کابرایه‌ک به‌سه‌ر شاخێکا سه‌رئه‌که‌وێت تا بچێته دێکه‌ی ئه‌ودیو، له‌نیوه‌ی ڕێگا هیلاک ئه‌بێت و دائه‌نیشێت.. ئه‌که‌وێته دوعاکردن و ئه‌ڵێ: خوایه گیان به‌شکم ئه‌سپێک، که‌رێک، شتێکم بۆ بنێریت تاسواری بم و به‌م شاخه‌دا سه‌رکه‌وم.. پاش نه‌ختێک چوار پێنج چه‌ته‌ی لێپه‌یا ئه‌بێ.. دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌ڕۆن، کابرا له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌ڵێ خوایه گیان له حیکمه‌تی تۆ تێناگه‌م: من وتم شتێکم بۆ بنێره که سواری ببم، که‌چی نه‌ک سواری هیچ نه‌بووم، به‌ڵکو چوار پێنج ڕه‌شه‌کێر سوارم بوون..
Added on: 21 February, 2010 - 18:30:01
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 11 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.09 | |
