خارە کونه کون؟ گەلەک هەوارتان دەپرسم هیوادارم هەر کەیف خۆشبن، مارەکەم هەندەک نوکتەی قنج و قیتم لۆ ناردن، کەچی مار خرپ نەبن ئشتاقیتان براو نەکردەوە. ئەمن ئەو نوکتانەی لۆ ئەنگۆ دەنێرم لۆ براو کردنەوەیە نەک وەک پارەی زیندانە سیاسیەکانی کوردستان کە لە بەشە بودجەی کوردستان لە بەغداوە دێتن، عکومەتی هەرێمی کوردستان سێ سارە ئاوە و ئاو دەیبات و عەپەلوشی دەکاتن و ئەوجا ئەنگۆش تازە خەریکە فێردەبن نوکتەی خایس دەکەن.. بابی بابم ئەوەش بەشەکە لە گەندەری، کورە وەکو سلیمانیان دەرێن بە قەبری کاکە عمەدی شیخ لێتان قبورناکەین نوکتەکانمان لەنێو پەقرەجەکی بهاویژن و کەرپوچەکی هەندۆکەی لەسەر دابنێن و برێن ئەو (عەمە زاهیر)ە کەڵەبیژیە مادامەکی خەرکی سلیمانیە با هەر لۆخۆی گارەگار بکاتن. سایتی نوکتە ئیمانتان سەلامەت بیت نوکتەکانم براو بکەنەوە، وەکو بریندارەکانی شەقامی سەهۆرەکەی سلیمانی لێ مەکەن کە لەلایەن هیزەکانی دژە تیرورەوە پێنج ڕۆژ سەرنوگوم کران، ئەنگۆش نوکتەکانم سەرنوگوم مەکەن و ئازادیان بکەن، بابە ئەگەر براوی ناکەنەوە لۆم بنێرنەوە، کورد دەرێتن "ماری قەرب سەرو ساعێیبیتی" لە کوتایدا لە عیفزی خودادابن و السلام حلیکم. لەگەڵ ئەوپەری ڕێزو خۆشەویستیم بۆ سایتەکەتان و خوێنەرە بەڕێزەکانتان. براتان حهمە زاهیر بەستەڵەکی باکور 9 ی ئازاری 2010...
Added on: 10 March, 2010 - 00:29:38
| کۆی ههڵسهنگاندن: 14 تێکڕای ههڵسهنگاندن: 8.36 | |
