له سلێمانی له‌گه‌ڵ براده‌رێکی هه‌ولێریما پیاسه‌مان ئه‌کرد، گه‌شتینه سه‌ر پرده‌که و به‌لای ئه‌و مناڵانه‌یا ڕۆشتین که ده‌رمانی حه‌شه‌رات و شتی وا ئه‌فرۆشن.. ڕه‌فیقه‌که‌م ڕویکرده یه‌کێکیان و وتی: کوڕه بچکۆله‌که‌م له مارمێلکه ئه‌ترسێ، هیچ ده‌رمانێک هه‌یه که مارمێلکه بکوژێ؟ مناڵه‌که، که هه‌ر به قه‌ده‌ر قاچێکمان ئه‌بوو، یه‌کسه‌ر وتی: ئه‌ی چۆن نیمانه، ئا ئه‌م قه‌تره‌یه هی مارمێلکه‌یه.. براده‌ره‌که‌م وتی جا ئه‌وه چۆن به‌کاریه‌ت؟ کوڕه‌که وتی: هه‌ر زۆر به‌سیته، مارمێلکه‌که بگره و هه‌ر چاوه‌ی قه‌تره‌یه‌کی تێکه، ئیتر کوێر ئه‌بێت، ماوه‌یه‌ک بۆ خۆی به کوێری ئه‌خولێته‌وه و له‌برسا ئه‌مرێت و ته‌واو.. براده‌ره‌که‌م وتی ئه‌وه هه‌تیو ڕائه‌بوێریت؟ کوڕه‌که وتی ئه‌ره‌وه‌ڵا ڕائه‌بوێرم.. ئه‌ی بێقه‌زابیت، مارمێلکه‌ی داماو چی هه‌یه؟ نه ئه‌قیڕێنێت، نه گاز ئه‌گرێت، نه چڕنوق ئه‌گرێت، نه ژه‌هری هه‌یه، نه چزوی هه‌یه، ئیتر بۆ لێی ئه‌ترسێ؟
Added on: 21 January, 2010 - 18:20:12
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 25 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 9.52 | |
