| نوکته‌یه‌كیشمان له‌سه‌ر ته‌په‌ته‌په‌که‌ی "خالید خوله سوور" بۆ بکه‌ن، ئه‌وه‌ی شانازی به گۆڕان له موسته‌شارییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه ده‌کات. مادامه ئه‌وه‌نده قسه‌تان خۆشبووه، نوکته‌چییه گۆڕانخوازه‌کان!
خه‌نده 28 February, 2010 |
| تاپه ته‌پی خاله‌ی خوله سور له تاپه ته‌پی ته‌حسین شاوه‌یسو//////////د ده‌یان مسته شاری ناو لیسته‌کانی ترر ده‌چێ......
شوان 28 February, 2010 |
| ده‌ستتان خۆش.. ببڕوای من گه‌وره‌ترین لێک چوون له‌وه‌دایه که ئه‌و چیرۆکه‌مان له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تاییدا بینی، ئه‌مه‌ی ئێستای په‌ڕله‌مانیش پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی دیموکراتییه و هیوادارین پۆله‌کانی تریشی به‌دوادابێت.. هه‌موو لایه‌ک سه‌رکه‌وتووبن
حه‌مه شوان 28 February, 2010 |
| تا فرسه ته خیرا توانجیک به م!قسه کانم تیپه رینم!حه مه شوان تۆش پیشنیاره که بکه!!!!!!!!!!!!!
ترێ 28 February, 2010 |
| وه‌ڵا بڵێم چی ترێ گیان.. پێشنیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک پێشنیارێکی کرد و به دڵت نه‌بوو، خێرا چه‌کوشه‌که‌ت به به مێزه‌که‌ی به‌رده‌متا و بڵێ: ته‌واو.. دانیشه، ئه‌مه ئه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و تۆش ئه‌توانی ده‌نگی پێنه‌ده‌ی.. که‌ره‌مکه ته‌واو، ته‌واو..
حه‌مه شوان 28 February, 2010 |
| هههههههههههه به راستى خوشبوو ده ستان خوشبيت له كه ل خويند نه وه ى ئه و ن‌و كته يه جومه وه بير‌ى مناليم
كجى با يته خت 28 February, 2010 |
| گؤڕان پرۆسێسێک نییه له خاڵێکه‌وه ده‌ستپێبکات و له یه‌کێکی دیکه کۆتایی بێت. گۆڕان پڕۆسێسێکی به‌رده‌وام و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. هه‌ر ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له که‌موکوڕی خاڵی نییه و کاندیده‌کانیش هه‌موویان پاک نیین. ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه بزانین و ڕه‌خنه‌شی لێ بگرین. ئه‌گه‌ر ئێمه وامان زانیوه بزووتنه‌وه‌یه‌کی بێکه‌موکوڕییمان هه‌یه و نابێت نه خۆمان ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و نه که‌س ڕه‌خنه‌مان لێ بگرێت، ئه‌وا ئێمه زۆر دوورین له گۆڕان و گۆڕانکاری. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌به‌ستیه‌تی ڕۆحی ڕه‌خنه وزمانی ڕه‌خنه بسه‌پێنێت، بۆیه ده‌بێ هه‌ر یه‌کێکمان ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و ڕه‌خه‌نه‌ی ئه‌وانی تریش ئاکسێپت بکه‌ین. خالیدی خوله سوور جێی شانازیی ئێمه‌ی گۆڕانخواز نییه، به‌ڵام نابێت له‌به‌ر ئه‌وه سارد ببینه‌وه‌و وا بزانین له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا جوانییمان نییه. من خۆم کاندیدێکی وه‌کو مه‌سعود عه‌بدولخالیقیشم به دڵ نییه، چونکه ئه‌ویش ڕابردووێکی باشی نییه‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێکه، که نه‌یشاردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌عریب دایه‌و دژایه‌تیی که‌لتووری کوردی ده‌کات. به‌ڵام هه‌ر له‌و هه‌وڵیره کاندیدی وه‌کو سه‌ڵاح مه‌زنمان هه‌یه. مێژووی پاکه. هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ره. که‌واته با ته‌نیا له یه‌ک لاوه سه‌یری خۆمان نه‌که‌ین و له ڕه‌خنه نه‌ترسین و جوانییه‌کانی خۆشمان ببینین. وه‌کوو وتم گۆڕان پرۆسیسێکی به‌رده‌وامه.
هه‌ولێری 28 February, 2010 |
| من له که وته کانی خه نده کیانام
yadgar 28 February, 2010 |
|
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ڕێز، ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. چونکه شیاوی بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو..
عوسمان 28 February, 2010 |
|
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ڕێز، ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. چونکه شیاوی بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو..
ahmas 01 March, 2010 |
| سایتی نوكتەی خۆشەویست تكایە هەوڵبدەن بێلایەن بن ئێوە بەم جۆرە نوكتانە دەبنە هۆی بیرنداركردنی هەستی كۆمەڵێك لە هاورێیان، وەك كاكە هەلێری دەڵێت شەرت نییە ئەوەی لە گۆران بوو ئیتر پاك و تەمیزە بروا بكەن بەشەری وای تێدایە ناودڵی وەك قیر رەشەو رقی لەهەموو شتێكی جوانی ئەم هەرێمەیە، كاندێدێكی وەك مەسعود عبدولخالق یان هەیە ئەم كابرایە تا دوێنی لە كاڵی سەحەری ئێرانی داگیركەری كوردستانەوە جوێنی بە هەرێم ئەداو ئیسلام سیاسیەكە لە سعودییەكان خراپتر كەچی كاكە نەوە دەیەوێت گۆرانی پێ بكات، ئەم كابرایە ئەگەر بەكەڵكی گۆران بهاتایە تۆزێك شعوری علمی ئەجوڵاو خۆی دەگۆری، هەروەك بزانن ئەوەی لەناو یەكێتی یان پارتیدایە هەموو خەڵكی خراپ نییە بەراستی بەشێی زۆری كاندیدەكانی ئەم جارە خەڵكانی پاك و خاكی ئەم وڵاتەن و دڵسۆزی پێشكەوتن و سەركەوتنی كوردن بۆیە ناكرێت تەرووشك پێكەوە بسوتێنین، ئێمە با دژی ئەوانە بین كە دژی بێكەنین ئیتر خوایەكرد لە نازانم چییە بوو، بەسەری ئێوە دنیا فشەیە دو نوكنەی قۆرو ماچێكی لێوی كیژۆڵەیەك ناهێنێت، وەك خیامی مەزنیش دەڵێت: دنیا بە ئێمە چا نابی...بادڵ چابێ
رامان 01 March, 2010 |
| ئەو تەپەتەپە زۆر زۆر باشترە لە بێدەنگی و باوێشکدان ، پەرلەمانتار هەیە ئەوەندە بێدەنگ دانیشتووە دەمی بۆگەن بووە ، بەداخەوە فراکسێونی دەسەڵاتداریش وەکو تیپی ژەنیاری کەمانچەیان لێ هاتووە بەتەنسیق دەست بەرز ئەکەنەوە و بەیەکیشەوە دایئەگرن ، چونکە لە مایسترۆی سەرۆک و مەکتەب سیاسیەکانیان فەرمانیان پێ ئەگات و عەبد مەئمورن .
زاهیر 01 March, 2010 |
| کاک زاهیر ئه‌وه تۆ چی ئه‌ڵێی ..برا گیان هه‌ر ئه‌و باوێشکه په‌ڕله‌مانی به‌م ڕۆژه گه‌یاند...............
ڕامان تۆش کوڕی باشیت.. له‌سه‌ره‌تایا گله‌یی ئه‌که‌یت و باسی بێلایه‌نی ئه‌که‌یت دوایش ئه‌ڵێ دنیا فشه‌یه.. ئێ له‌م سایته‌شا ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیاش فشه‌یه.. حه‌یاتم.. کامه‌ران که‌رکوکی
کامه ران 01 March, 2010 |
| کێ خواردویه‌تی بوجه‌ی من،،،،، بابێته شه‌ڕه جه‌نگی من
ئومێد 02 March, 2010 |
| كاك ڕامان ئه‌وه بۆ دیار نیت زۆر ده‌مێكه هه‌رئه‌مووت كاك ڕامان بۆ دیار نیه چونكه من تۆم زۆر خۆش ئه‌وێت هه‌ردووكمان دیفاع مان له‌یه‌كتر ئه‌كرد دژی چێج و كابرا به‌ڵام له‌پڕ دیار نه‌مایت، به‌هه‌ر حال له‌وه ئه‌چێت بیروو باوه‌رمان له شتێكی تردا یه‌ك نه‌گرێته‌وه ئه‌ویش گۆڕانه ،،هیوادارم لێم زویر نه‌بیت كه پێت بڵێم له‌وانه‌یه هه‌ڵه تێگه‌یشتبیت له گۆڕان .ئه‌و دزو گه‌نده‌ڵانه‌ی كه تۆباسیان ئه‌كه‌یت هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه ،ئه‌یان تووانی به‌رده‌وام بن له گه‌نده‌ڵی و دزی به‌ڵام وازیان هێناوه ئه‌وه‌ش شتێكی خراپ نیه .هیوادارم دڵگران نه‌بیت ڕامان گیان
كانی 02 March, 2010 |
| كانی سڵاوم گەرمم بۆ تۆ هەیە، هیوادرام سەركەوتوو بیت، بێگومان كانی لەم بابەتەدا لێك جیاوازین، من برواناكەم و دڵنیاشم ئەوانەی لە گردەكە كۆبوونەتەوە هەموویان خەڵكانی باش بن وەك ئەوانەی یەكێتی و پارتیش هەموویان خراپ نینن، من ناتوانم هیج رێكخراوێكی سیاسی بە پاك و بەدەر لە كەمووكورتی ببینم، گردەكەش ئاویی تێزاب نییە خالیدی خولە سور و سالار عەزیز و عومەر عینایەت و مەسعود عبدولخالقی ئیسلام سیاسی لە خەوش پاككردبێتەوە، ئەمانە گروپێكن شەری بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیانە، پێشم وایە دەسەڵاتیان هەبێت زۆر زۆر لە یەكێتی و پارتی خراپتر دەبن، ئەوان بە جدی بەشێوەیەكی زۆر رقاوی سیاسەت دەكەن، خۆ هەر ئەو قادری حاجی عەلییە بوو لە شەری ناوخۆدا مەكینەی اعلامی یەكێتی بەدەستەوەبوو بەكەیفی خۆی كلتوری جوێن فرۆشی دروست دەكرد، ئێستاش لە گردەكە بەهمان شێوە خەریكی هەمان سەنعەتە بەیان نامەكان كە بەدەست و پەنجەی ئەو جەنابە دەنوسرێتەوە رێك لەوانەی شەری ناوخۆ و كوردستان پۆست دەچێت، كانی گیان ببورە ئەم جۆرە زەلامانە هیی ئەوە نییە من بەهیچیان بزانم، لەگەڵ ئەوەش من وەك هاورێیەك رێزی زۆرم بۆ تۆ هەیە نابێت ئەم روانگە جیاوازە زیان بدات لە پەیوەندی ئێمە، من ئامادە نیم شەر بۆ چەند گرد نشین و ئاغایەك بكەم بەلای منەوە دەنگدان تەنیا دانانی ئاغایەكە لە لە شوێنی ئاغایەكی تر، كانی كیان پەندێكی كوردیش هەیە دەڵێت ئەوەی وەعزی بۆ خوێندی لە مزگەوت خۆ لە نهێنبا شوێن كاری تر كەوت.
رامان 03 March, 2010 |
| کچی پایته خت ده رسی لی وه ر گرت.
چۆوه دۆغی مناڵی.
هههههههههههههههههها
لاو چاک 10 March, 2010 |
| كاكة كيان هةر ئةو تةبةتةبةى ناو بةرلةمان بوو بوة هؤى كةشف بونى مةلاين دؤلار لة بودجةكةى من و تؤ و بة ئاكا هينانى خةلكى خةوتوى ئةم ولاتة
هرياد 12 November, 2010 |
| ئێ برا ئه‌وه نیه مه‌لا کرێکار به‌هه‌مو توانایه‌وه پشتگیری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌کا ! ، ئه‌بێت ئێمه بڵێین مادام مه‌لا کرێکار پشگیری گۆڕان ئه‌کا که‌واته گۆڕان خراپه‌و ببێته ڕه‌خنه له‌سه‌ر گۆڕان؟؟! ئه‌وه به‌قوه‌تیو ڕاستگۆی و خه‌مخۆری گۆڕانه له ئه‌وپه‌ڕی سه‌له‌فیه‌وه بۆ ئه‌مپه‌ڕی عه‌لمانی پشگیری ئه‌کا ، خالیدی خوله سوریش هه‌ر له‌و ڕوه‌وه‌یه ، خۆی کاره‌سات ئه‌وه‌یه بڵێ ی من په‌نایان ئه‌ده‌م !! وه‌کو مه‌سعود بارزانی به خالیدی خوله‌سوری وتبوو هه‌رگیز راده‌ستی مه‌حکه‌مه‌ی به‌غدادتان ناکه‌م !خالیدی خوله‌سور هه‌ر له‌وبه‌رنامه‌یه‌ی ئێن ئاڕ تیدا خۆی دانی پیانا،، برای به‌ڕێز کاره‌ساتی گه‌وره ئا ئه‌مه‌یه
ئارام که‌لاری 03 February, 2012 |