مه شوان گیان ڕاسته ئه وه یان ده واجنه یان دیوه خانه کۆنه کانی سوڵتانی عوسمانیه، مام وسێن گیانی خۆش مه عشه ر برام ئاخر که ڵه شێریش هه ر فریای سێ چوار مریشک ئه که وێت، ئاده ی پێم بڵێ چۆن فریای 30 دانه بکه وم، ئنجا خؤشه ویسته کانم: ئه وه 30 ژنی کو ده بێتن ؟ ها کو ده بێتن؟ لۆ سه ر ی له و عاله مه ی تیک ده ده ن.
شه هیدی زیندوو |
|
| جارێكی تر سلاو...مام وسێن به‌زه‌ییم به ئه‌و ژنه داماوه‌تا یه‌ته‌وه تخوا گوناحه ئیتر ژنی به‌سه‌ر مه‌هێنه ،به‌س نه‌بوو ئاشتی ت نه‌هێنا خۆ وامان ئه‌زانی كچه كه‌چی كوڕ ده‌رچوو ههههههه...ئه‌زانی چۆن زانیم باسی ئیسلام هاته پێشه‌وه موناقه‌شه‌ی له‌گه‌ل كاك داروین ئه‌كرد ئیتر من بۆ كاك داروینم نوسی گه‌نجی هه‌ولێر زۆر ئه‌چن بۆ مزگه‌وت ئیتر كاك ئاشتی ووتی ئه‌ره‌وه‌لا من هه‌موو به‌یانیانێك ئه‌چم بۆ مزگه‌وت ،،ئیتر قورعان به هه‌قت هه‌ر ڕووحم چوو ،من چه‌ند وه‌خته وام زانیوه كچه ،چونكه ئسلووبی زۆر كچانه بوو ،،،ئه‌بوایه بشم زانیایه كوڕه چونكه وابزانم كچی هه‌ولێری بۆیان نیه بچنه سه‌ر كۆمپیوته‌ر.ئیتر ئاگات له‌خۆت بیت نامه‌ی دلداری بۆ نه‌نووسی .وابزانم كاك ئاشتی تۆببه‌ی كردووه ئیتر توانج نانوسێت....كاك پێشره‌و زۆرت بیر ئه‌كه‌م ئه‌و شیعره جوانه چیه نووسیوته منیش له‌گه‌ل بیروو ڕای تۆ دام خۆزگه حیزبێك په‌یدا ئه‌بوو ناوی حیزبی سلێمانی ئه‌بوو من ئه‌بووم به ئه‌ندامێكی گه‌وره تیایدا .... كاك پێشره‌و چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر سلێمانی پایته‌خت بوایه؟ ئه‌ی تۆ ئه‌لێ ی چی كاك شه‌هیدی خۆڕاگر ؟ ئه‌ی تۆ ئه‌ڵێی چی كاك حمه شوانی هێمن و له‌سه‌ر خۆ ؟،ئه‌ی تۆئه‌لێ ی چی مام ووسێن ؟ئه‌ی جه‌نابت كاك زاهیر ،،تكایه وه‌لامم بده‌نه‌وه
كانی |
|
| مام وسێن گیان چۆنی یا خوا به‌خێر بێیته‌وه ،كاك پێشره‌و گیان ئه‌م ناوه‌ت ڕووناك كرده‌وه ،كاك شه‌هیدی زیندووی خۆڕاگر ئه‌م كاته‌ت باش. كاك حمه شوانی خۆشه‌ویست چۆنی، كاك زاهیری به‌ڕێز خۆش حالم به‌ناسینت.،،چۆن ئه‌بوو كاك زانا ،ئافره‌ت له جیاتی پیاو حوكمی بكردایه ،،دلنیابه ،نه شه‌ر ئه‌بوو نه ده‌ست برین ئه‌بوو نه قه‌رزاری ئه‌بوو نه خیانه‌ت ئه‌بوو ...هتد...
كانی |
|
| برای به‌ڕێزم کاکه زاهیر گیان.. قسه‌کانت هه‌مووی ته‌واون و من لای خۆمه‌وه ئومێدمه چیتر هیچ که‌سێک دڵی که‌سی تر نه‌ڕه‌نجێنێت.. به‌ڕاستی ئه‌م دونیایه ئه‌وه ناهێنێت.. به‌تایبه‌تیش له سایتێکی وه‌ک ئێره‌دا که هه‌موومان به مه‌به‌ستی پێکه‌نین و خۆشی ڕوی تێئه‌که‌ین.. من خۆم هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فم خۆش ئه‌وێت.. ڕێزی تایبه‌تیم هه‌یه بۆت
حه‌مه شوان |
|
| ئه‌ی خوا نه‌تگرێ ماموسێن..هاهاها.. به قسه‌ی برای بچکۆله‌ی خۆت بکه و ڕازی به به خاته گیان.. به‌خوا دوو ژنت هه‌بێت ده‌هری ئه‌بیت..هاهاها من خۆم به‌ده‌ست یه‌کێکه‌وه ئه‌ناڵێنم..اهاهاهاا
حه‌مه شوان |
|
| ئه‌ک به‌خێربێیته‌وه کاکه پێشڕه‌و گیان وه‌ڵاهی کۆڵێک بیرم ئه‌کردی.. کوڕی باش، خۆ ئێمه هه‌ر کۆڵانێکمان به‌ینه، ئه‌وه بۆ دیارنیت؟ ده‌ی سه‌ره‌وخێر بێت، موهیم ئه‌وه‌یه هاتیته‌وه، ئه‌وانی تری فشه‌یه.. به‌خێربێیته‌وه
حه‌مه شوان |
|
| هاهاهاها ئاخر براکەم کاك حەمە شوان من خۆم کتومت لە کەڵەشێر ئەچم بڕوا‌و بێ کلکێکی ڕەنگاو ڕەنگم هەیە ئا توخوا مەردی خوا وە پێم بێژە ئەو دەواجنە ها لە کوێ.؟ بەشکو بە دزی خاتەی ژنمۆ سەفەرێکی ئەو قوتپە بکەم بزانم خۆشیەکانی ژیان ها لە کویا.
ماموسێن |
|
| زۆر لە مێژە. گوڵی بەختم بەدەم پایزی بێدادی هەڵوەریوە.....عەیامێکە ئەو کۆترەی هەواڵی خۆشی ئەهێنا لە هێلانەی خۆی تەریوە...... خوێن لە دڵما چەقی بەستوە تەم گڵێنەمی داپۆشیوە.......دنیا هەموی تاریکیە شەوی بێتروسکەو ڕەشە....... چاوەکانم حوکمی نەما لە ڕوناکایی بێبەشە...... ئاخر کوانێ کام ئەستێرە لە ئاسمان تروسکاوەیە...... یاسا لە ژێر چەکمەی ڕەشی چەوسێنەران فلیقاوەیە...... شارە خۆشەویستەکەی من ئێستاش وەکو کەلاوەیە........ دەنگی شومی کوندەپەپو هەتا ئێستاش لەم ناوەیە....... بۆ مافی خۆی سلێمانی بازوی لە قوڕگی شێرابو........کەچی ئەسەف ئەم زەمانە خۆری تەواو لێ ئاوابو........هەزاران بیشەی شێران لە خۆشی و شادی بێبەش بو........توشی سەدان جەورو ستەم توشی دەیان ڕۆژی ڕەشبو......... سنگی پیرو گەنج و لاوی تێكەڵ لەگەڵ خوێنی گەشبو........هەزاران حەیف بۆ سلێمانی هەمو کاتێ چارە ڕەشبو...... زەمانێك بو ئەم شارەی من دڵگیر هەروەك چراخانبو...... کوا وەك ئێستا بە بێ ئاو‌و بێ کارەباو بەبێ پێویستی ژیان بو...؟؟؟؟؟؟؟؟.. سڵاو‌و ڕێزی بێ پایانم بۆ هەمو هاوڕێ خۆشەویستەکانم بەتایبەتی هاوڕێ دێرینەکانی وەك کاك شەهیدی زیندو کاك حەما شوان.. کانی و شوشەخان کچی سلێمانی. سێوەخان. کاك ئامانج. کاك زانا. کچی هەولێری. باقی هاوڕێیان لە سایتی نوکتەی خۆشەویست.هەروەها ستافی خۆشەویستی سایتی نوکتەخانە.
پێشڕەو چوارباخی |
|
| ماموسێن گیان ئه‌و شوێنه‌ی که باسی ئه‌که‌یت وڵات نییه، ئه‌وه ده‌واجنه ده‌واجن هاهاها....
حه‌مه شوان |
|
| سڵاو هاوڕێیان ، ئەم کاتەتان باش... لەو ڕۆژەوەی سایتی نوکتە پەنجەرەی ( توانج ) ی بۆ کردووینەتەوە هەندێک لەبەر تێنەگەیشتنی لە یاسای نوکتە، توانجەکەی لە موس تیژ تر بووە لە کاتێکدا نوکتەچییەکان و هەندێک لەتوانجدەران دڵیان لەماستی هەولێر سپی تر بووە ، ئەم لێک حاڵی نەبوونەش زۆربەی کات بۆتە مایەی دڵ زویر بوون و دوور کەوتنەوەی هەندێک لە هاوڕێیان . وەکو تێبینی ئەکەین ماوەیەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە نوکتەچییەکان بێ دەنگن ، بەڵام ئەمڕۆ ئەبینین خەریەکە ئەو دابڕانە کۆتایی پێ ئەهێنن و کەوتونەتەوە ناردنی توانجە ناسک و جوانەکانیان لەوانە کاکە شەهیدی زیندو و ماموسین و كاكه حه مه شوان و .... . جا برادەران من لێرەدا داوایەکم لە هەموو لایەک هەیە چۆن لەسیاسەت داچەند کەسێکمان پێکەوە هەڵناکەین باهەر هیچ نەبێت لەنوکتە کردندا پێکەوە هەڵبکەین و یەکتر قبوڵ بکەین وە ئەگەر هەموو لایەک پێی باشە با داوا لە بەرێز سەرپەرشتیاری سایتی نوکتەی خۆشەویست بکەین لەسەر پەنجەرەی ( توانجێک بده ) بنوسێت ((( لە بیرت بێت ئەو توانجەی ئەی نوسیت ڕەنگ دانەوەی ڕەوشت و پەروەردەتە ! ))) ، چونکە ئەوکەسەی کە توانج ئەنوسێت ئەگەر پەروەردەیەکی جوان کرابێت بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت لەسنوری ئەو پەروەردەیە لابدات کەپێی گۆش کراوە . وە داوا لە نوکتەچییە بەڕێزەکان ئەکەم ئەگەر ئەم پێشنیارەتان پێ باشە تکایە ڕای خۆتان بۆ سایتی نوکتە بنێرن، لەگەڵ کۆڵێک رێز و ئیحترامی براتان مام زاهیر لە غەریبی نزیک قوتبی شیمالی .
زاهیر |
|
| مەمنون کاك زانا گیان سوپاس بۆ ئەو هەستەت کە ئێژی قەندیل و پیرەمەگرون و حەسارۆستە لە بەرزیدا. وەڵڵا برا هیچ نە ئەوو پیاو جا چی ئەوو خۆ کەعبە کەچ نە ئەو. ئەگەر ماموسێنیش هەنێ ژنی ئاڵ‌و واڵای هەبوایە هەر شەوەو لە باوەش یەکیکیان بوایە تا کەڵە شێر لە پێش مەلای مزگەوتۆ ئەیخوێند نەهاتایەتە دەرۆ. ئێژن وڵاتێك هەیە لەو سەری دنیایە پیاوی کەم تیایە. بە داخۆ ناوەکەی ناتە فکرم و بۆتە هێلکەی قازو بۆمهەڵنایە. دەڵێن هەزاران ژنی بێمێردی تیایە.. ئەڵێن هەر پیاوێ بچێتە ئەوێ بەپێێ سەرژمێری 60 ژنی بەردەکەوێ ئیتر پێویستی وە گێزەر شۆرینەوە ناوێ لە خۆشیاندا بە مانگ‌و ساڵ خەوی لێناکەوێ..
ماموسێن |
|
| chi abu hamu pyawek 30 zhni habwaya .....
zana |
|
| mam wsen gyan wa xer beitawa aw nawet ronak krdawa wasaqat wm to ezhi chi malakam wa qurbant wet .
zana |
|
| مام وسێن برای ئازیزم و کاک حه مه شوان برام ئه ها چ موناقه شه یه کی خۆشتان دروست کرد ، براکانم ئێره به ئێوه و ئه و هاوڕێ کچ و کوڕانه ی تره وه ئاوه دانه ، یاخوا هه میشه سه رفراز و ته ندروست باش بن و بولبولی به ختتان له گوڵزاری به هاردا بخوێنێت.
شه هیدی زیندوو |
|
| هاهاههاها مام وسێن گیان، نا، تۆ به‌ڕاستی ڕۆحه‌که‌یت.. با واز له تاج و ماج بهێنین،،هاهها
حه‌مه شوان |
|
| کاك حەمە شوان گیان سوپاست دەکەم گەلێ مەمنونم کە ئێژی من لای جەنابو ڕوحەکەم . بەڵام هیوادارم تاجی سەرەکەشی نەبم . بیست‌و پێنجی بەرباخەلیش نەبم هاهاهههاهاهاها
ماموسێن |
|
| ئێ برام کاك حەمەشوان وەڵڵا لەم شەوانە برادەرێك تەلەفونی کرد بۆ بەرنامەی ڕازەکانی شەو کە لەڕادیۆی گۆڕانەوە پێشکەش دەکرێ بەرنامەیەکی زۆر زیندوەو زۆریش خۆشەو زۆرترین تەوەری لە خۆ گرتوە. جا ئەو برادەرە کە تەلەفونی کرد . دیار بو بەغەڵەت بایدابو بۆیە وتی ئەم کاتەتان باش ........ .. بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان دەکەم ........ سڵاو و خۆشەویستی دەنێرم بۆ هەمو بێدارانی شەو...... تا کاك چینەر وتی براگیان ئێرە ڕادێوی ڕازەکانی شەوەو لە ڕادیوی گوڕانەوە پێشکەش دەکرێ ئەوە ئەو ڕادیۆیە نیە کە تۆ تیلت بۆ کردوە .. ئەوجا ئەو برادەرە وتی توخوا ئەوە بەڕاستە دە قەیناکا دەستتان خۆشبێت یاخوا سەرکەوتوبن ..... ئەرێ ڕوخسەت هەیە دو پەیام بنێرم کاك چێنەر وتی داوای لێبوردن دەکەم با ڕادێوکەمان نەبێتە شوێنی پەیام ناردن وتی دەباشە خواحافیز .......... هاهاهاها ئاخ بۆسەنتەکانی
ماموسێن |
|
| ئازیزم کاكە شەهیدی زیندو قوروان چاوە جوانەکان و بم گەلێ گەلێ ڕیزو خۆشەویستیم هەیە بۆ جەنابت هیوادارم ئیتر ئەو وەڕەزیەت کە بەهۆی دورکەوتنەوەی ماموسێن و هاوڕێیانی تر خۆی خزاندە دڵی ناسکتەوە ئیتر کۆتایی بێت و لەوڕۆ بەدواوە لەخۆشیدابیت ئەوە لەبەر خاتر چاوەکانی تۆ ئەو تەوانجەم دا هاهاها ئێ کاکە سایتەکە ئێژێ تەوانجێك بدە. برام کاك شەهیدی زیندو وابزانم کاك حەمەشوان مەبەستی لە بەرنامە ئەوەیە کە من و هەنێ لە هاوڕێیان بە بەرنامە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو ئێرانەمان جێهێشت و کەوتینە غەریبی ئەویش هۆیەکەی خۆ‌و خاس ئەزانی پێویست وەڕونکردنەوە ناکا. ئیتر خۆشی و ئارامیت ئاواتی گرینی ئێمەو مانانەو هیوادارم بولبولی بەختت بە ئارەزوی خۆی لەناو باخدا بەکێرایی چاوی ڕاوچی و ئەغیار بە ئازادی بدا لە شەقەی باڵ و هەر خەریکی چڵاو چڵ بێت و بەتاسەوە بۆنی هەمەڕەنگی گوڵان هەڵمژێ
ماموسێن |
|
| ماموسێن گیان تۆ هه‌میشه ڕۆحه‌که‌یت، برای شیرینم گوێ مه‌ده‌ره ئه‌وه‌ی کێ چی ئه‌نوسێت، موهیمتر ئه‌وه‌یه تۆ چی ئه‌نوسیت.. هه‌لاوووو، وه‌ڵا خه‌ریکه ئه‌بم به فه‌یله‌فووووسسس..هاههاههاها.. پێشڕه‌و گیان ئه‌وه تۆ بۆ ده‌نگت نییه، منیش چوارباخیم، وا هاتم و ده‌رم هێنایته‌وه، گوڵه گیان شتێک بڵێ.. کاکه شه‌هیدی زیندوو دڵه‌که‌م ئه‌وه توانجێکبوو له ته‌له‌فیزۆنه کوردیه‌کان، که هه‌ر که‌سێک قسه ئه‌کات یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ ده‌ستخۆشی به‌رنامه‌که‌تان لێئه‌که‌م و به‌خێرهاتنی میوانه ئازیزه‌کانتان ئه‌که‌م و... تۆش خۆشه‌ویستیت
حه‌مه شوان |
|
| ئەی وەقوروان و وم کاك حەمە شوانی خۆشەویست هەردوك لاچاوەکان و ماچ ئەکەم وە سڵاو خۆشەویستی و موحیبەتم دوبارەو سەد بارە ئەکەمۆ بۆ سەرجەمی ئەو ئەحباب و خۆشەویستانەی هان لێرە بەتایبەت کاك شەهیدی زیندو. کانی. ترێ . شوشە . قالە. قالەقیتە. سێوە.. کیژۆڵەی هەولێرێ.ڕامان. پێشڕەو.هەروابێتەوانێ هەمو نوکتەچیەکان و ستاڤی ویبلاگی نوکتە ئەوانیش دەستی ئەرکو ماندو بونیان پڕ وەدڵ ئەگوشم هیوام شادیانەو گشت ئان و ساتێ لە خۆشی‌دا بخەون و بخۆن و بخۆنەوە. براگیان خەیاڵو بۆلای شەرابەکە نەچێت برا من ماستاوو دۆو شەربەت ئێژم . هیوادارام هەمیشە لەئارامیدا ژیان بگوزەرێنن و هیچکات نەکەونە لینگە فرتێ. وەڵڵا براخاسەکەم کاك حەمە شوان هەنێ کەسی دەمشڕ وەجارێ ژینگەی سایتەکەیان نالەبار کرد بۆیە بڕیارم دا تائەوانە نەختێ ئارام ئەبنۆ من شت نەنوسم ئەوە ئێستا هەست دەکەم ژینگەی ماڵەکەمان کە سایتی نوکتەی ئازیزە بەرەو هێور بونەوە دەڕوات بۆیە منیش بە پێویستم زانی بێمۆ بۆ خزمەتتان دوبارە هەرچی ڕێز‌و خۆشەویستی ئیحترامم لەهەگبەدا هەیە بۆ ئێوەی خۆشەویستی هە‌ڵدەڕێژم وئێژم هەربژین بۆخزمەتکردنی وشەی ڕەسەنی کوردی
ماموسێن |
|
| مام وسێن گیان یاخوا به خێر بێیته وه برام، ئای که بێ تاقه ت بووم ده نگت نه بوو. هاوڕێیان کێ ئه توانێت سه رێک له چوار باخ بدات بزانین کاک پێشڕه و بۆ دیار نیه ؟
شه هیدی زیندوو |
|
| کاک حه مه شوان ڕۆحیت، برام ده ست خۆشی له کام به رنامه یه ئه که یت؟ من به رنامه نابینم نوکته که هه موی هه ر باسی گۆشه و لاکێشه و چوار شه ممه ی موباره ک و قارچک و مزگه وت و مه لا ئه کات.
شه هیدی زیندوو |
|
| مام وسێن گیان یاخوا به‌خێر بێیته‌وه.. به‌ڕاستی بیری تۆ و کاک پێشڕه‌و و شه‌هیدی زیندوو و کاکه ڕامان و کانی و سێوه و ترێ و کچی سلێمانی و کچی هه‌ولێر و .. هه‌موویانم ئه‌کرد، ده‌ستخۆشی به‌رنامه‌که‌تان لێئه‌که‌م و به‌خێرهاتنی میوانه ئازیزاکانیش ئه‌که‌م..
حه‌مه شوان |
|
| جاچی نه‌ئه‌بووووو؟؟!! ئه‌وسا ئه‌م دونیایه خڕ به‌عه‌کسه‌وه ئه‌خولایه‌وه.. به‌ڵام به‌خوا پێم وانییه به‌یانیان که‌س تاقه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوایه.. کێ ته‌سه‌وری ئه‌وه ئه‌کات که به‌یانیان زوو یه‌کێک هه‌ستێت له خه‌و و بڵێت: وه‌ڵا ئه‌چم له‌گه‌ڵ مامۆستای فه‌لسه‌فه‌که‌ما مناقه‌شه ئه‌که‌م؟!
حه‌مه شوان |
|
| ئه‌ڵێن مزگه‌وت سه‌رچاوه‌ی عیلمه و مه‌لا عالیمه. عالیمیش زانست ئه‌به‌خشێته‌وه. واته مزگه‌وتێک و مه‌لایه‌ک ئه‌توانن ده‌وروبه‌ری خۆیان پڕ بکه‌ن له زانست و مه‌عریفه. هه‌وڵیرییه‌کان ماڵیان ئاوا بێت ئه‌مه‌یان به‌درۆ خسته‌وه، که هه‌ره له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه خۆی درۆیه. ئێوه بڕوانن له هه‌ولێر هه‌ر ده ماڵ مزگه‌وتێک و حه‌وت مه‌لای به‌رئه‌که‌وێت. من ناڵێم نا، هه‌ر خۆتان بڵێین ئه‌و هه‌موو مه‌لا و ئه‌و هه‌موو مزگه‌وته توانیویانه خه‌ڵکی هه‌ولێر بکه‌نه بلیمه‌ت؟
دلێر |
|
| چی چی ئەوە تۆ ئێژی چی..؟ چۆن هیچ نە ئەوو. برا بۆ خاتر خوا با زێرابەکەی لای ماڵ حاکمی شار نەگیرێ ئەوسا گەچی ببورن قوڕ کوێ بکەین وەبان سەرمانا.
ماموسێن |
