دوو هه‌ولێری به‌یه‌که‌وه بانگئه‌کرێن بۆ عه‌سکه‌ری له به‌غدا، یه‌کێکیان ناوی "ثابت"ه.. هه‌موو جارێک که ڕه‌ئیس عوره‌فا‌که‌ی له‌ساحه‌ی مه‌شقا هاوارئه‌کا "ثابت"، هه‌ولێرییه‌که خێرا ئه‌ڵێ "نه‌عم سه‌یدی".. هه‌زار جاری بۆ ڕوونئه‌کاته‌وه که مه‌به‌ستی له‌ناوی ئه‌و نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که هه‌موویان له شوێنی خۆیان بوه‌ستن و نه‌جوڵێنه‌وه، به‌ڵام هیچ ئیسفاده‌یه‌کی نییه.. بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و ڕه‌ئیس عوره‌فایه، وه‌زیری دیفاع نیازی سه‌ردانی معه‌سکه‌ره‌که‌یانی هه‌یه.. بۆیه له‌دڵی خۆ‌یا ئه‌ڵێ به‌خوا ئه‌م هه‌تیوه سه‌رم به تاشین ئه‌یات، باشتر وایه ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی وه‌زیر بێت، ئیجازه‌یه‌کی به‌مێ و بڕواته‌وه ماڵه‌وه.. وه‌زیر ئه‌گات و ڕه‌ئیس عوره‌فا هاوار ئه‌کات "ثابت"، یه‌کسه‌ر هه‌ولێرییه‌که‌ی ڕه‌فیقی ثابت ئه‌ڵێ: سه‌یدی.. ثابت ئیجازه‌یه و له دوێنێوه له هه‌ولێره..
Added on: 26 January, 2010 - 18:06:00
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 39 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.97 | |


