پێشبینی مامه‌

نوکته‌خانه‌ / نوکته‌ی سیاسی

مامه‌ ته‌له‌فون بۆ کاک مه‌سعود ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ: به‌ قسه‌ی من بکه و‌ چیتر مه‌هێڵه‌ سریلانکی و تایلاندی بێنه‌‌ کوردستانه‌وه‌.. ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێ بۆۆۆ؟ مامه‌ ئه‌ڵێ: ئاخر ئه‌ترسم له‌ دواڕۆژا وه‌ک ئه‌مریکامان لێبێت و ڕه‌ش پێستێک ببێت به‌ سه‌رۆکی کوردستان..

Added on: 01 April, 2010 - 22:33:04

کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن:  19    تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن:   4.47
 

توانجی خوێنه‌ران

خوا لة قوئاني بيرؤز ئةفرمويت لايغير الله مابقوم الا ان يغيروا ما بانفسهم كورد وةتةني تا خوا شاخ نةبينيت بوفري تيَ ناكات كورديش ئةوة عةقلةكةيتي كة ملا موستةفاو وكورةكاني بة خواي خؤي بزانيت وةكو بارتية توندرةوةكةن تةليَن ميللةتيك هيشتا لة عصري ناوةراست بزيت جاوةريي جي لي ي دةكةيت هةر مسعود ومسرور وبابؤ و ومابؤ ئيتر بةجكة برزاني زؤرة تا هةتا هتاية هة ر سواري ملي كورد ببن بةتايبةتي ئةو انةي خؤايان بيانخوشة هةر كويلةي ئةوان بن جونكة بة خواوةنديان دةزانن مةلا مستةفا داهينةري تيرؤرة لة كوردستان كاتيك خوشكةزاكاني خؤي كوشت لة 1975 فاخر ميركةسوري كاتيك ئاشبةتالي كرد هةموو جاشةكان و ئةفسةرة عيراقيةكان وبةعسيةكاني ئازاد كرد بةلام خوشكةزاكةي خوي كوشت ؟؟؟؟!! جونكة بي ي وتبوو نابيت ئاشبةتال بكةين ئةبيت شةر بكةين دزي بةعس واز لة خةبات نةهينيين

جوامير
17 May, 2010

کاک شەهیدی زیندوو، هەموو کەس دەزانی کە کێ و کێ بەرپرسن لە فەوتانی دەنگی کورد لە کەرکوک، کۆمەڵێ دەنگی زۆریان سوتان بەبێ ئەوەی ئەو لیستە کورسیەک بهێن ێت. بە هەرحاڵ تازە کورد لە کەرکوک دۆڕا، نەک فڵان لیس و فڵانی تر. بژیت.

کارساس
06 April, 2010

بۆ جەنگی و ڕێکارو ئەوانەی وەك ئێوە بیر ئەکەنەوە . ئێوە تازە سەرتان لەهێلکە جوقاوە . ئەگینا تاسەر ئێسقان هەڵنە ئەخەڵەتان دیارە ئێوە مێشکتان بەدروشمە بریقەدارەکانی حیزبی بنە ماڵەکان ئاخنراوە مێشکتان جگە لە فشەو دروشمی باق و بریقی دەسەڵات و بۆگەناوی دەسەڵات جێگەی چیتری تیا نابێتەوە بۆیە چاوتان توشی تراخۆما بوەو ڕاستیەکان نابینن یان دەیبینن بەڵام وا گۆشکراون کە هەموشتێك لینگاو قوچ بکەنەوە بەڕەش بڵێن سپی و بە پێچەوانەوە.. زەمانێك بو کە ئێمەش لە هەڕەتی لاویدا بوین دەنگی بەسۆزی سرودی ئەیڕەقیب و یاڵڵا کاکی پێشمەرگەی هونەر مەند محمەد جەزا لەگەڵ تیپی مۆسیقای شەهید کارزان و دەنگی بەسۆزی موزیعەکانی ڕادێوی شۆڕش ئازایەتی و جەربەزەیی چالاکیە بێوێنەکانی ملازم جوامێرو هاوڕێکانی لە ڕێکخراوی نەهێنی هەڵۆی سور لە ناو دڵی دوژمندا لە بەغداد و دەیان و سەدان داستانی داستان و چالاکی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی دوێنێ ئەبونە بورکان و لە دڵماندا جۆشی ئەستاند بۆیە پۆل پۆل و دەستە دەستە خۆمان ئەگەیاندە هەرێمەکانی شۆڕش و چەکی پێشمەرگایەتیمان ئەکردە شان لە دەیان نەبەردی بێوێنەدا بەشداریمان ئەکرد باکمان بە مردن نەبو بەڵکو گاڵتەمان بە مردن ئەهات کەچی لەو لاوە ئەوانەی ئەمڕۆ بونتە سەرمایەدار و خاوەن هەموشتێك و دوای دەیان جەولەی شەڕی براکوژی ئێستا شەڕی پۆست و کورسی ئەکەن ئەوەش تەنها ڕونو ئاشکرایە کە بۆگیرفانە نەك بۆکوردستان مانەوەی ئەو فس فس پاڵەوانانە تەنها ئەوەبو کە کاتێك پێشمەرگە هێرشی بۆدوژمن ئەبرد ئەوان بە دەیان کیلۆ مەتر لە مەیدانی جەنگەوە دوربون قاچیان ئەخستە سەر قاچیان جگە لە قسەی زل هیچی تریان لە هەگبەدا نەبو هەر ئەو خۆ دزینەوەیەش بو کە ئەوان نەك ماندو نەبون بەڵکو پریشکێکیشیان بە ر نەکەوتوە ئەوەی کە گیان بەخت ئەکرد بە کوردستان ئەوەی نیوەی جەستەی لە پێناوی کوردستان و نان و ئازادیدا لەدەست ئەدا تەنها کوڕی هەژارو داماوی ئەم میللەتە بو نە ك فس فس پاڵەوانەکانی ئەمڕۆ کوڕو خزم و کەسو کاریان. بۆیە تاونیكی گەورەیە ئەو دەسکەوتانە بە هی فس فس پاڵەوانەکان بزانرێ . کەچی ئەمڕۆ زۆر بێچاوو ڕوانە هەمان فس فس پاڵەوانەکانی دوێنی مزایدە بە خوێنی ڕۆڵەی کوردەوە ئەکەن لەسەر خوێنی شەهیدانی ئەنفال وکیماباران دەیان هەزار شەهید ئەلەوەڕێن. ئەمڕۆ ئەوەی جاش وسیخوڕو ئەنفالچیە حورمەتی لە پێشمەرگە زیاترە ئەوەی کە بەهەق و بەمانای وشە پێشمەرگە بو پەراوێز خراوو لەبیر کراوە. ئەوە کێبو دوژمنی سەرسەختی هەڵەبجەییەکانی لە کونجی زیندان ئازاد کرد..؟ ئەوە کێبو دەبابەکانی خوێنڕێژترین ڕژێمی هێنایەوە کوردستان .؟ ئەوە کێبو سوپای پاسدارو تۆپخانەکانی ڕژێمی ئاخوندی ئێرانی بۆ قەتلو عامی ڕۆڵەی کورد هێنایە کوردستان؟ ئەی ئەوە کێبو میت و جەندرمەی تورکیای بە فڕۆکەوە هێنایە گیانی خەڵکی کوردستان.؟ ئایا لە هێنانی ئەم سوپا یانەی دوژمن چەند کوری کورد بونە قوربانی چەند دایکی کورد جەرگی سوتا چەند باوکی کورد ئەژنۆی شکا... بەس پێم بڵێن ئەوانە لە هێنانی سوپای دوژمن مەبەستیان چیبو.؟ ئەگەر بۆ سودو مانەوەی دەسەڵاتیان و بۆ دزین و بە هەدەر دانی سامانی میللەت و پاروی دەمی خەڵك نەبو ئەی ئەوان واتە فس فس پاڵەوانەکان چ قازانجێکیان کرد .؟ وە:ا،ەکەی ئاشکراو ڕونە فس فس پاڵەوانەکان بونە ملیاردێر نەك خۆیان بەڵکو کوڕو کچ و خزم و کەسەکانیشیان لە جیات هەر ڕۆژێکی بونیان لەشاخ بە دەیان ملوێن دۆلاریان دەسکەوت بەڵام میللەتی ستەم دیدە ئەوانەی بە هە ق چەکی پێشمەرگایەتیان کردە شان یان رتیا چون یان کەم ئەندام بون یان تا ئێستاش هەر ڕوتو برسین. بۆیە ئەستەمە قسەی هەق لە ماستاوچی و لە نەزان و لەوانە ی تازە سەریان لە هێلکە جوقاوە ببیستیت کە هاوشێوەی ئێوە بیر ئەکەنەوە بۆیە چیتر ناڵێم من کە هاوخوێنەکەم نانم ببڕێت بم چەوسێنێتەوە جاش و سیخوڕو تەواری و ئەوانەی دوێنێ کەمینیان بۆ دا ئەناینەوە لە ئێمە ڕێزو حورمەتیان زیاتر بێت خاوەنی هەمو شتێک بن قسەیان لە قسەی ئێمە زیاتر بڕوات ئیتر بۆ پێتان سەیرە ئاوات بەوە بخوازم سیریلانکیەك یان سەگێکم پێ باشتر بێت کە کوردستان بەڕێوە بەرێت..؟ لە ڕاستیدا حەیا لای پیاوی مەرد قەدری هەیە نەك پۆست و دۆلارو کورسی .

سیاسیەك
05 April, 2010

بە راستی هەندێ توانج دەخوێنیتەوە، شرمەزار دەبیت لە ئاست کورد بونی خۆت!! هەندێکی تێدایە ڕاست وایە بڵێین تورکن عەرەبن فارسن، نەوەک کورد بن. بژی کورد و کوردستان، بژی سەکردەی کورد. بە کوێرای چاوی خاین و دوژمن پەرستانی وەک ئێوە.

گوڵی
05 April, 2010

har bzhenn sarkrda syasyakane kurdstan barastee awana nabwann esta tamanee hamw ganje kurd la 3skare tawaw bw bw esta zmane kurdeman la ber chw bw aw ranjaee esta daekhoen he mamjala u kak masuda he parte u yaketya wa harwaha aw kamu kuryanaee hasha har awan sabaebenn ,,,, syasee to hech la dnya te nagaee to agar awana ba sag dabnee kawata hamw melate kurd ba sag dadanee chunka %70 melate kurd dange bo saroke harem dawa harwaha liste kurdstanee 43 kursee henawa balam ba dakhawa bo kaseke nafam nazane waku tw awha ber dakatawa to normal nettt sardaneke nakhoshkhana beka bezana chett basar hatewa ...balam agadar ba nale kurdem ha la nakhoshkhana chunka to kurd ba sag dadaneee

rekarr
04 April, 2010

برای به ڕێز کا رمه ند، پێویست ناکات من و تۆ ڕۆشنبیر بین ، ڕۆشنبیر یان نان بڕاو ئه کرێت یان وه ک سۆرانی مامه حه مه شه هید ئه کرێت. دیاره ئه م ده سه ڵاته خه ڵکێکی وای ئه وێت گێل بێت یان خۆی گێل پیشان بدات. چۆن به رچاو ڕوون ئه بێت کاتێک بیست ساڵ له ته مه نی ئه م میلله ته به فیڕۆ درا به گه نده ڵی، دیاره ئه بێت به رچاووم ڕوون بێت به ئه نجامی ئه و هه ڵبژاردنه ی که عه ره ب که رکوکی شاری کوردانی برده وه.

شه هیدی زیندوو
04 April, 2010

به ڕێز (سیاسیه ک) ده م خۆش قسه کانت جوانن، پێش ئه وه ی هه ندێک له خه ڵکی ووڵاتم دۆلار بناسێت ووڵاته که م پاک بوو، پێش ئه وه ی شه ڕه په ڕۆ دروست ببێت ، پێش ئه وه ی لوله ی تفه نگ بکرێته سنگی مرۆڤه پاکه دژه گه نده ڵه کان، پێش ئه وه ی کچه بن باڵ ڕووتی بێ ده رپێ بهێننه ووڵاتم به ناوی گۆرانی بێژه وه ، پێش ئه وه ی کچه گۆرانی بێژی نه شاز شاشه ی که ناڵی ته له فزیۆن داگیر بکات به ئا خ و ئۆفی جنسیانه وه هه ر وه ک ئه وه ی ئاوی بێته وه له سه ر جێگه ی خه وتن، پێش ئه وه ی مێشک نه خۆشه کان ببن به حاکمی شار، پێش ئه وه ی ته مه ن بیست ساڵه کان بووبن به پێشمه رگه ی دێرین، پێش ئه وه ی مه ئمو ر و ده سه ڵاتدار ی شار بیر و باوه ڕ و موقه ده ساتی کردبێت به قوربانی خرۆشی ناو گه ڵی، پێش ئه وه ی هه مو جوانی و ژیان و هه ستی پاک و کوردایه تی و وه فا و ویژدان بکرێت به قوربانی مه سڵه حه ت و ئاره زو و خرۆشی ناوگه ڵ و ڤیللای به ر ز و ڕابوواردنی شه وانی سوور، پێش ئه وه ی کوڕو کچی بێ‌نازی هاوخوێنم خۆیان بده ن به ده م قه ده ری به حری ئیجه وه، پێش ئه وه ی له ژێر ناوی ئازادی یا ئه م هه مو تاوانا نه ئه نجام بدرێت : ووڵاتم پاک بوو، هه مو سه رفراز بووین، ژینمان پڕ سیقه و سۆز و وه فا بوو، له یه کتر دڵنیا بووین، ئه وسا له ژێر ده ستی به عسی فاشستا هه مو کوردی جه سوور بووین، ئه وسا نان بۆ نانه وا و گۆشت بۆ قه سا ب بوو ، ئه ی ئێستا، ئێستا هه مو شتیان له گرێژه نه برد.

شه هیدی زیندوو
04 April, 2010

کاک شەهیدی زیندوو، ئەو قسانەی تۆ پێی دەوترێ (خەیاڵ پڵاو)، برام کەمێک ڕؤشنبیر بەو هەوڵ بدە بەرچاو ڕوون بیت.

کارمەند محێدین
04 April, 2010

بەڕێز سیاسیەک... وابزانم ئەوانەی وتت لە خۆتەوە سەرچاوەیان گرتوە، یان ئەوەتا لە خێزانێکی دژە کورد و خایندا پەروەردە بویت!! بۆیە ئەوە هەڵوێستتە.

جەنگی
04 April, 2010

لەگەڵ ڕێزمدا بۆ سیریلانکی و خەڵکی هەر وڵاتێکی تر . لەڕاستیدا من سەگێکم پێباشترە وەك لەمانەی ئێستا خۆیان بە سەروك ئەدەنە قەڵەم و وڵات بەڕێوە ئەبەن .ئەوان بۆیە ئەوەندە سورن لەسەر پۆست و کورسی و سەرۆکایەتی و کورسی پۆست بوە بە نەخۆشی لایان تەنها لەبەر ئەوەیە پارو قوتی خەڵکی ئەم کوردستانە بدزن ئەگینا چیتر نیە ئەوەی وا بیر بکاتەوە کە ئەمانە بۆیە لەسەر وەرگرتنی پۆست و کورسی پێدائەگرن مەبەستیان بێت خزمەتی کوردو کوردستان بکەن و لەخەمی کوردن ئەوە هەر زۆر زۆر گێلە یان فڕی بە سیاسەتەوە نیە یان ئەویش شەریکە دزە و لەو پارە دزیاریە پشکی هەیە.. ئەگینا هەر پێڵاوێکی مرۆڤی سیریلانکی هەزار سەرۆکو بەرپرسی دزو داوێنپیسی کورد ئەهێنێ.

سیاسیەك
03 April, 2010

کاکی شه هید تۆ شه هیدی یا زیندوو اوه بۆ اوه نه داخ له دڵی کوره دنیا یه ک دوو رۆژێکی ماوه بۆ به خۆشی به سه ری نابه یت بڵێیت و نه ڵێیت تازه اوانه چاک نابن برام بۆ وا خۆت سه غڵه ت اکه یت

لالۆ
02 April, 2010

وه ڵاهی ڕه ش پێستێکی سیریلانکی ببێت به سه رۆکی کوردستان و سه رۆکی عێراق وا نانمان ئه که وێته ڕۆنه وه و کوردستانمان ئه که ین به ده وڵه ت ، ئه زانن بۆ چی ؟ ئازیزنم تامیلی به شه رن پاکن ، گه نده ڵ و پاشه ڵ پیس و دز نین، ساڵانێکی زۆره خه ڵکی تامیلی که دانیشتوی سیریلانکان و له لایه ن ده وڵه تی سیریلانکاوه ئه چه وسێنرێنه وه ئاواره ی وولاتان ئه بن و له زۆر وولات په نا هه نده ن ، ئه م تامیلیانه میلله تێکی ترن و ئه یانه وێت خاک وده وڵه تی خۆیان هه بێت و پێشمه رگه کانیان ناویان پڵنگی تامیلین، تامیلی خه ڵکێکی زۆر هێمن و ئه هلی سیقه و ڕاستگۆ و به هه قیانه ت و دژه گه نده ڵن ، په یوه ندیه کی گه رم و گوڕ و پاک له نێوانیاندا هه یه، سالانێکی زۆره په ناهه نده ی ووڵاتانن و بێ گرفتترین خه ڵکن، ئه و کرێکارانه ی له کوردستانن هه مویان تامیلین و پێیان ناخۆشه پێیان بڵێیت سیریلانکی. هه روه ها زۆربه ی کوڕی سویدی و نه رویجی کچی تایلا ندی ئه خوازن، کچی تایلا ندی پاک و ئه هلی سیقه و به ڕه وشتن و پاکن له گه ڵ مێردیان، بۆیه ئێستا به لێشاو کوڕی ئه سکه نده ناڤیا کچیان لێ ئه خوازن. کورت و موخته سه ر خۆزگه م تامیلیه ک یان تایلاندیه ک ئه بوو به سه رۆکی عێراق ئه وسا ئه م گه نده ڵ و پاشه ڵ پیس و دز و دڵ ڕه شانه ی ئێستا لا ف لێ ئه ده ن له م هه رێمه ی خۆمان وا بۆ هه تا یی له به ندیخانه توند ئه کران یان ئه کران به په تی سێداره یا .

شه هیدی زیندوو
02 April, 2010


ئه‌م نوکته‌یه بۆ هاوڕێیه‌که‌ت بنێره

ناوی خۆت:
ئیمێلی خۆت:
ئیمێلی هاوڕێیه‌که‌ت:
په‌یام:
 


توانجێك له‌م نوکته‌یه‌ بده‌

 
ناوت: *
ئیمێله‌که‌ت: *
توانجه‌که‌ت: *