کاتی خۆی مامۆستایه‌کمان هه‌بوو وانه‌ی ئاین و بیرکاری پێ ئه‌وتینه‌وه.. له‌هه‌ردوو ده‌رسه‌که‌یا ئیمتیحانمان دا و دواتر ده‌ره‌جه‌مان وه‌رگرت.. براده‌رێکم به مامۆستای وت: مامۆستا من سێ پرسیارم له بیرکارییا ڕاسته، که‌چی تۆ له جیاتی 75، 25ت داومه‌تێ.. مامۆستا تۆزێک بیری کرده‌وه و وتی: دانیشه حه‌یوان، تۆ هیچ پرسیارێکی ئاینت به‌ڕاستی جواب نه‌یاوه‌ته‌وه، چۆن ئه‌ته‌وێ له بیرکاریا ده‌رتبچێنم؟
Added on: 17 February, 2010 - 17:27:48
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 18 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 7.00 | |


