ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌پێش له سایتی ئاوێنه‌دا هه‌واڵێکی زۆر سه‌یرم خوێنده‌وه.. نووسرابوو کابرایه‌ک که‌ڵه‌شێرێک و چه‌ند قه‌لێکی له کۆلیجی کشتوکاڵ کڕیووه، که‌چی ئه‌وان داوای ئه‌ستۆپاکیی (به‌رائزیمه)یان لێکردووه!؟ نازانم چ وه‌زاره‌تێک ئه‌و جۆره ئه‌ستۆپاکییه ده‌رئه‌کات، به‌ڵام ته‌سه‌ور ئه‌که‌م له‌و جۆره ئه‌ستۆپاکییانه‌دا نووسرابێت: بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار: دڵنیاتان ئه‌که‌ینه‌وه که فڵانی کوڕی فڵان له ژیانیدا نه قه‌ل، نه مریشک، نه مه‌ڕ، نه گوێره‌که و نه ماکه‌ری گاوه و به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش به‌چاوی ته‌ماحه‌وه سه‌یری هیچ گیانه‌وه‌رێکی بێزمان ناکات و جگه له خواردن، بۆ هیچ مه‌به‌ستێکی لابه‌لا به‌کاریان ناهێنێ..
Added on: 29 January, 2010 - 12:16:30
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 18 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.00 | |
