هه‌موومان له‌وه‌وپێش یاومانه و هیچ عه‌یبه‌شی تیا نییه.. تۆش یاوته، پێمه‌که‌نه .. که‌س نییه نه‌ییابێت، مناڵ‌یش ئه‌ییات، به‌ڵام زوو بیری ئه‌چێته‌وه.. پیاوماقوڵانی شار و پیاوانی ئاینیش یاویانه و ئه‌ییه‌ن، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکه‌کان و سیاسییه گه‌وره‌کانیش یاویانه و به‌رده‌وامیش ئه‌ییه‌ن، بگره له هه‌موو که‌سێک زیاتری ئه‌یه‌ن.. ئه‌م یان و نه‌یانه زۆر سه‌یره: هه‌ندێ جار هه‌ر ڕێک پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌ییه‌ین، یه‌کسه‌ر په‌شیمان ئه‌بینه‌وه، هه‌ندێ جاری تریش نه‌ک هه‌ر په‌شیمان نابینه‌وه، به‌ڵکو شانازیشی پێوه ئه‌که‌ین.. جاری وا هه‌یه خۆشمان نازانین بۆ ئه‌ییه‌ین: له‌وانه‌یه له ژێر زه‌غتا بییه‌ین، یان به‌خۆشی خۆمان بییه‌ین، یان زۆر به‌ساکاری بۆ ئه‌وه ئه‌ییه‌ین که شتێکمان ده‌ستبکه‌وێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی دڵێ که‌سێک خۆشبکه‌ین.. به‌کورتی هیچمان به‌ده‌ر نین له یاسای "یان" و هه‌ر هه‌موومان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه که‌ڕه‌تێکمان یاوه، یان هه‌رئه‌بێت له داهاتوودا بییه‌ین... وه‌عد ئه‌ڵێم وه‌عد..
Added on: 04 March, 2010 - 19:47:48
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 27 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 6.93 | |


