ناحه‌زو جوان
تا بژیم تێتده‌بڕم خاوه‌نی جوانی و ده‌سه‌ڵات
چاوی ئاوات و هیوام، ئه‌ی گوڵی سه‌رتۆپی وڵات
داده‌مركێ كوڵی دڵ، تاوێكی رێتخه‌م چده‌بێ
به سه‌ری نووكی زمانم له بنی په‌نجه‌یی پات
ڕۆژی هه‌ڵكه‌وته ده‌جا بێ گوڵه‌كه‌م تێتڕاكه‌م
له ترۆمبێلـی فیداكاری به‌ره و كۆڕی خه‌بات
لێتده‌به‌م جارێ به بێده‌نگی نه‌چی بیكه‌یه قاو
نێوی هاوكاری له گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ی دێموكڕات
یاری شیرین ده وه‌ره تا زووه، تا لێت نه‌چووه
ته‌مه‌نی جوانی بژین پێكه‌وه، تا كه‌ی به ته‌مات
گیانه‌كه‌م خۆ تۆ هه‌زار جار پترت داوه به من
قه‌ولی بێ كرده‌وه، هه‌ر ویشكه‌تریتم به هیوات
كه‌نگێ بۆم داده‌كه‌نی خۆمی به سه‌ر داكێشم
كه‌وشه‌كه‌ت ماچ كه‌م و سه‌ر دانێمه به‌ر پێت كز و مات
لێت نه‌چێ ڕه‌نگه له به‌ر ته‌نگی، ئه‌شێ بۆت ته‌ڕ كه‌م
ده‌سته نه‌رم و شلـه‌كه‌ت بازنه ئازاری نه‌دات
توند و تیژی به‌سه، بۆم تیل كه، ده با لێیڕاده‌م
به سمێڵ گه‌سكی ده‌م ئه‌و تۆزه له سه‌ر شانی كه‌وات
تۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕقه بی تێكده‌چه‌قێنین له پڕا
من له پێت دڕكی مژۆڵ، تۆ له دڵم تیری نیگات
هه‌رنه‌بێ تاقه یه‌كێكم ده‌یه با خۆم نه‌كوژم
له‌م هه‌موو ده‌سره كه پێی ده‌سڕی ده‌م و لێوی نه‌بات
بێڵه خاوی كه‌مه‌وه، ڕه‌ق بووه سندووقی سه‌رت
باری لێوم به تكه‌ی ئاره‌قه‌كه‌ی سه‌ر گۆنات
پاش و پێش هه‌ر یه‌كه بۆ من كه مه‌به‌ستم چوونه
زه‌رده‌لیمۆ چووه ناو ده‌ستمه‌وه یا پرچی سیات
هه‌ر له لای تۆیه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ تێیكێشم
خۆڵی به‌ر پێته، له چاوم كرێ ڕووناكی ده‌كات
حه‌ز ده‌كه‌ی جارێ بژیم بۆم وه‌ره پێش با تێی نێم
ده‌م له نێوانی مه‌م و سینه، وه‌خۆم ئاوی حه‌یات
نایه‌ڵم بێشێ، وه‌ره پێشێ، ده‌با بۆت تێخه‌م
ئه‌م دوو ئه‌نگوستیلـه ئاڵتوونه له قامكت به خه‌ڵات
ده وه‌ره گیان و قه‌وه‌ت، تاوێ ئه‌وه‌م بگره به وه‌ت
نه‌زمی ده‌ستم به سه‌ری په‌نجه، نه‌خۆشم كه له‌لات
من كه خۆم ناوه‌ته پێناوت ئه‌تۆش بۆم فش كه
قۆڵی راستت بخه‌مه باسكم و ده‌رچین له وڵات
با بكه‌م تۆبه له سه‌ر ده‌ست و ئیتر دایهێڵم
ڕیشی بۆزم، ببمه سالكی به‌ر كۆشک و سه‌رات
تا كوتم كوانێ؟ بڵێ هانێ، دڵم مه‌شكێنه
حافزم، موسته‌حه‌قم، چاو له ده‌سی تۆم هه‌موو كات
جوانیی تۆی دا له محه‌ک ناحه‌زیی من، بۆم ده‌ركه‌وت
ئه‌وی جوانان هه‌یانه به ته‌نیا هه‌یه لات
گوڵه‌كه‌م بۆیه نه‌شه‌ت سازه ده‌ڵێن چاكت دا
ئیمتیحانی شه‌شی ناوه‌ندی، بژی مامۆستات
خۆت كه‌مێ شل كه، سه‌رت داخه، ده‌با پێته‌وه نێم
دوو زه‌روو، كۆڵمی گه‌ش و چاڵی چه‌نه‌ت زیپكه نه‌كات!
Added on: 22 February, 2010 - 16:44:30
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 18 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 9.50 | |
