له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا، حه‌سه‌نی شیرین ئه‌چێته لای پارتی و سلێمانی به‌جێدێڵێت.. پاش ماوه‌یه‌ک، زۆر بێزار ئه‌بێت و یه‌ته‌وه سلێمانی.. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش، ئه‌بوایه بچوایه‌ته لای "ینک" و زانیاریه‌کانی خۆی له‌وێ تۆماربکردایه.. له ئاسایشی سلێمانی پێی ئه‌ڵێن کاک حه‌سه‌ن بچۆ بۆ ژوری کاک نه‌قیب که‌ریم.. له‌وێ ته‌واو ئه‌بێت و پێی ئه‌ڵێن کاکه بچۆ سه‌ره‌وه بۆ قاتی دوو بۆ لای نه‌قیب عه‌بدوڵا و له‌وێشه‌وه بۆ لای نه‌قیب عوسمان.. پاشان پێی ئه‌ڵێن بڕۆره‌وه بۆ لای کاک نه‌قیب سالار و ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری لای نه‌قیبه‌کانی زۆر پێئه‌که‌ن، حه‌سه‌نیش بێزار ئه‌بێت و به‌ده‌م ڕێگه‌وه ئه‌ڵێ: پییییف له‌م شاره چی لێ هاتوه.. جاران دوو نه‌قیب له‌م شاره‌یا هه‌بوو: قه‌یسه‌ری نه‌قیب و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، که‌چی ئێستا هه‌رچی حیز و گه‌واده بوه به‌نه‌قیب..
Added on: 16 August, 2010 - 20:32:21
| کۆی هه‌ڵسه‌نگاندن: 24 تێکڕای هه‌ڵسه‌نگاندن: 9.17 | |


