وشه‌ی "حه‌په‌لوش" وشه‌یه‌کی دێرینی کوردییه و ڕه‌گه‌که‌ی له وشه‌ی ئاڤێستایی "هه‌په‌لوشتا"ه‌وه هاتووه: "هه‌په‌لو" واته لولکردن، "شتا" واته شتێکی دیاریکراو.. له "گاتا"ی 15 و "هات"ی 17ی ئاڤێستادا، "ئاهورا مه‌زدا" به زه‌رده‌شت ئه‌ڵێ: "زه‌رده‌شت وریابه و مه‌هێڵه هیچ که‌سێک گه‌نمی میله‌ت هه‌په‌لوشتا بکات".. لێره‌وه تێده‌گه‌ین که له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه دیارده‌ی حه‌په‌لوش هه‌بووه و پیاده‌کراوه.. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی حه‌په‌لوش ڕووبدات پێویستیمان به دوو شت هه‌یه، یه‌که‌م: شتێک که حه‌په‌لوش بکرێت.. دووهه‌م: که‌سێک یان لایه‌نێک که کرداری حه‌په‌لوشه‌که ئه‌نجامبدات.. بۆ نمونه هه‌روه‌ک چۆن جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان به‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی وت: فرسه‌ته تا جه‌ماعه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ن با بوجه‌که حه‌په‌لوش بکه‌ین.. ئه‌ویش به‌چرپه‌یه‌ک وتی: بیکه به پێشنیار..
Added on: 26 February, 2010 - 15:23:08
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 23 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.83 | |
