ژن و مێردێک له کاتی گه‌نجیاندا نهێنییه‌کیان داناوه: ئه‌گه‌ر پیاوه‌که زه‌وقی هه‌ڵسێت به ژنه‌که ئه‌ڵێت "حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌م شه‌و کشێکت لێ بکه‌م"، خۆ ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ش مه‌یلی لێبێت، پێی ئه‌ڵێ "بۆ نا گیانه، به‌ڵام وه‌ڵاهی به‌هه‌ر شتێک ک‌ش بکه‌یت، ئه‌یخۆم".. ژن و مێرد پیروخه‌ڕۆ ئه‌بن و شه‌وێکیان ژنه‌که به پیاوه‌که ئه‌ڵێ: ئه‌رێ پیاوه‌که، به‌ڕاستی زۆر زۆر ده‌مێکه کشت نه‌کردووه، ئه‌وه بۆ کشێک ناکه‌یت؟ پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئێ ئاخر ک‌ش به چی به‌که‌م داده گیان؟ هه‌ر به‌گه‌نجی قه‌ڵا و ئه‌سپ و فیل و جوندییه‌کانمت حه‌په‌لوشکرد، وا ده ساڵ زیاتریشه وه‌زیره‌که‌م به خۆی و کڵاوه‌که‌یه‌وه لاربۆته‌وه و قوه‌ت نییه له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ی هه‌ڵیسێنێت..
Added on: 10 February, 2010 - 11:05:52
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 30 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.53 | |
