| هاهاهاهاها ... به ڕۆنی حله... ئه‌گه‌ریش نه بو به ڕۆنی مه‌کینه چه‌وری بکه نه‌بادا ده‌عباکه بتڕوشێنێ ئاخر شه‌وه ڕۆمانسیه‌که‌ی له‌زه‌تی نابێ
خرتکه‌و پرتکه 03 June, 2010 |
| ئه م جۆره نوکتانه زۆۆۆر ناخۆشه مه ینوسن وه للا زۆۆۆۆۆر شوره ییه بۆتتان
سیلینا گۆمز 06 June, 2010 |
| kani xan choni ,,,awa bo le nwktey mazadxanakai slemani tanha slawt bo mn nanardwa ? haaaaa mn twra bum
zana 07 June, 2010 |
| سیلینا گۆمز گوپ خڕ گیان ئه وه زه لاته یه شوره یی چیه وه لا ئه گه ر نوکته کانی تر بخوێنیته وه ره جمان ئه که ی
ترێ 08 June, 2010 |
| به ڕێز سیلینا ، نوکته به رهه می دنیای جیاوازیه کان و ئه و ته عبیرانه یه که هاوته ریب له گه ڵ مۆسیقای ڕۆحی مرۆڤدا هاو هارمۆنی ئه بێت، گیان له هه م‌و کۆڕ و کۆ مه ڵێکدا نوکته ئه کرێت، له ناو خێزاندا نوکته کان سنوری دیاری کراوی خۆی هه یه، له ناو هاوڕێیاندا پانتایی سنوره که فراوانتر ئه بێت به پێی قوڵایی هاوڕێیه تیه که، به ڕآی من لێره نوکته سنوری نیه، چونکه ناوی که سی تیا نابرێت، گاڵته به که س ناکرێت. به قه بری نه نه خاو و خلیچک منیش چه وری ئه که م به ڵام خراپ تێ مه گه چونکه من پشتم چه و‌ر ئه که م کاتێک کۆڵنج بکه م. ئه رێ هاوڕێیان با که مێک بیکه ین به قۆشمه، ئه رێ باجی په له په ل دیار نیه، ئه ی کابرای لوت زوڕنای گه ڕه کی سه رو، پوره سه ر ته نوریش خۆی شاردۆته وه (شاردۆتۆ)، ئه ی نه نه په له پڕوز بۆ وا قژی هه ل بزڕکاوه؟ ئه رێ سه یرێکی باجی مه زبوت بکه ن چۆن خۆی یاوه له ته ل. کاک زانا گیان دڵیت هه رلێره وه سڵاو له تۆ و هه موان قوربان.
شه هیدی زیندوو 08 June, 2010 |
|
تێبینی سایتی نوکته: ببوره به‌ڕێز، ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. چونکه شیاوی بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو..
سه ر زل 09 June, 2010 |
| ئه‌رێ به‌رێوبه‌ری ستافی نوكته تۆزێ نوكته‌ی تازه‌مان بۆ دانێن دڵم ته‌قی..مام وسێن كاك شه‌هیدی زیندوو كاك پێشره‌و كاك ڕامان هه‌ندێ نوكته بنێرن با بۆمان بڵاو بكه‌نه‌وه شه‌رت بێ سه‌ری خۆم هه‌ڵگرم و نه‌یه‌مه‌وه
كانی 11 June, 2010 |
| کانی گیان له گه ڕه کی ئێمه نوکته نه ماوه ، وا ئه چم بۆ گه ڕه که کانی که هه ر نوکته یه کم په ی‌دا کرد به سه ر چاو زوو ئه ینێرم ، به س باجی قۆشمه له ئینعاش که وتووه بزانێت تۆ سه ری خۆت هه ڵ ئه گریت یه کسه ر ساغ ئه بێته وه به سه رمانا.
شه هیدی زیندوو 13 June, 2010 |
| ههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه والله نوکته یه کی خۆش بوو،،،،،،،،،،،
باجی حه لاو 14 June, 2010 |
| کانی گیان . س س سڵاو. ممممن خخه ریییکی سیاسه‌تم نامه‌خوا ئئئه‌وه‌نده گێژژژم.. سیاسه‌ت له قققاچم ئاڵاوه ئیتر نوککککته‌ی چی‌و بۆ بێژم...؟ کچێ نه‌چی سه‌ر ههههه‌ڵگری بڕۆی لێره جێ‌مان بێڵی .... ڕوناکایی نوکته‌خانه پڕ که‌ی له‌تاریکی و لێڵی ..... دیاره ئه‌مڕۆ نوکته‌خانه بێ نوکته‌یه‌و زۆر بێنازه..... وه‌ستای نوکته‌ش نانی نه‌ما که‌چی حه‌زیشی له پیازه.... قه‌ڵه‌ویش بۆته نه‌خۆشی دڵی پر له ڕاز‌و نیازه..... بۆیه ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌مویان که‌وتونه ڕیازه .... کێ ئه‌زانێ من زه‌عیفم کێ ئه‌زانێ من قه‌ڵه‌وم.؟ حاڵیه‌ن خزاومه ئوتێل که‌چی نیو سه‌عات ناخه‌وم...... تۆش که‌وشت لێ کردوینه پێ مانت گرتوه‌و نوکته‌ت ئه‌وێ.....کچێ واز بێنه ده‌خیلتم با نه‌ختێ خه‌ومان لێ بکه‌وێ.... ئه‌گه‌ر تۆ زۆر موحتاجیشی په‌کت که‌وتوه بۆ نوکته‌ی جوان ..... بڕۆ لای شه‌هیدی زیندو بڕۆ بۆلای کاك حه‌مه‌شوان...... ئه‌نواعی نوکته‌یان لایه هی بر‌ژاو هی سوره‌وه‌کراو...... سه‌ر مه‌که‌ره منی غه‌ریب واز بێنه له‌منی داماو............
پێشڕه‌و 15 June, 2010 |
| هههههههه
دةلي نوكتةكي باشة
دساگ 15 June, 2010 |
| به قه بری باجی خه پله پان، به چاوی کاک په شۆکاو، به ئه گریجه ی پوره ته فر و تونا ، به تیتکی بیبی خاو وخلیچک، به سه ری کاک ته ره لایلام، به چآوی کاک سه ره قه ل حاڵی حازر هه ر چی پێی بڵێن نوکته لام نیه ، ئه گه ر لام بووایه به سورعه تی به رق ئه مگرته ئێوه بێ ئه وه ی سه رتان بشکێنم، ئه رێ نازانم من له ساڵی ته قیانوسه که وه نوکته ئه خوێنمه وه که چی بۆ نه گبه تی ئێستا نه ک نوکته به ڵکو فاریزه ش له سیلسیله ی ئه فکارما نیه. کانی گیان منیش زۆۆۆۆر په رۆشی نوکته ی تازه م چونکه هه ر سه ر ئه که م به م سایته خۆشه ویسته یا که سه یر و ته ماشا ئه که م له سه ری سه ره وه هه ر شه وه ڕۆمانسیه که و ڕۆژ نه بووه وه ، ئه رێ چیه بوو دیاره کابرا زۆر حه زی له و چه و‌ر کردنه بووه بۆیه هه ر خه ریکه. کاک پێشڕه و گیان برای ئازیزم هه ر به ڕێزێک بێته خزمه تم وا به نوکته ی بر‌ژاو و سوره و ه کرا و و کوڵاو شاد و شوکری ئه که مه وه. هه م‌و تان ڕۆحی منن.
شه هیدی زیندوو 16 June, 2010 |
| ئه‌ك خوا نه‌تگرێ كاك پێشره‌و بۆ خۆت و شیعرت وه‌لا ئه‌وه‌نه پێكه‌نیوم فرمێسك به چاوما هاته خوارێ ،به قوربان سیحه‌تت چۆنه ،زۆرم ئه‌حواڵ پرسیویت له نوكته‌ی مه‌زاتخانه‌كه‌ی سلێمانی .وه‌ڵا نازانم ستافی نوكته ،له‌وه ئه‌چێ مانیان گرتبێت یان له‌وێ نین ،خۆ ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بوونایه توانجه‌كانیان بڵاو نه ئه‌كرده‌وه،تخوا پێم بڵێ ئه‌و هه‌موو شیعرانه چۆن ئه‌زانی تۆ و كاك شه‌هیدی زیندوو و مام وسێن بۆ هه‌موو مناسه‌به‌تێك و مه‌وزوعێك شیعرتان لایه ئه‌مه ئێوه چین ،،هههههه...كاك شه‌هیدی زیندوو گوێ مه‌ده‌رێ كه هێشتا ژنت نه هێناوه ،زگورتیش خۆشه به‌ینی خۆمان بێت هههههه بۆخۆت ڕابوێره ههههه.ئه‌رێ نازانم كاك حمه شوان بۆ ده‌نگی نیه به‌خوا له‌وه ئه‌چێ به دزی ئێمه‌وه چوبێته‌وه بۆ سلێمانی.
كانی 16 June, 2010 |
| کانی گیان ئاگام لێبو لە نوکتەی مەزاتخانە شتت زۆر بۆ نوسیبوم....... منیش سوپاست ئەکەم کە هەواڵت پرسیبوم........ کچێ تۆ بە پێکەنین ئەسرینت بێتە خوارێ...... ئەگەر بگری چی بکەین ئەی کوچکت لینەوارێ......... دڵنیام بەفرمێسکت لافاویش هەڵدەستێنی....... کچێ بۆ خاتری خوا نەکەی بمان خنکێنی........ ئەڵێن شەهیدی زیندو لەڕێی عەشقا خنکاوە ........ بۆیە نوکتە نانێرێ ئێمەی لەبیر نەماوە........ ئیژن کاك حەمە شوانیش وێڵی تەیرو هەڵۆیە ........ ئەگەر نوکتەش بنێرێ بەتەنها هەر بۆتۆیە........ ئەگەر لەمنیش بپرسی من وام لەباخی گشتی ....... سەوزەگیام ڕاخستوە دارم کردوە بە پشتی...... ئەخولێمەوە بەشارا بێ کار‌و هەرچیو پەرچی ....... تازە ناوم هاتۆتۆ بۆ شاگردی پینەچی....... ئاخر بۆ خاتری خوا من نوکتە لەکوێ بێنم........ لە بێ ئیشیا ورگم وەك مەشکە ڕائەژێنم........ ئەرێ کانی گیان توخوا پێم بڵێ زگورتی یەعنی چی ...... قەمسەڵەیە ؟ پاڵتۆیە ؟ کۆڵە باڵە یا فەرەنجی؟؟؟؟
هەروەك شەهیدی زیندو بەخوا منیش ڕەبەنم....... تەنها ئیشم ئەوەیە بگریم و پیبکەنم........ بەو دەشتی کەر بەلایە بە حەسەن وبە حوسێن......... هیچ هەواڵێکم نیە لە جەنابی ماموسێن....... ئیتر باقی وەسەلام هیوادارم زۆر باشبی....... دایم هەر پیبکەنە تا وەك شوتی دوقاشبی........
پێشڕه‌و 17 June, 2010 |
| كاك پێشره‌و ئه‌مه تۆ چیت ،ئه‌وه چۆنی ئه‌هۆنیته‌وه ...وه‌ڵا باوكم نالی و سالم هه‌ر له‌ناوماندان،خوا نه‌تانبڕێ. .وه‌ڵا بڵێم چی ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر یه‌كێ به‌ته‌نها بژی و ژنی نه‌هێنا بێت پێ ی ئه‌ڵێن زگوورتی ئیتر نازانم ئه‌گه‌ر ووشه‌كه‌م به هه‌ڵه نوسیبێت یان نا.
كانی 18 June, 2010 |
| کانی گیان تەواوە زگورتی مەبەست لە پیاوی بێژن........ یەك خەممان هەیە شەهیدی زیندو من........ بەڵام ڕەبەنیش هەر زگورتیە هەردوك بێژنن هیچ فەرقیان نیە....... چۆن بێوەژن هەس بێوە پیاویش هەس....... یاخوا قەت نەمرێ ژن و پیاوی کەس...... کانی گیان ئەوە خۆمم پێشڕەوم ....... لەسەر ڕێی کوردان وەك زیخو چەوم........ هیواو ئاواتمە کورد بەختەوەر بێ.........کوردستانیشمان وەك تاجی سەربێ........ کورد میللەتێکی ستەمدیدەیە .......قوربانی ئەدا لەوەتی هەیە......... لە پێناو پۆل‌و سەروەتو سامان کەسیەتی کوردیان کردە ماستاوچی ...... لەدوای هەزاران شۆڕش‌و خەبات ئەوانە کوانێ چیان کرد بەچی.؟ بەعزە کەسانێك کە تین ئەهێنن ....... شەخسیەتی تاکی کورد ئەڕوشێنن......لەژێر نازناوی کوردایەتیدا تەسەڕوفی زۆر ناشیاو ئەنوێنن....... بونە قەنارەی بیر‌و ڕای ئازاد قەستیانە هزری کورد بخنکێنن...... بونە مقاشی دەستی داگیر کەر کەسیش نازانێ کەی واز ئەهێنن.........
پێشڕه‌و 18 June, 2010 |
| هه ر چه ند ژنم نیه و خۆمم زگورتی.... دایم به زه وقم نه بووم به تووتی.... چۆله که ئاسا ڕاناگرم ئاسمان به قاچم.... تا بمێنم له ڕێگای عه شقی پاک گیانه لا ناچم.... گه ر ئه ته وێ عه شقی دڵم بکه یت ئیمتیحان.... هۆشیاری ڕازی دڵ به نه ورۆز و مانگی نیسان.... لافاوی تۆفانی عه شقت بمبات به ره و عه ده م .... هه وه ڵی دڵداریمه به مه له شه پۆل ئه ده م.... گه ر بشپه ڕیته دوور ئه وپه ڕی به حری سوور.... به ره و تۆ دێم تا ڕۆح له جه سته ما ئه کات عبوور.... زۆر ده مێکه خه لاسم کردووه مه کته ب و ئیشی قه ڵه م.... تولفی ئیبتیدام له عه شقت کوا سه ر ده ر ئه که م ؟؟؟؟ .. وام ئه زانی من فه ر هادی کۆهکه نی زه مانم .... عه شقت کێوی بێستوون من پچوکێ بێ ناونیشانم.... ئا ه و ناڵه م ئه گاته شه رق و غه رب.... بێ وه فایی پیام ئه هێنێت دوو خه تی وه کو زه رب.... تۆپی به رپێی چه رخی چه پگه رد م خۆم زه بوونی.... هه ست ناکه م خۆشی و بوون و نه بوونی.... سه رده مانێکه من شه که تی چیا و هه ردێ.... تێ ناگه م نه متوانی به ردێ بخه مه سه ر به ردێ.... گیان شاعیر نیم به ڵکو که سێکم ئاسایی.... تۆزی به رپێی نالی و سالم و وه فایی.... داخی دڵم بورکانه و ئاسن ئه کات نه رم .... هه ناسه ی ساردم بۆته به سته ڵه ک بۆ سه رم.... بۆت نوسیوم بۆ ت بنوسم وه ک پیاوێ به ویقار.... ته رازووی بێ عاری ژین کردی ڕێگام دژوار.... دڵم پاک و بێ خه وشه په ڕه م وه ک په ری.... فریشته ی به خت لای من هه ر زوو فڕی.... خدری زینده نیم بمه وێت ژینی ئه به دی.... هێند کاتم ئه وێت تا ژوانێ ترم ئه دی.... سه فه ری ژینم ته ماوی دارستان و شه وه زه نگه.... چوار ده و‌ر به حر و بێ ئینسافی نه هه نگه .... دوا ووشه بۆ ئێوه و بۆ ئه وی بێ خه به ره.... مرۆڤی چاک لای هه موان دایم تاجی سه ره.
شه هیدی زیندوو 18 June, 2010 |
| (کاک پێشڕه و) گیان برای ئازیزم ده ستت خۆش بێت بۆ هۆنراوه به تامه کانت، دنیا یه ک ڕێز و خۆشه ویستیت هه یه لام ڕۆحیت . (کانی گیان) ڕۆحیت ئازیزم یاخوا هه میشه به ڕێزیشت شاد و سه رفراز و ئاسوده بیت، (مام وسێن) گیان چۆنیت قوربان؟ ده نگت نیه ئازیزم. هه روه ها ڕێز و خۆشه ویستیم بۆ هه موان. ئه رێ به ڕاست ئه م شه وه ڕۆمانسیه نه بڕایه وه ، کاکه گیان ئه م فلیمه لابه رن با سه یری شتێکی تر بکه ین.
شه هیدی زیندوو 18 June, 2010 |
| سیتی نوکتە تو ئەسحابە لەکوێیت ؟ چی ئەکەیت ؟ بەتەمای چیت ؟ بۆ نطق ناکەیت کاکە ئەگەر گللەیی و گازندەی ئەوشارەی دراوسێمانت هاتۆتەسەر قبوڵمانە هەمووی بکە بە ( سلیمانیەک ) خۆمان تێئەگەین ، تۆ یان هەڕەشەت لێکراوە یان ئیشێکی باشت دەست کەوتووە یان ژنت هێناوە ئەگینا مەعقول نیە ئەمڕۆ 16 رۆژە ئەلف و بێیەکت بڵاونەکردۆتەوە. جەماعەت ئەنگۆ چ دەرێن؟
حمه زاهیر 19 June, 2010 |
| کاک حمه زاهیر من ئه پرسم ئه رێ به ڕێز به ڕێوه به ری سایت چاویان لی مۆڕ کردویته ته وه وا هیچ دانابه زێنیت، کاکه گیان نوکته ئه ڵێم خۆ نه فه ر ناڵێم، تو چه ناگه ی باجی شیلاوگ بۆ ئه و قفڵه ت داوه له ده مت؟ ئه رێ ئه گه ر نوکته قاتی بووه و ده ست ناکه وێت وا ڕه سمێکی شقلی و پقلی هیکل وجیکلمان بۆ بکه و ئێمه ش چوار توانج و حه وت گله یی تێ ئه گر ین ، یان هه ر هیچ‌نه بێت ئه فلام کارتۆنێکی ئه و میکی ماوسه غه زه به پێشکه ش که به به چکه کانی گه ڕه ک، ده ی ده ی ئێستا تێ گه شتم، به خوا وا بزانم تۆ ش زگورتی بوویت تا ئێستا‌و وا خه ریکیت پوش ئه به یت، همممم په کو له و حه لاواته،، ده ی ماڵه که م بڵی خه ریکی کار و باری ناو شارم، یان ئیجازه ی هاوینت وه رگرتووه و له و که نار ده ریای فه ره نسا‌و مه ره نسایه خه ریکی مه له یت، نه وه ڵا له وانه یه له و ده شتی شاره زووره سۆراغی مام وسێن بکه یت (ڕێزی زۆرم بۆ مام وسێن)، ئه ها به و غه وسی گه یلانیه تا ئێستاش نازانم جه نابی فه خامه تی مه عالیتان کوڕن یان کچن به ڵام خوا عه مه ر درێژتان کات تو خوا زوو وه ره وه سه ر ئه م خه تی هینه، وه ک په ڕه سێلکه وه ره وه سه ر ته ل ، ته لی کاره با ناڵێم هی ئه م عینته رنێته ێژم، ده ی برام ئه گه ر کوڕیت و ژنت هێناوه پێمان بێژه به خوا که س به غیلیت پێ نابات به ڵکو پیرۆزبایت لێ ئه که ین، ئه گه ر کچیت و شووت کردووه یاخوا به دایک بیت و سکت نه سوتێت. ده قسه بکه ته حه مولی سیکڵدانۆچکه مان وا وه ک چراکه ی پوره سیخورمه ڕوو له کزیه. ئه گه ر قسه نه که یت وا دۆسته کانمان پاپۆڕیان غه رق ئه بێت له خه فه تانا و دوژمنیشمان سی جڕته کی هه ل ئه په ڕن . ئه رێ جه ماعه ت نوکته که ی سه ره وه باسی چی ئه کرد؟
شه هیدی زیندوو 20 June, 2010 |
| ئه‌رێ بۆ خاتری خوا بۆ خاتری پێغممه‌ر بۆ خاتری ئه‌سحابه ...... به‌ڕێز سایتی نوکته شه‌وی ڕۆمانسی لابه.....وه‌ڵڵا شێت بوین دیقمانکرد به‌م شه‌وه ڕۆمانسیه‌وه .........با به واز بێنن توخوا بابچین به‌لای نانسیه‌وه........... ئه‌ڵێن نانسی وتویه به شۆره‌تی عه‌جره‌مم........ شه‌وان تاکو به‌یانی له‌گه‌ڵ کوردێك هاوده‌مم........هه‌موتان ئاگادار بن منی کچه لوبنانی......... داویه له که‌لله‌م عه‌شقی لاوێکی کوردستانی..........مه‌سره‌فی مانگی هه‌نگوین مه‌سره‌فی ئاڵتون و هۆڵ .........هه‌ر هه‌موی له‌سه‌ر خۆمه به کرێی ئه‌گرم نازه مۆڵ .........به خواست‌و ئاره‌زوی خۆی به ولاتانا ئه‌یگێڕم .........هه‌مویانی پێشکه‌ش بێت کلاج و ئیستۆپو جێڕم........چۆن لێی ئه‌یا با لێیدا هۆڕن به سێوی سینه‌م........ئه‌وکورده‌م زۆر خۆشئه‌وێ کام دین بێ من ئه‌و دینه‌م......وه‌کو هاوڕێکانی خۆم شو به عه‌ره‌ب هه‌رناکه‌م ........ بۆیه بڕیارم داوه ئه‌بێ کوردێ په‌یاکه‌م......خه‌ڵک شێت بوه نازانێ ئه‌و لاوه کورده کێ یه......پاروی چه‌ور ئه‌گلێنێ و شانسیشی له‌سه‌ر پێیه.......دڵم که‌وتۆته خورپه ئه‌شێ ئه‌و لاوه من بم........وێنه‌یه‌کی خۆم بۆ نارد وتم به قوربانت بم ......... تێر تێر هه‌ڵم سه‌نگێنه سه‌یرمکه بزانه چۆنم .........لاوێکم ساده‌و ساکار نه توڕه‌و گرژ‌و مۆنم.........وتی بابیرکه‌مه‌وه ئه‌مڕۆ نا سبینێ نا دو سبه‌ی نا سێ سبه‌ی نا چوار سبه‌ی نا حه‌فته‌یه‌کی که نا مانگێکی که‌ش نا ساڵێک‌و دو ساڵی که‌ش نا گیاناکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی من به تۆ ڕازی بم هه‌تا هه‌تایه هه‌ر به ته‌مام به‌و ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ت هه‌بو بۆ خۆت عه‌ریفیش به
ئه‌م نوکته ی شه‌وه‌ڕۆمانسیه دوا بڕاوه‌ش وای له ئێمه کرد
پێشڕه‌و 22 June, 2010 |
| سلاوله كشت هاوريان، ستافي سايتي نوكته ئه لين بووينه ته اسحاب الكاف وماكسي مليان وجماعته كه ي جووينه ته قولاي خه وئه ترسم تاسيسةدساليترخه به ريان نه بيته وه.... قه يناكا من ئه م نووكته يه تان بؤئه نيرم هيوادارم به دلتان بيت هةرجه نده بريارم دابووئيترنووكته ونةنيرم جونكه نوكته ي زؤرم ناردبلاويان نةكرده وة ،هةوليريةك دووكانيكي سوخمه ي داناوة ناوي دوكانةكه ي ناوة( مه مك مؤل)
هونه ر 23 June, 2010 |
| به سه دلم وام لیمه که.ئه و توی ناوی خوت سیت مه که
بله 24 June, 2010 |
| دة برو تو شةرفتان ئةوة كةي نوكتةي رومانسية - تو باسي ماجيك بكة باسي خةوتني سةر سيستةمي خؤش بكة باسي هين و هين بكة
جوانرؤ 04 March, 2011 |
| زۆر خؤشبوو
هين زل 06 May, 2011 |