ڤیدیۆی یه‌که‌م
ڤیدیۆی دووهه‌م
ڤیدیۆی سێهه‌م
Added on: 23 March, 2010 - 18:25:53
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 8 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.88 | |
هیچ توانجێک ڕاسته‌وخۆ بڵاوناکرێته‌وه، جا تکایه توانجێک بنوسه که شیاوی بڵاوکردنهوهبێت
ڤیدیۆی نوکته‌خانه
ده‌نگی ڕه‌سه‌ن
لێره‌دا ته‌نها گۆرانی کوردی ڕه‌سه‌ن داده‌نرێت
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 8 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 8.88 | |
| ئازیزم لارا. سڵاو و ڕێز! زۆر سوپاس بۆ بۆچوونه‌کانت، که زۆر ڕاستن و پێم خۆشه که تۆ هێنده هۆشیاریت، به‌ڵام بیرت نه‌چێت په‌روه‌رده‌ی خێزان و قوتابخانه‌ش لای ئێمه هه‌مان په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگایه. راسته ده‌بێت خوێندن و په‌روه‌رده هه‌میشه له‌ناو پرۆسێسێکی تازه‌گه‌ریدا کار بکه‌ن، واته به‌رده‌وام ڕه‌خنه له په‌روه‌رده‌ی باو بگرن و هی نوێ دابهێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه ئه‌و تازه‌کردنه‌وه‌یه نییه. دووباره سوپاست ده‌که‌م.
ئاودێر |
|
| سلاو هاورێیان،، من چه ند قسه یه کی تر بۆ قسه کانی ئاودێر زیاد ده که م،، ئه شێ سه به بی تێکچونی ئه قلی مرۆڤ بۆ په روه ده کردنی مندالی بگه رێته وه،، واته زه برو زه نگی ناو خێزان بۆ منداله کان ئه شێ ره نگ دانه وه یه ی تێکچونی ئه قلی ئه و منداڵه بێت له ته مه نی مێرد منداڵی‌دا وه ئه م تێکچونی شیرازه ی ئه قلییه وایلێدێت ئه و مرۆڤه له ته مه نی خۆناسیندا توشی حاله تی ده رونی بێت. ئه م حاڵه ته ش به دو جۆر ده ر ببرێت یه که میان به قسه ی هه له ق و مه له ق ، دوه میان هه م‌و شتێک له ناخی خۆیدا بهێلێته وه تا به ره و شێت بونی ده بات،،، من بروا ده که م کۆمه لگه ی داخراو و زه برو زه نگی ناو خێزان ئه و کاریگه رییانه له سه ر مرۆڤ دروست ده که ن،،، دین یان باندێکی تیرۆرستی وه ک جند الاسلام هۆکاری دووه مه بۆ تێکچونی هۆش و هه ستی مرۆڤ،، سووپاس
لارا |
|
| سوپاست ده‌که‌م کاک کارساسی ئازیز.
ئاودێر |
|
| بژیت کاک ئاودێر، پەیامێکی جوانت نوسیوە
کارساس |
|
| قسه‌کانی ئه‌گه‌رچی پێکه‌نیناویین، به‌ڵام ئه‌مه یه‌کێکه له قوربانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه، کۆمه‌ڵگای ترس. با بزانین وڕێنه Delirium چییه و هۆکاره‌کانی چیین. وڕێنه له ڕووی سایکۆلۆجییه‌وه واته په‌شێوی ئه‌قڵ و هۆش و تێکچوونی سیتمی مه‌عریفه. واته نه‌مانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان بیرۆکه‌یه‌ک و یه‌کێکی تردا. وڕێنه له ئه‌نجامی گۆڕانی تێروانینی مرۆڤه‌وه په‌یدا ده‌بێت بۆ شت. وڕێنه دوو جۆری هه‌یه، یه‌کێکیان نه‌خۆشیی عه‌قڵییه و دووه‌میان په‌یوه‌ندیی به کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م گه‌نجه‌دا سه‌رنج ده‌درێت له ئه‌نجامی ترسه‌وه لای دروست بووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له وشه‌کانی بده‌ین ده‌بینین خۆی به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان سه‌رچاوه‌ی ترسه‌که‌ی دیاری ده‌کات. باسی بیاره و خورماڵ و ئه‌و شوینانه ده‌کات، که ماوه‌یه‌ک جند الاسلام و گروپه تیرۆریسته‌کانی تر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوو. ئه‌وانه خه‌ڵکیان ده‌تۆقاند گوایه گوێگرتن له موزیک و هه‌ڵواسسینی وێنه و ئه‌و شتانه حه‌رامن. هه‌ر که‌سێ له‌و ناوچاونه شتێکی وای پێ بوایه، ده‌گیرا و ئه‌شکه‌نجه ده‌درا. دوایی که هێزی جارنیان نه‌ما خۆیان هاتن سه‌ته‌لایتیان دانا، گۆرانی و موزیکیان بۆ ریکلامی هه‌ڵبژاردن به‌کار هێنا. که‌واته ئه‌وانه دینیان بۆ مه‌رامێکی تابه‌ت به‌کار هێنا نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بێت. دین ده‌بێت بخرێته خزمه‌تی مرۆڤه‌کان نه‌وه‌ک خه‌ڵکی پێ بتۆقێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هی هه‌مووانه، ئه‌وه ده‌بێت بزانین ئه‌و خوایه میهره‌بانه و جیاوازی له‌نێوان یه‌کێک و ئه‌وی تردا ناکات. ئێمه هی خواین، نه‌وه‌ک خوا هی ئێمه بێت. هه‌موو گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان خوایان کردۆته هی خۆیان و خه‌ڵکی تریان لێ بێ به‌ش کردووه. ئه‌وانه به‌رده‌وام بوانایه ئێستا نیوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تیرۆر ده‌کران و نیوه‌که‌ی تریان وڕێنه‌یان ده‌کرد.
ئاودێر |
