حه‌مه چوارمشقی، دارین 66، ماستاو،، دیاره ئێوه که‌سانێکی سه‌ربه گه‌نده‌ڵه‌کانن و ...
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ریز، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانجه‌که‌ت شیاوی بڵاوکردنه‌وه‌بوو..
گۆران 26 February, 2010 |
| کاک حه‌مه چوارمشقی سوپاس بۆ هه‌ستی به‌رزت. ڕاستییه‌که‌ی سایتی نوکته ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگام لێ بێت سه‌رنجی هه‌مووان بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک له ئازیزانی ئێره ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌مێ لێیان جیاواز بێت، به زمانێکی هه‌ندێ توند وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه. دیاره من ناڵێم با ڕه‌خنه نه‌گرن، به‌ڵام هه‌تا ده‌کرێت با ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رنجه‌که‌ی نووسیوه، ڕێزی لێ گیرێت. راسته مرۆڤی ئێمه له ده‌ست زۆر شتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ماندوو و بێزاره، به‌ڵام هێمنی بۆ هه‌موو کاتێ باشه. من خۆم گۆڕانم و ڕه‌خنه‌م له بیروباوه‌ڕی تر گرتووه، به‌ڵام هه‌تا توانیومه به زمانی هێمن له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌دا گفتوگۆم کردووه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه دواجار مانای گفتوگۆی نه‌زانی بێت و په‌نای بۆ جنێو بردبێت. دارین و حه‌مه چوارمشقی ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجه‌کانیان بخوێنینه‌وه، دژی گۆڕان نیین، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌باره‌ی هه‌ندێ شته‌وه تێبینییان هه‌بێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر دژی گۆڕانیش بن، زۆر ئاساییه، خۆ دژایه‌تییه‌که‌یان به زمانه، نه‌ک به چه‌ک. ده‌بێ ئێمه خۆمان پێمان خۆش بێت بیروباوه‌ڕی جیاواز هه‌بێت، به مه‌رجێ ئه‌و بیروباوه‌ڕه دژی مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان نه‌بێت. ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ حه‌مه چوارمشقی بۆ دارین، که هه‌ردووکیان ئازیزن و ئێره‌ش ماڵی خۆیانه. من گه‌ره‌نتیی ئه‌وه ده‌که‌م، که له‌م سایته‌دا سه‌رنجی ئێوه سانسۆر ناکرێت و به‌بێ ده‌سکاری بڵاو ده‌کرێته‌وه.
هه‌ولێری 26 February, 2010 |
| حه‌مه چوارمشقی گیان پیاو قسه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دنیاش بکات باشه.. چاوه‌که‌م، کارنامه‌ی گۆڕانی چی و چی له گه‌ڵ چیا یه‌کناگرێته‌وه، ئه‌وه تۆ ئه‌ڵێی چی برا؟ ئێره سایتی نوکته‌یه نوکته.. خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ت وا بوایه ئه‌م په‌یامه‌ی تۆشیان بڵاونه‌ئه‌کرده‌وه، وایه؟
شه‌ماڵ ـ سوید 26 February, 2010 |
| ده‌ست خۆش کاک هه‌ولێری ، ووته‌کانت زۆر ڕاستن.
ئه‌م دیقه‌تم داوه گه‌ر که‌سێک سه‌ر به گۆڕان نه‌بێت براده‌رانی نوکته په‌یامه‌که‌ی دانابه‌زێنن و به هه‌موشیان حه‌یاو شه‌ره‌فی ئه‌به‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه جوان نیه. و ئه‌مه یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ کارنامه‌ی گۆڕان.
بژین
حه‌مه چوارمشقی 26 February, 2010 |
| سوپاس دارین گیان. تکایه ئازیزان با له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دڵڕه‌ق نه‌بین، که له ئێمه جیاوازن. با هه‌ستیان نه‌شکێنین، چونکه نابێت به هه‌ڵه له ئۆپۆزیسۆن تێبگه‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، ئێمه ئۆپۆزیسۆن نین، بۆیه ده‌بێ ڕێز له‌وانه بگرین. خۆ ڕێزگرتن مانای ئه‌وه نییه ڕه‌خنه نه‌گرین و که‌موکوڕی ده‌رنه‌خه‌ین، به‌ڵکو هه‌تا پێمان ده‌کرێت ڕه‌خنه ده‌گرین، به‌ڵام به شێوازێکی مۆدێرن. ئۆپۆزیسۆن هێنانی که‌لتوورێکی نوێیه، که ئه‌و که‌لتووره ده‌بێت هه‌موو کۆمه‌ڵگا فێری لێبورده‌یی بکات. ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئه‌وانی تر وه‌کو جیاواز، نه‌وه‌ک وه‌کو دوژمن سه‌یر بکه‌ین، چونکه ئێمه قۆناغی دوژمنکارییمان بڕیوه، که سه‌رده‌می به‌عس بوو. ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووین ته‌واوکه‌ری ئێمه‌ن. ئه‌وان پڕۆژه‌ی خۆیان هه‌یه و ئایدیای خۆیان هه‌یه، ئێمه‌ش پڕۆژه‌ی خۆمان هه‌یه و ئایدیای خۆمان هه‌یه. شه‌ڕه‌که چه‌کداری نییه، به‌ڵکو که‌لتوورییه. به زمان و ئارگۆمێنت ده‌کرێت. کێ ده‌توانێت به زمانێکی باش بڕوا به‌وانی تر بهێنێت، که پڕۆژه‌یه‌کی باشی بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌یه. بڕوانن دارین ڕه‌نگه هه‌ندێک پرسیار یان هه‌ندێک ئازاری هه‌بێت و لێره ده‌ریبڕیوه. له وه‌ڵامی من تووڕه نه‌بووه، به‌ڵام له وه‌ڵامی ترێ دڵی یه‌شاوه. هیوادارم ترێ که که‌سێکی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستی ئێره‌یه، له مه‌ودوا نه‌رمتر قسه بکات. به‌ڵی، ده‌بێ هه‌موومان به نه‌رمی قسه بکه‌ین.
هه‌ولێری 26 February, 2010 |
| زۆر سوپاس هه ولێری،منیش له گه ڵ تۆدام..به ڵام لای هاموان آشکرایه که پێشمه رگه تاکه ڕه مزی هێزی گه لی کورده..که سێک بێت موشکیله نیه او که سه (یه کێتی یان پارتی یان اسلامی یان گۆڕان) بێت وه زۆر به اسانی به (میلیشیات)ناویان به رێت امه نه گبه تی کورد اگه ر کورد دۆستی وای هه بێت دوژمنی بۆ چیه؟
بۆ ترێ زۆر جار ایبینم توانجی بێ سه روبه ر ده نوسیت دیاره له م سایده دا خۆت به تاڵ ده که یته وه ...زۆر اسانه له لات قسه ی بێ مسته وا به رامبه ر که سانی تر بڵیت،،به ڕاستی به زه یم به گۆڕاندا دێته وه که که سانی وه ک تۆ پشتگیریان لێده کات،،بۆیه حه ز ده که م پێت بڵێم:ترێ تکایه مه...
دارین66 26 February, 2010 |
| دارینی ئازیز گؤڕان هیچ کاتێ ملکه‌چی عه‌ره‌بی شۆڤێنیزم نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌و لۆژیکه تێکبشکێنێت، که هه‌تا ئێستا پارتی و یه‌کێتی و حزبه ئیسلامییه‌کان له‌سه‌ری وه‌ستا بوون. سازشی دوو حزبه‌که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و ملکه‌چییان له لایه‌ک و خۆبه‌که‌مزانینی حزبه ئیسلامییه‌کان له لایه‌کی تره‌وه به‌رانبه‌ر به‌وانه‌ی کورد به مرۆڤ نازانن. ئه‌مه ئه‌و لۆژیکه بووه، که هه‌تا ئێستا گوتاری سیاسیی کوردی له‌سه‌ر بینا کراوه. گۆڕان ئه‌مه‌ی تێکشکاند. گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌هێزێکی گه‌وره‌وه له‌به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی تردا کراوه بێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی ئیعتراف به یه‌کتر دابمه‌زرێنێت. میلیشیا ناوێکی ناشیرین نییه، چونکه گرنگ ناوه‌رۆکی ئه‌و میلیشیایه. ملیشیا هه‌یه ئامانجی ڕزگارییه و میلیشیا هه‌یه ئامانجی سه‌رکوتکردنه. یه‌کێ له‌و ڕیفۆرمانه‌ی که ده‌بێت له باشووری کوردستان بکرێت، ئه‌وه‌یه، که هێزی پێشمه‌رگه له‌م قاڵبه کلاسیکییه ده‌ربهێنرێت و نوێ بکرێته‌وه، هه‌تا ببێته ده‌زگایه‌کی مۆدێرن و دوور له مۆرکی بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ت. ئایا له 31ی ئاب پێسمه‌رگه ڕیسوا کرا، یان له سه‌رده‌می گؤڕان؟ ئایا ئه‌و کاته‌ی ئیسماعیل هه‌نییه سووکایه‌تیی به پێشمه‌رگه کرد و حزبه ئیسلامییه‌کانیش چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌دا، پێشمه‌رگه ڕیسوا کرا، یان له سه‌رده‌می گۆڕان؟
هه‌ولێری 25 February, 2010 |
| 66 دیاره ئه و کاته یان خۆت یان که سیکت جاش بوه بۆیه به ناوی 66 هاتوی قسه ی زل ئه که ی.باشتر وابو بت نوسیایه به کره جۆ 66
ترێ 25 February, 2010 |
| ده ست خۆش ماستاو..گۆڕان=عه ره بی شۆفینی..
تازه به تازه به پێشمه رگه ده ڵێن میلیشات،،،
دارین 66 25 February, 2010 |
| به ڕێز (ماستاو) گیان ئێمه ی کورد و میلله تانی تری ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاست هه مومان به که م یان زۆ ر گه نده ڵین، نه خۆشین و ووڵاتمان خه سته خا نه یه کی گه وره یه و ئێمه ش هه رگیز چاک نا بینه وه ، من هه ر گیز پێشبینی ئه وه نا که م کۆماری ئه فلاتون له هیچ شوێنێکی ئه م ووڵا ت و ده ڤه را نه دا دروست ببێت، مرۆڤی ئێمه ی دروست بوو و په روه رده بووی ناو هه ناوی داگیر کاری و بار و دۆخی سه ربازی و جه نگی و سیاسی وولات و ناوچه و کولتوری سه قه ت و ڕابووردوی پڕ له ژان و باری ئابوری دژوار و هه م‌و دیارده و ئه تمۆسفیره نه خۆ شه کۆ مه ڵایه تیه کان و ڤایرۆس و ئاسه واری ناوچه گه رێتی و عه شره ت و هه م‌و بواره کانی گه نده ڵی وایان کردووه که هه مومان نه خۆ ش بین، به ڵی ئازیزم نه خۆ شین و نه خۆ شیه که ماست نیه به لێوما نه وه دیار بێت، به ڵكو ئێمه و ناوچه که ما نی گه یانده ئه م ڕۆژه ی دوای بیست ساڵ له حوکمی خۆماڵی فه رمو ژیان له چه قیو ئه چێت و زۆر به ی خه ڵک هاوارێتی له ده ست هه م‌و جۆ ره کانی گه نده ڵی و کردنه وه مان به عێراقی و خۆ به ده سته وه دان بۆ ڕژیمه کانی تورک و فارس و عه ره ب، به ڵام ، ئا ئه م (به ڵام) ه گرنگه تروسکایی ئاینده ی گه ش له وا نه یه له گۆڕاندا بێت، بۆچی؟ چونکه سه رۆکا یه تی گۆڕان خۆی دژی گه نده ڵی دروست بووه و ده رمانه بۆ نه خۆش، دوای ئه وه گۆڕان فریاد ڕه سێکی تره ، بۆچی؟ له گه ڵ ڕێزم بۆ هه م‌و لا یه ن و پارت و ئایدیۆلۆجیای ئه وانی سه ر ساحه که ، باشتره جڵه وی حوکم به ده ست کورده واری خۆما نه وه بێت ، نه ک خه ڵک ده نگی بدایه به دینیه کان (له حاڵه تی نه بوونی گۆڕان دا) ئه گینا ووڵاتمان وه ک ژێر ده ستی تالیبانی ئه فغانستانی لی ئه هات، موشکیله ش دینه که نیه ، موشکیله ئه و که سه دینیا نه یه که به نه خۆشی و سه قه تی دینه که ته تبیق ئه که ن هه ندێکیان بوون به ئایدز بۆ ووڵات.
شه هیدی زیندوو 25 February, 2010 |
| سڵاو هاوڕێیان ،ڕێزم هه یه بۆتان، هاوڕێیان له م ماستاو چیه زویر مه بن چونکه ناوه که ی خۆی وه سفی خۆی ئه کات.هاوڕێیان وه ڵا هی تاوانه گوناحه بێ ویزدانیه ئه وه ی تا ئێستا له لیستی ده سته ڵاته وه بۆ گۆڕان کۆنڤێرت نه بوبێت .18 ساڵه په ر له مانتاران نوستوون له گه ڵ زه نگی په ر له مانتارانی گۆڕان خه به ر ییان بۆ وه.
هاوڕێ هه ولێری 25 February, 2010 |
| ئازیزان با بۆچوونه‌که‌ی ماستاو به‌ئاسایی وه‌ربگرین. با ڕێز له بۆچوونی جیاواز بگرین، مادام ئێمه گۆڕانین. گۆڕان دوژمنی که‌س نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه جیاوازه. خۆ ستافی سایتی نوکته ده‌یانتوانی سانسۆری بکه‌ن، به‌ڵام که ڕێگایان داوه، ده‌ستیان خۆش بێت و ئێمه‌ش ڕێزی لێ ده‌گرین.
هه‌ولێری 24 February, 2010 |
| ماستاویش خۆشه.. به‌تایبه‌تی بۆ نیوه‌شه‌و
خۆشناو 24 February, 2010 |
| وه‌ڵا باوکم ئه‌م به‌رنامه‌یه زۆر موهیمه.. چونکه هه‌ر له ڕاستیشدا وایه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شتێکه، بۆ به‌یانی شتێکی تره.. کاک ماستاو له‌وه‌ئه‌چێت تۆ چاوت ته‌نه‌که‌بێت چونکه ئه‌م به‌رنامه‌یه له گۆڕانیشه‌وه بۆ پارته‌کانی تر ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه تۆ ئێستا ماستاوی، به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه ئه‌توانین کۆنڤێرتت بکه‌ین بۆ نانه ڕه‌قه..
شۆڕش 24 February, 2010 |
| دیاره ماستاو چیت
ترێ 24 February, 2010 |
| ماستاو.. تۆ جارێ ناوێکی مه‌عقول بۆ خۆت دابنێ ئینجا له خۆته‌وه قسه فڕێبده.. من ئێستا حه‌زئه‌که‌م به دوو شیش که‌بابه‌وه بتخۆم
حه‌مه شوان 24 February, 2010 |
| وه لا خۆ باشه ئه م به رنامه یه دایکم به هیچ فۆرمات نابیت ویندۆسه که ی کۆنه نا گۆریت گیرم خوارده.به ڵکو خوا بیکات بیگۆرین......الله ئامین
ترێ 24 February, 2010 |
| ئه‌م سایته‌یه ڕیکلامی به‌لاش بۆ گۆڕان ده‌کات، به‌ڵام پڕۆگرامه‌که‌تان دۆڕاوه. هه‌موویان گه‌نده‌ڵن!
ماستاو 24 February, 2010 |
| به‌رنامه‌یه‌ک بتوانێت خه‌ڵک له کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووه‌وه بۆ گۆڕان بگۆڕێت، به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین و چاکترین به‌رنامه‌یه. ڕاستیتان ده‌وێ هه‌ر له واقیعیشدا ئه‌و به‌رنامه‌یه کاری خۆی کردووه، چونکه پێش دروستبوونی گۆڕان ئه‌و ئیسلامییه سیاسییانه لایه‌نگریان زۆر بوو، که به‌شێکی زۆریان له دژی دوو حزبه گه‌نده‌ڵه‌که ڕوویان تێ کردبوون، به‌ڵام کاتێ گۆڕان ده‌رکه‌وت هه‌موو ئه‌وانه ڕوویان له گۆڕان کرد، چونکه گۆڕان مافی خواپه‌رستی بۆ ئه‌وانه دابین ده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌کو یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ناچار بکرێن ببنه عه‌ره‌ب و خزمه‌تی پڕۆژه‌کانی عروبه بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو عه‌ره‌بێکی شه‌ریف، که هه‌ر ئێستا به‌شێکیان ده‌نگ به گۆڕان ده‌ده‌ن.
هه‌ولێری 24 February, 2010 |