ساڵی 2002 بوو لە هەولێر بووم، وەفدێکی ڕۆشنبیرانی عەرەب هاتن بۆ هەولێر و زنجیرەیەک کۆڕیان بەست، یەکێک لە ئەندامەکانی وەفدەکە نوسەری ناسراوی عەرەب فالح عەبدولجەبار بوو.. ئێمە چەند برادەرێک بووین دەمانویست بچین بۆ ئەو کۆڕە، من و برادەرەکانم هاتینە سەر جادەکە، دەستم لە تەکسییەک راگرت و وتم: دەمانەوێت بچین بۆ قەسری نازە.. کەچی سایەقەکە زۆر کۆمیدیانە، وەک ئەوەی پەیوەندی بەوەوە هەبێت، پرسی بۆچی دەچن بۆ قەسری نازە؟ منیش ئاسایی وەڵامم دایەوە و وتم: کۆڕێکی فالح عەبدولجەبار لەوێ هەیه.. کەچی وتی: ئا، ئەزانم کۆڕی دانا عەبدولجەبارە، ئیتر برادەرەکان هەموو کەوتنە پێکەنین.. هەرچۆن بوو سەرکەوتین و لە ڕێگا بۆم ڕونکردەوە کە دانا عەبدولجەبار و فالح عەبدولجەبار دوو کەسی جیاوازن، پێموت برادەر ئەو دوو کەسە جیاوازن: ئەم ناوی دانایە و ئەو ناوی فالحە.. ئەم کوردە و ئەو عەرەبە.. ئەم گۆرانیبێژە و ئەو موفەکیرە.. ئەم کۆنسێرت ساز ئەکات و ئەو سیمینار.. ئەم خەڵکی هەولێرە و ئەو خەڵکی بەغدایە.. ئەم سوونەیە و ئەو شیعە.. کورە ئەم گەنجە و ئەو پیرە.. ئیتر ئاوا بۆم شەرح ئەکرد.. خۆشییهکهی لهوهدابوو کە گەیشتینە لای قەسری نازە وتی مامۆستا فەرموو، کۆڕەکەی دانا عەبدولجەبار لە وێندەرێیە، ئیتر هەموومان یامانه قاقای پێکەنین و برادەرێکم خۆی پێنەگیرا و وتی مەگەر هەولێری نەبیت...
Added on: 02 August, 2010 - 17:41:03
| کۆی ههڵسهنگاندن: 19 تێکڕای ههڵسهنگاندن: 7.58 | |


