ئه‌مه‌شیان نوکته‌ نییه‌

نوکته‌خانه‌ / نوکته‌ی ڕاسته‌قینه‌

خۆشه‌ویستان سڵاو.. وه‌ک بینیتان ماوه‌یه‌که‌ بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێوه‌ی ئازیز، نه‌مانتوانی به‌پێی پێویست نوکته‌ی تازه‌ و توانجه‌کانتان ده‌موده‌ست بڵاوبکه‌ینه‌وه‌، خه‌تاکه‌ له‌ ئێمه‌وه‌یه‌ و نه‌ک له‌ ئێوه‌، له‌ ڕاستیدا له‌ ئێمه‌شه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵکو له هینه‌وه‌یه‌ هین، ئمممم.. له‌م ئه‌زمه‌ی ئیقتیسادیه‌وه‌یه‌ که‌ دونیای گرتۆته‌وه‌ و به‌داخه‌وه پریشکێکی‌ به‌ر ئێمه‌ش که‌وت‌.. به‌ڵام، خۆشبه‌ختانه‌ وا خه‌ریکه‌ له‌و ئه‌زمه‌یه‌ ده‌رئه‌چین و هه‌وڵی جدی ئه‌ده‌ین وه‌ک جاران نوکته‌ و قسه‌ خۆشه‌کانتان بڵاوبکه‌ینه‌وه‌.. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گرنگه‌ بزانن که‌ سه‌رتاپای نوکته‌کانتان پارێزراون و به‌سه‌ره له‌ ماوه‌ی که‌می داهاتودا‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌.. هیوادارین بمانبورن و ڕه‌زیلی نه‌که‌ن له‌ ناردنی نوکته‌ و توانجه‌کانتان.. ڕێزی زۆر بۆ هه‌موو لایه‌ک و ژیانتان پڕ له‌ پێکه‌نین و خۆشی بێت.. سایتی نوکته‌

Added on: 29 July, 2010 - 09:36:10

کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن:  4    تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن:   10.00
 

توانجی خوێنه‌ران

تێبینی سایتی نوکته‌: ببوره به‌ڕێز، وشه‌کانت شایانی بڵاوکردنه‌وه‌ نه‌بوون، بۆیه‌ ناچاربووین توانجه‌که‌ت سور بکه‌ین.. هیوادارین شێوازی زمانت بگۆڕیت، تا ئێمه‌ش به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ بتوانین بڵاویبکه‌ینه‌وه‌..

ئاشتي
03 August, 2010

ئه رئ حه مه شفان ته جت بيزي ئه زبه ني خودئ ئه زنه شيم به يفابيزمه ته تويئ ديني دين ته دشئ ي به بهديني بئاخفي ئه م جه ندبه يفه م بؤت نفيسي به باديني كه رتؤزانيت جيم نوسيوه زيره كي به س هه ولده بشت به خؤت ببه سته

هونه ر
31 July, 2010

كاك حه مه شوان كوي كوي باشي يان خرابي

هونه ر
31 July, 2010

كاني خان سلاو بروابكه هيج كيشه وكرفتيكم نيه تؤوهاوريان خؤش بن كجئ به س توانجه كانم سوروزه ردوسه ونةكرين تاخيريش داببه زن كله ي ناكه م

هونه ر
31 July, 2010

ئه‌وه‌ تۆ چ ده‌رێی کاک هونه‌ر؟؟

حه‌مه‌ شوان
30 July, 2010

كاك هونه‌ر ئه‌وه‌ بۆ وا خۆت سه‌خڵه‌ت كردووه‌ ،منیش نازانم توانجی تۆ بۆ وا به‌ په‌له‌ دائه‌به‌زێنن .ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ سه‌رسامی كردووم

كانی
30 July, 2010

خخخخخخخخخخخ خۆی 2 ئیحتمالی هه یه یان سیاسه ته یان سیاسه ت نیه یان رقیان لییه یان رقیان لیی نیه یان ئه م سایته چاک ئه بیت یان هه ر وه ک خۆی ئه مینێته وه یانێکی تریش یان نوکته کان پاریزراون یان نااااا وه پیاوی فه قیریش یان کوری ئه بیت یان کچ

ترێ
30 July, 2010

به داخه وه ئه ليم من زؤربه ده كمه ن نوكته ئه نيرم جونكه نوكته ي خؤش وتازه م ده ست ناكه ويت تابينيرم، به لام هه ميشه شه يداي نوكته و توانجي تازه م تاله ساته زؤرناخؤشه كاندابيانخوينمه وه به لام تاكه شتيك له وماوه ي بيشوسه ره نجي راكيشام دابه زاندني نوكته وتوانجه كان كه ليك ناريك وبئ به رنامه ي بوو به لام وادياره خؤيان كيشه كه يان وروزاند خه طاكه له وان نه بوه ئه وقه يرانة ئابوريه نه فره تية هؤكاربوه انشالله له مه ودوا ئه م كرفته ش نامينيت سايته كه مانه بوزيته وه امين....

هونه ر
29 July, 2010

كاكه حه مه شوان ئارامي دل وكيان وروحمه ئه م سايته به س تيناكه م توانجه كاني تؤبؤئه وه نده خيرادائه به زن من تيبينيم كردووه كه يه كيك توانج ئه نوسئ ئه كه رجه نابت تعليقت له سه رهه بيت فه وري دائه به زئ وه لامي تؤوئه وتوانجه ي جه نابت ته عليقه كه ت له سه رنوسيوه ئه مه ش جي ئه سه لمينئ وةلامه كه ي بؤهاوريان جئ ئه هيلم ووشه ي حه به لوش بؤزؤرشت به كارئه هينريت له زؤرشوين هه ربؤكه رسته ي خواردن به كارنه هاتوه جانازانم كونجاوه يان نابه لام له زماني كوردي هه ندي جار بؤباره يان بارجه زه وي به كارهاتوه له نوسيني سه رجه ريده وكوفاره كان خه لكي راكه ياندنه كانيش به كاري ئه هينن بؤنمونه ئه لين فلانه به ربرس ئه وه نده باره ي حه به لوش كرد خؤباره خواردن نيه به لام وه سيله يه كه بؤكريني بيداويستيه كان من له وةلامي نوسينه كه ي سايتي نوكته كه ئه لين ئه زمه ي ئيقتسادي كاريكه ري هه بوه له سه رمان ئه وه م نوسي مادام ئه زمه ي الاقتصادي سايته كانيشي كردبيته وه ئه مه به راست تيكه يشتبيت وقه ناعه ت وبرواي ته واوت هه بيت به قسه ي ئه وان هههههه، دلنيام برواش ئه كه ي نوكته ئاوديوكردن رئ ي تئ ئه جيت

هونه ر
29 July, 2010

هاههاهها ترێ خانم، قسه‌که‌ت ڕێی تێئه‌چێ.. من خۆم دوێنێ دوو سێ نوکته‌چیم بینی خه‌ریکی ئاودیوکردنی نوکته‌یه‌ک له‌ نوکته‌کانی خۆم بوون.. وتم برا گیان ئه‌و نوکته‌یه‌ هی منه‌ بۆ کوێی ئه‌به‌ن؟ که‌چی وتیان وه‌ڵا پێرێ نوکته‌یه‌کمان خوارد، زۆر خۆشبوو.. دانه‌یه‌کی تریشمان خوارد، به‌ڵام تێر نه‌بووین.. وتم کاکه‌ گیان نۆشی گیانتان بێ، فه‌رموون ئه‌وه‌ ده‌ نوکته‌ی تریش..هاههاها.. بۆ سیاسه‌تیش نازانم، به‌ڵام به‌ نوکته‌کانا دیاره‌ که‌ نوکته‌چییه‌کان ڕقیان له‌ سیاسه‌ت و میاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و مه‌ڵبژاردنه‌..خخخخخخخخ

حه‌مه‌ شوان
29 July, 2010

حه مه شوان کێ نالیت ئه مه سیاسه ت نیه بۆ ئه وه ی نوکته یان بۆ بنیرین ئاودیوی بکه ن؟؟؟به شتیک خێر نه وه لا ئه ره به تییییییین بیرم که وته وه نزیکی ده نگدان بوینه ته وه له وه ئه چیت بۆ ئه وه بیت جمور لۆ خۆیان رائه کیشن

ترێ
29 July, 2010

یاڕه‌بی به‌خێربێنه‌وه‌.. خۆش مژده‌بن و هیوادارم هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌یه‌ته‌ به‌رده‌متان.. کاک هونه‌ر هه‌موو شتێک حه‌په‌لوش بکرێت نوکته‌ حه‌په‌لوش ناکرێت، برا.. ئه‌و قسه‌یه‌ت ناهه‌قییه‌، ئێ قابیله‌ بچن بیفرۆشنه‌وه‌ یان چی؟ من ئه‌ڵێم له‌ بری سه‌رزه‌نشت و گله‌یی، هه‌قه‌ ده‌ستخۆشی له‌م سایته‌ بکه‌ین، هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌مێک له‌م دونیا توڕه‌هاته‌مان دورئه‌خاته‌وه‌ و بزه‌یه‌ک ئه‌خاته‌ سه‌ر لێوانمان.. پاشانیش کێ ئه‌ڵێ هه‌روا بۆ خۆشی ئه‌و شته‌یان نه‌نوسییوه‌..

حه‌مه‌ شوان
29 July, 2010

یاره‌بی خوا ڕزقتان بدا ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێبكه‌نین

كانی
29 July, 2010

ئه ي له وا خؤ ئه زمه ي الاقتصاتي نوكته شي كرته وه به راستي بيان وبه هانه يه كي زه خمه ئه وه له كه يه وه . خؤنوكته ي دونياتان حه به لوش كرد ديسان ئه تانه ويت به بيانوي قه يراني ئابوري نوكته وقسه خؤشه كاني هاوريان تئ بزركه ن له كه ل نه وته كه ي ئاشتي هه ورامي بيبه ن بؤئه وديوسنور بابه ئيمه له كوردستان ئه زين كوردستان واته نه وتستان ئيمه ي هاولاتياني ئه م هه ريمه ئه م ئه زمه ومه زمه يه كارمان تيناكات ئاشتي هه ورامي مان هه يه ئه ي ئه وه نيه شه ورؤزئه خاته سه ريه ك به تانكه ر نه وت له سه رئه م سنورانه ئاوديوئه كات ئه لئ ي ميروله ن سه ريان به بن يه ك وه نايه ئه ي ئه وه نه وت نيه يان سلق وتوروبه تاته ن باريان كردون ئه ترسم نوكته كانيش به ته نكه ر ئه وديوسنوكرابن له كه ل نه وته كه ببورن له كه ل توروبه تاته كان

هونه ر
29 July, 2010


ئه‌م نوکته‌یه بۆ هاوڕێیه‌که‌ت بنێره

ناوی خۆت:
ئیمێلی خۆت:
ئیمێلی هاوڕێیه‌که‌ت:
په‌یام:
 


توانجێك له‌م نوکته‌یه‌ بده‌

 
ناوت: *
ئیمێله‌که‌ت: *
توانجه‌که‌ت: *