مه‌لایه‌ک هه‌موو ڕۆژێکی جومعه له‌کاتی وتار خوێندنه‌وه‌دا ئه‌ڵێ: دکتۆر و ده‌رمان خواردن هه‌مووی فشه‌یه، قه‌ت قه‌ت باوه‌ڕی پێمه‌که‌ن، چونکه خوا خۆی نه‌خۆشتان ئه‌خات و هه‌ر خۆشی چاکتان ئه‌کاته‌وه.. پاش ماوه‌یه‌ک مه‌لا زۆر خراپ نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌یبه‌ن بۆلای دکتۆرێک.. دکتۆره‌که ئه‌ڵێ: هیچ نییه مه‌عیده‌ت ته‌واو نییه، ئه‌م حه‌بانه بخۆ و چاک ئه‌بیته‌وه، به‌ڵام تا چوار حه‌فته له ڕۆژی شه‌مه‌وه تا پێنج شه‌ممه خواردنی سوک بخۆ.. مه‌لا یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: ئه‌ی جومعان چی بخۆم؟ دکتۆره‌که‌ش ئه‌ڵێ ڕۆژانی جومعان چی ئه‌خۆیت بیخۆ، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌وڵبه گوی زیایه مه‌خۆ..
Added on: 11 March, 2010 - 13:25:21
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 20 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 7.85 | |
