کابرایه‌ک کچێکی جوانی ئه‌بێت.. زۆر حه‌زی له ڕابواردنه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕێکایه.. خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک به باوکی ئه‌ڵێن کچه‌که‌ت زۆر ئه‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌ی چی لێبکه‌م، خۆ ئیشه‌ڵا نایبه‌ستمه‌وه.. پێی ئه‌ڵێن ئاخر سه‌یاره له‌سه‌ر سه‌یاره یه‌ت و هه‌ر یه‌که‌ی به‌لایه‌کا ئه‌یبات، باوکی ئه‌ڵێ جا چییه؟ به که‌ر هاتوچۆ بکات؟ پێی ئه‌ڵێن ئاخر به به‌رچاوی عاله‌مه‌وه ماچی ئه‌که‌ن، کابرا ئه‌ڵێ ئێ کچه‌که‌م جوانه بۆیه ماچی ئه‌که‌ن، چییه؟ ئه‌وه‌شیان تێناگه‌ن؟
Added on: 30 March, 2010 - 23:58:12
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 33 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 4.61 | |


